زۆر بە کورتی دەربارەی رێگریکردن لە سەنگاوی‫

‌هۆشیار عەبدوڵا


رێگریکردن لە(مەحمود سەنگاوی)بۆ چونە ناو هەولێر، درێژەدانە بەو سیاسەتە هەڵەیەی (پارتی) دەمێکە لەسەری دەڕوات، دەبێ ئەو ڕێگریە ئیدانە بکرێ، نابێ ناکۆکی حزبی یا تانە و پۆزە ناشیرینەکانی ئەو کاتەی کەسانێکی ناو یەکێتی بۆ رێگریکردن لە دکتۆر(یوسف)وا بکا گۆڕانەکان هەمان شت بکەن، کاری لەو شیوەیە بەرامبەر هەر کەسێک بکرێ بێزراوە، دەبێ گۆڕانخوازەکان بە ئاستێکی سیاسیی باڵا و جیاواز مامەڵە بکەن نەک مامەڵەی هاوشیوە.‬

ناکۆکی سیاسیی و قسەی بەرز و نزمی سیاسیی نێوان سەنگاوی و پارتی هەرچیەک بێت بێ مەعنایە پارتیی هەولێر وەک موڵکی بێچەند و چونی خۆی یا وەک شارێکی داگیرکراو تەماشا بکا.

ئەم کلتوری رێگریە ئێجگار ناسیاسیی و دواکەوتوانەیە نازانم کەی دەستبەرداری دەبن، لەوەی پارتی قەباحەتتر ئەوەیە یەکێتیش پەنا بۆ هەمان ئاکار ببات کە ئێجگار نابەرپرسانەیە و هەڵە بە هەڵە چارەسەرکردنە.

داخیی ئەوە دەمکوژێ بەم عەقڵیەتەوە دەیانگوت دەوڵەتتان بۆ دروست دەکەین و خەلکیش باوەڕی پێکردبون.


PM:07:25:19/09/2019

ئه‌م بابه‌ته 4220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی