#تەماتە_لەبیربردنەوە. راستی یەکە دەزانی؟

‌ محمد گۆمه‌شینی

پۆستی کردوە دوو ڕۆژە دەڵێ پشتگیری لە جوتیاری کورد دەکەین و دۆشاوی تەماتە لەماڵ دروست دەکەین، ئەمڕۆ برایەکەی وتی والله خێزانەکەی پێی وتوە سندوقە تەماتەی بینیەوە فڕێی دەدەمە سەرجادەی بڕۆ زوو لەماڕکێت دوو قوتی دۆشاوم بۆ بۆبکڕە کا مۆدیلی ماوە تەماتەی بکوڵێنم و لەسەربانی دابنێم بە تۆزو گەرماو جەوە پیسەی، ئەوجا بۆیە زۆر بەدوای هاش و هوش و ڕەشەبا مەکەوەو ووردبە.

تێبینی: ئەگەر وەک من دەزانن چ هەیەو ئەو موزوعە چۆن وا گەورە کرا، قەت وا بەئاسانی بەهەموو دوعایەک ناڵێ ی ئامین وخۆشت توشی ئەو موقفە ناکەی. خەلکی ئاسایی قەینا ئەگەر بەدوای عاتیفەش بکەوێ، بەڵام کارەسات ئەوەیە ڕۆژنامەنوس وسیاسی و ڕۆشنبیر کوێرانە بەدوای وتیان وتیان و تابوری پێنجەم بکەون بێ ئەوەی جیا لەخەڵک بچێت بەدوا داچونێک بکات بۆ ئەسڵی موزوع.

 پاڵپشتی لە جوتیار بەکڕینی سندوقێک تەماتە ناکرێ ڕۆڵە ئەوە پلان و بەرنامەو وەرزی چاندن و پەیوەستە بە ئاسایشی ئابوری وڵات وململانێ ی سیاسی و..... هتد بیرتانە کاتی خۆی زوو زوو وەزارەتی خوێندنی باڵاهێلکە باران دەکرا؟

وەزیری کشتوکاڵ دەڵێ کۆمپانیای دروست کردنی دۆشاو دەڵێن ئەو تەماتەیەی ئێستا کوردی نیەو تۆیەکە بیانی یە نەک ئەو تەماتەبی کە دایکم دە ساڵ پێش ئێستا دەیکردە تەماتە و ئەوە ئاوی کەمە بۆ دۆشاو زەرەرە بۆ کۆمپانیا زۆر دەوەستی تۆی زۆرە، هاتون دەڵێ وەزیر وای وتوە کە ئەو تەماتە بۆ دۆشاو نابی، ئاخر هەموو دەزانن وەزیر نە جوتیارەو نە شریکەی دۆشاوی تەماتەی هەیەو ئەو تەنها قسەی نقل کردوە، تۆش دەبی بزانی دروست کردنی دۆشاوی تەماتەی ماڵ لەگەڵ شریکە زۆر جیاوازە، ئاخر تۆ چوار سندوقت کڕیوە بە ٨ هەزار کە دوو شوشەی دۆشاوی بۆ دروست کردوی واتە شوشەی ٤ هەزار بێ کرێ ی کرێکارو مصاریفی تر کە هەر شوشەک ١٠٠٠ دیناری تری دێتە سەر، ئێ قوتوی دۆشاو لەبازاڕ بە ١٫٥٠٠ دینارە کێ ئامادەیە یەک قوتوی کوردی بە ٦٠٠٠ هەزار بکڕی و بڕۆ خۆت لێکدانەوەی بۆ بکە تا نتیجەکە وەربگری وەک من گرنگ زۆر شتیان لەبیر بردیەوەو موزوعیش گۆڕاو والسلام، بە هتد........!


PM:12:41:08/07/2020

ئه‌م بابه‌ته 2788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی