تاڵانی موچە بەردەوامە!

‌د.رێبوار كریم محمود


_ سەرەتا شتێکیان داهێنا بەناوی (پاشەکەوت) بەهۆیەوە گیرفانی موچەخۆرانیان تاڵانکرد. 
_ دواتر بەهۆی پارەی بەغداوە بۆ ماوەی (۱٥) مانگ، پاشەکەوتی موچە هەڵوەشایەوە. دەسەڵاتدارانی هەرێم چەندینجار پێیان وتین پەشیمانن لە هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی موچە.
_ پاشان، سەرەڕای هاتنی بڕەپارەی جیاواز لە بەغداوە، ئەمجارە (لێبڕین) دەستی پێکرد.
_ لەگەڵ هەمو لێبڕینەکاندا، دواکەوتنی موچە بەردەوام بو، تا گەیشتە ئەوەی ناویان نا (خۆگونجاندن)، واتە بەغدا پارە بنێرێ یان نا، ئەوا هەرێم وەک خۆی موچە نادات و چۆنی بوێت وادەکات.
_ بڕیاری دواکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بریتیەلە (دابەشکردنی موچە بەپێی داهات)، واتە چەندە پارەی دوای گەندەڵی مایەوە، ئەوا هەر ئەو پارەیە دابەش دەکرێت بەسەر موچەخۆراندا. ئێستا بینیتان موچەی پێنج مانگیان بەوپەڕی بێدەنگی لێ دزین.
_ ئەگەر ئاوا بەردەوام بێت و خەڵک قبوڵی بکات، ئەوا لەبری (خۆگونجاندن) دیاردەی (خۆگێلکردن لەپێدانی موچە) دێتەکایەوە.
ئەمە هەموی بەرهەمی ئەو حوکمڕانیە فاشل و گەندەڵەیە، کە بەتەزویر هاتوەو دڵی خۆی بەوە خۆش دەکات کە خەڵك دەنگی بەوان داوە. هەتا موچە لەدەستی ئەمانەدا بێت دۆخی موچەخۆر لەوە باشتر نابێت.
د.رێبوار کریم محمود
پەرلەمانتاری عیراق


PM:02:23:12/10/2020

ئه‌م بابه‌ته 1588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی