حاجیش كۆتایی هات!

‌رێبین عومەر

قاسم سلێمانی فەرماندەی قودس لەسەرەتایی قوڵبوونەوەی ناكۆكییەكانی نێوان تاران و واشنتۆن لە سەردەمی ترامپ دا ، رووی كردە ئەمریكا و پێی ووتن: بەتەنها هەر خۆی روو بەڕوویان دەبێتەو، تەحەدییەكی گەورەی بەرامبەر بە ئەمریكییەكان كرد و سێبەری هەیمەنەی خۆی گەورەتر بینی لە بەرامبەر بە ئەمریكا قاسم سلێمانی وەها بیری دەكردەوە كە ئەمریكا هەژموونی خۆی لە ناوچەكە لە دەستداوە چونكە لەسەرو بەندی كشانەوەی هێزەكانیان لە عێراق ئەمریكییەكان لەسەر سینییەك ئاڵتوون لە 2011 عێراقیان تەسلیم بە ئێران كرد، ئیتر لەو رۆژەوە سێبەری حاجی قاسم بەسەر عێراقدا زاڵ بوو، ئەوەی بیویستایە هەر ئەوە رووی دەدات، لە تەوای پرۆسەی سیاسی عێراقدا ژەنراڵ قاسم سلێمانی قسەكەری یەكەم و ئاخیرەم هەر خۆی بوو، ئەو بڕیاری دەدات كە بازی دەسەڵات لەسەر شانی كێبنیشێتەوە، بەهیچ كلۆجێك دەستی لە عێراق نەئەبووە تا دەهات هەژموونی قاسم سلێمانی بەسەر عێراق زاڵتر دەبوو.

قاسم سلێمانی لەسەرەتایی دەستپێكی شەڕی داعش لە سوریا و عێراق رۆڵی خۆی بە تەواوەتی گێڕا، پلانی ستراتیژی حاجە قاسم ئەوە بوو كە هیلالی شیعی لە ناوچەكە فراوان بكات، بەوجۆرە هەژموونی ئێرانی لە رێگەی ئەو گروپانەی لە عێراق سوریا لوبنان یەمەن حاجی دروستیكردبوون توانی هیلالی شیعی لە دوو دووژمنی خۆی نزیكاتەوە كە ئەوانیش سعودییە و ئیسرائیلە، ئەو دوو ووڵاتە بە منداڵە نازدارەكەی ئەمریكا و غەرب لە ناوچەكە دادەنرێن، قاسم سلێمانی بە ئاشكرا نیەتی دژایەتیكردنی ئەو دوو ووڵاتەی نە شاردەوە و بەچەند قۆناغێكیش ئاسایش و ئارامی ئەو ووڵاتانەی خستە مەترسییەوە.

سێبەری حاجی قاسم بەسەر ناوچەكەدا رۆژ بەڕۆژ باڵاتر دەبوو میدیای لایەنگری ئەو وێنای ئەویان وەك پاڵەوان بە بەردەوامی نیشان دەدا كەشێكیان بۆ رەخساندبوو كە وێنای خۆی گەورەتر دەبینی، چونكە ئەو لەیەك كاتدا ئاراستەی چەند ووڵاتێكی ئەكرد، وەك پیاوی تارمای تەماشا ئەكرا بڕۆشتایە هەر كێبڕكێییەكەوە سەركەوتوو ئەبوو یارییەكەی لە بەرژەوەندی كۆماری ئیسلامی ئێران تەواو ئەكرد زۆرترین رسكی كرد هەر ئەوەش وایكردبوو رێبەری كۆماری ئیسلامی بەشەهیدی زیندوو لەقەڵەمی بدات و بەردەوام وەك شوێن كەوتوویەكی دڵسۆز تەماشای ئەكرد.

 پیاوە شەبەحەكەی ئێران سنوری ووڵاتەكەی بە بەردەوامی لەسەر نەخشە فراوان ئەكرد، لە كۆتا وێستگەكانی ژیانی قاسم سلێمانی لە عێراق پلانی ئەوەی هەبوو كە لە رێگەی گروپە چەكدارە شیعییەكان كە بەحەشدی شەعبی ناسراوون فشار لەسەر پەرلەمان و حكومەتی عێراقی دروستبكات. تا لە رێگەی دەرچواندنی پڕۆژە یاسایەكەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەرپەڕێنێت و كۆتایی بە هەژموونی سەربازی ئەمریكییەكان بهێنێت، بەڵام ئەو خەونەی بە كوشتنی خۆی و هاوەڵەكانی كۆتایی پێهات.

قاسم سلێمانی بەرنامەیەكی وای هەبوو، دوای بۆردوومانكردنی پێنج بنكەی سەربازی حیزبوڵای عێراقی لە سوریا و عێراق، بە فەرمانی قاسم سلێمانی هێزەكانی حەشدی شەعبی هاوشێوەی هڵكوتانە سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا لە تاران لە ساڵی 1979 دووبارە لە رێگەی بریكارەكانیان لە عێراق گڵۆی سەوزی دژی ئەمریكا لە عێراق هەڵكردوو، سەركردەكانی حەشدی هاندا كە بەڕۆژی رووناك هەڵبكوتنە سەر ئەمریكییەكان لە ناوچەی سەوز، رقی لایەنگرانی حەشد بەرامبەر ئەمركییەكان تاوی سەند،  سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغداد و ئاڵای حەشد و حیزبوڵایان لەسەر باڵوێزخانەی ئەمریكا هەڵكرد و لەسەر دیوارەكانی باڵوێزخانەكەش نوسییان " سلێمانی سەركردەمانە " بەر لەوەی قاسم سلێمانی و هاوڕێ دێرینەكەی ئەبوو مەهدی موهەندیس بگەنە شوێنی بڕیاردان بۆ دەركردنی سوپای ئەمریكا لە عێراق بوونە ئامانجی سێ مووشەكی ئەمریكی، بەمەشێوەیە ئەمریكا لە عێراق و ناوچەكە كۆتایی بە هەژموونی حاجی قاسم سلێمانی هێنا.

دوای كوشتنی قاسم سلێمانی و جێگری فەرماندەی حەشد لە عێراق، گڵۆپی سەوز بۆ شەڕی ئێرانییەكان و ئەمریكا هەڵكرا.

ئەمریكا بە هەموو توانایەوە دەیەوێت سیستمی سیاسی لە ئێران تەمێبكات و چاو ترسێنیان بكات، تا ئەم كاتە نایانەوێ بەتەواوەتی بڕوخێن و ئەو سیستمە نەمێنێت. بەڵكو دەیانەوێ لق و پۆپی پەلهاویشتوی ئێرانییەكان ببڕێت و تواناكانیان لە ناوچەكە سنوردار بكات.

ئەمریكا ئەوەی ویستی كردی ئێستا نۆرەی ئێرانییەكانە كە ئاخۆ چۆن تۆڵەی فەرماندەكەیان دەكەنەوە، ئەوان دەستەوەستان ناوەستن بەڵام پێناچێت مەبەستیانبێت شەڕی سەرتاسەری لەگەڵ ئەمریكییەكان بەرپا بكەن، چونكە باش لەوە گەیشتوون كە توانای روو بەڕوو بوونەوەی بەردەوامی ئەمركییەكانیان نییە.

ئایندەش دیووەشاراوەكانی ئەم پێشهاتە مەترسیدارە زیاتر روون دەكاتەوە.


PM:04:16:03/01/2020

ئه‌م بابه‌ته 3956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی