لەکابینەی نۆ دەبێ چی بکرێت؟

‌عمید سەرحەد قادر

لەکابینەکانی پێشوی حکومەتی هەرێم دەبوایە چی بکرایە نەکرا۰
 لەکابینەی نۆ دەبێ چی بکرێت؟

لەوسەردەمەی کەبەسەرپەرشتی جەنابی کاک مسعود بارزانی و خوالێخۆش بوو مام جلال رێکەوتن نامەی ستراتیجی نێوان یەکێتی و پارتی ئیمزاکراو لەوکاتەیش پڕۆسەی ئازادکردنی عێراق هاتەپێشەوە دوو ڕوداوی زۆر گرنگ و مێژوی بوو بۆ میللەتی کورد بەتایبەتی دوای پڕۆسەو نەمانی ڕژمی بەعس دەبوایە کورد و حکومەتی هەرێم زیاتر ئامادەبوایە بۆ ئەو رووداوە گرنگ و مێژووییە دەبوایە حکومەتێکی یەهێزمان دروست بکردایە۰  بەداخەوە کە  نەکرا بەڵام لەحکومەتی داهاتوو دەبێت زیاتر بکرێت و بەهێزتربێت۰

 نمونەی ئەم چەند خاڵانە

1ـ هێزی پێشمەرگە یەک بخرایەو شتێ نەبوایە بەناو هێزێکی دیکە لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە دەبوایە وەزارەتێک بوایە وەزارەتی هەموو هێزەکان بێت بەبێ فەرق و جیاوازی۰
کەبیان ووتایە فڵان لیوا لەشەنگالە یا لە خانه قينه ده بيت بزانن فەرماندەی لیواکەی کێیە زانیاری وردو دروستیان لەفەرماندەی لیواکەوە تاوەک و ئاخیر پێشمەرگە هەموو چەک و تەقەمەنی و پێداویستی ئەو لیوایە هه بيت کە سەر بە وەزارەتەکەیانە٠

2ـ پاداشت و سزا هەبوایە نمونە لەشەری داعش بەهەزاران شەهید درا و بەهەزاران بریندارو کەم ئەندام دراو زۆرێ تریش بەدیل کەوتە دەس داعش دەكرا هێزی پێشمەرگە وەک رەمزو هیزێکی قارەمان بناسرێن ووڵاتان فرسەتێکی گەورەو باش بوو ئەمە لەسایەی حکومەتێکی بەهێزی یەگرتوو دەکرا بەداخەوە نەکرا۰

3ـ کارەساتی شەنگال هەردەم لەبیری میللەتەکەمان ناچێتەوە یا کارەساتی کەرکوک هەرگیز کورد بیری ناچێت کەرکوک 17 جار چەکدارانی داعش پەلاماری کەرکوکیدا بەخوێنی دەیان فەرماندەو سەدان شەهیدی پێشمەرگە وهێزە ئەمنیەکان پارێزراو بەرگری لێکرا ئەوەڕاستیەکی روونە کەناکۆکی هەبوو لەوشارە و هیچ پلانێکی تۆکمەیش نەبوو بۆ بەرگری لەو شارە ئەوەبوو  وه كو پێويست بەرگري نه كرا لە رێکەوتی ۱٦ـ۱۰ـ۲۰۱۷ بەدواوە کەرکوک کەوتە دەست حکومەتی ناوەند حکومەتی ناوەند بووە بەبراوەی جەنگ و کوردیش بوو به دۆڕاوی جەنگ ئەوەبوو هەموو لایەک بینی چی بەسەر کەرکوک دووز و  بەگشتی ناوچە جێ ناکۆکەکان هات۰ پرسیار ئەوەیە پەڕلەمانی کوردستان یا حکومەتی هەرێمی کوردستان چی لێپێجینەوەیەکی کرد یا کێی سزادا یا کێ ی پاداشتکرد لەسەرکەرکوک و شەنگال کوا نەتیجەی لێژنەکان کە دروست کرابون بۆ لێکۆلینەوە لە ئەو کەیسانە بەداخەوە هەرکەیسێک لێژنەی بۆ دروستکرا ئەوا بزانە بێ ئەنجام دەبێ.

4ـ ئێستا دەبینین کۆبونەوەکان بەردەوامە لەکوردستان بۆ پێک هێنانی حکومەت تەمەنا دەکەین ئەم حکومەتە یەک بگرێ و هەنگاوی تێکەڵ کردنی هێزەکانی پێشمەرگەو ئاسایش و پۆلیس و دژەتیرۆرو زێزەفان و بەرگری فریاکەوتن و هەموو بەشەکانی تربدا۰

5ـ ئەگەر ئەم هێزانە تێکەڵ نەکرێن و نەکرێن بە هێزی نیشتیمانی ئەوا تا چەند ساڵی تر و بۆ جەندین هەڵبژاردنی تریش دەبێ بڵێن زوونی زەردو زونی سەوز هەڵبژاردن بکرێ یانەکرێ و ژمارەی کورسی هەرچەند بێ تەئسیری نابێ هەردەبێ حساب بۆ سنور بکرێ۰

6ـ هیواداری لەم کابینەیە تەواو گۆرانکاری لە دەم و چاوەکان و عەقڵەکان بکات وەزیرێک دوو وەزارەت بەرێوە نەبات و بەرێوبەری گشتیەک نەبێتە بەرێوبەری دوو بەرێوبەرایەتی گشتی۰ شارێک تەسلیم بنەماڵەیەک یا چەند کەسێک نەکرێت واز لەوە بێهنرێت بڵێن فڵان وەزیر یا فڵان کەس بەدیلی نیە ئەوە پڕوپاگەندەی چەند کەسانێکە بۆ مانەوەی خۆیان لە پۆستەکانیان دەیکەن۰ بەهەزاران بەدیل هەن لەکوردستان ۰ هیوادارین پاداشت و سزا بێتە پێوەر بۆ کابینەی 9 حکومەتی داهاتوی هەرێم

6ـ دەبێت چاودێری وردی کاروباری هاوڵاتیان هەبێ دەبێت جوابی نوسراو و داواکاری هاوڵاتیان بە بوون و نەبون بدرێتەوە له ماوه يه كي دياري كراو نه ك به شەش مانك وڵامي ده ست نه كه وێت ..

8ـ دەبێت حکومەت بەهاوکاری پەڕلەمان یاسای خانەنشین جێ بەجێ بکات ۰ ئەو خوينكارو قوتابیانەی کە خوێندن تەواو دەکەن دەبێ ساڵانە بەپێی مەجال هەوڵی دامەزاردنی بدا لەحکومەتی نوێی هەرێم.

9ـ زۆر ئەوانە کە نەسەرمایان بوو نەگەرمایان بووە لەپڕێ بوون بەکورێ لەدام و دەزگاکانی دەوڵەت چ لەئیداری و چ لەسەربازی  کاربەدەستن زۆرجاریش رەش بین بوون لەم حوكمه ت و له م دەسەڵاتە نەخۆیان و نەمناڵیان یەک دڵۆپ خۆینیان نەداوە بەڵام خەڵکانی تری زۆری دڵسۆزو مستەحەق هیچیان بۆ نەکراوە و ئیهمالیش کراون بۆیە پێویستە رەچاوی ئەم ناعەدالەتیانەیش بکرێت۰




PM:02:23:25/12/2018

ئه‌م بابه‌ته 5212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی