له‌دادگای ئێوه‌دا سیخوڕین به‌ڵام
نیاز عه‌بدوڵڵا
ده‌ستتێوه‌ردانی حیزبی و سیاسی ئاشكرا، دادگای ته‌مییز و سێ دادوه‌ره‌كه‌ی خسته‌به‌رده‌م ده‌ركردنی بڕیار‌ێكی سته‌مكارانه‌ی شێوه ئابڕووچوونی مێژوویی له دژی رۆژنامه‌نووسانی بادینان، به رادد‌ه‌یه‌ك دادگای ته‌مییز رۆڵی وڵاتانی وه‌ك ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و،ئه‌و رۆڵه ئه‌رێنییه‌ی له ساڵی 1991ه‌وه بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكه‌وه گیراوه‌ته‌به‌ر له ده‌ركردنی بڕیاره‌كانی وه‌ك ناوچه‌ی دژه فڕین و بڕیاری نه‌وت به‌رامبه به‌خۆراك،...، كرده قوربانی كینه‌ی حیزبی ده‌زگای ئاسایش و مه‌سرور بارزانی.
له پشت بڕیاره‌كانی 16ی شوباتی دادگای جینایه‌تی هه‌ولێر و دادگای ته‌مییز، ستراتیژ هه‌یه له‌پێناو:
یه‌كه‌م: دابڕینی رۆژنامه‌نووسان و ده‌نگه سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان له به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا، بۆئه‌وه‌ی حیزب و حكومه‌ت، ئاسانتر وبێ چاودێری و به‌ربه‌ست و فشاری نێوده‌وڵه‌تی تاوان سه‌ركوتكارییه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن.
دووه‌م: رۆژنامه‌نووسان ترسیان هه‌بێت له په‌یوه‌ندیكردن به رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌رگریكردن له مافه‌كانی مرۆڤ و، تۆماركردن و به به‌ڵگه‌نامه‌ییكردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌ریان هه‌یه. هه‌روه‌ها بۆ ئاشكرانه‌كردنی شوێنی زیندانه نهێنییه‌كان و باسنه‌كردنی جۆر و شێوازی ئه‌و ئه‌شكه‌نجانه‌ی له‌ناو زیندانه‌كان هه‌ن.
سێیه‌م: هه‌ر نیازپاكییه‌ك له‌لایه‌ن وڵاتان و كونسوڵخانه‌كانیان هه‌بێت له‌پێناو به دیموكراسیكردنی هه‌رێم، كۆتایی پێبهێندرێت بۆ خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌و و پۆلیسی.
چواره‌م: ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی له رێگای مینحه‌وه پشتیوانی راگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆكانیان ده‌كرد، چیتر ده‌ستكراوه‌نه‌بن له پێشكه‌شكردنی راهێنانی رۆژنامه‌وانی و هاریكاری، راگه‌یاندنه‌كانیش چیتر سوودمه‌ندنه‌بن له‌پێناو به‌رده‌وامی كاره‌كانیان.
پێنجەم: پاساوهێنانەوە لەپێناو دەستگیركردن و سزادانی رۆژنامەنووسان.
جگه له گرنگی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی راشكاوی وڵاته دیموكراتیخوازه‌كان، بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی به به‌كارهێنانی دادگا ئاراسته‌یان ده‌كرێت سه‌باره‌ت به بوونی په‌یوه‌ندی گوماناوی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان، پێشنیارده‌كه‌م:
یه‌كه‌م: باڵیۆزخانه‌كان پێدانی ڤیزا ره‌تبكه‌نه‌وه به‌و به‌رپرسه سیاسی و حیزبیانه‌ی كه تێوه‌گلاون له ئه‌نجامدانی تاوان و پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان و به‌رگریكارانی مافه‌كانی مرۆڤ.
دووه‌م: له رێگای ده‌ركردنی بڕیار و فشاره‌وه، كاربكرێت بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی وڵاتی دووه‌م له‌و به‌رپرسانه‌ی تێوه‌گلاون له تاوان و پێشێلكاری و گه‌نده‌ڵی.
سێیه‌م: ئه‌و هاوكارییه لۆجستی و داراییه‌ی وڵاتانی وه‌ك ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی دیكه پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستانی ده‌كه‌ن، له‌ژێرچاودێری وردبێت له‌پێناو:
- به‌كارنه‌هێنانی ئه‌و پاره و چه‌كانه بۆ ترساندن و سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان.
- هاوكارییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر پابه‌ندبوون بێت به بنه‌ماكانی دیموكراسی و رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ.
چواره‌م: له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ترس و تۆقاندنه‌ی له رێگای زیندانیكردنی رۆژنامه‌نووسانی بادینان و تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی گوماناوییان له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌كان دروستكراوه، پێویسته هه‌نگاوی پێچه‌وانه بندرێت بۆ ده‌ركه‌وتن و كۆبوونه‌وه و گفتوگۆی زیاتری نێوان رۆژنامه‌نووسان و دیپلۆماتكاران و پسپۆرانی نێو كونسوڵخانه‌كان، نه‌ك به ته‌نیا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان و رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی، به‌ڵكو پێویسته ئه‌مه په‌ره‌بستێنێت بۆ ئاستی چین و توێژه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی حیزبه‌كان له‌رێگای هه‌ژماری ساخته و فه‌رمییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌وڵیانداوه پڕوپاگه‌نده‌ی سیخوڕبوون بڵاوبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نووس و چالاكوانه سه‌ربه‌خۆیانه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆز و كونسوڵ و دیپلۆماتكاره‌كان ده‌ركه‌وتوون، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه سیخوڕیانه‌ی پێشوو كه كاریان بۆ ده‌كرا له سه‌رده‌می حكومه‌تی پۆلیسی كابینه‌ی نۆ، قۆناغی خه‌باتی نهێنی جێهێشت و كه‌وتۆته به‌كارهێنانی دادگا.
له كۆی ئه‌و فشار و قوربانی و ئازاره‌دا، كۆڵنه‌دان رێگای سه‌ركه‌وتنی بیری رووناكه به‌سه‌رئه‌م قۆناغه تاریكه‌دا، بۆیه یه‌كانگیری و گفتوگۆی ئه‌و ده‌نگه سه‌ربه‌خۆیانه‌ی له‌سه‌ر ئازادی و دیموكراسی كۆكن زامنی سه‌ركه‌وتن ده‌بێت به‌سه‌ر سته‌مدا .
PM:01:49:07/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی