عێراقی شكست
ئاسۆ عەبدوللـەتیف
عێراقی شكست وه‌ك چه‌مك كه‌مێك قورسه، بۆ هه‌ندێك كه‌س كه هێشتا خه‌یاڵدانیان پڕه له ملكه‌چی و سازش و بچوكبوونه‌وه له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌ی زاڵدا.
راستیه تاڵه‌كه ئه‌وه‌یه عێراق هه‌میشه له شكسته‌وه بۆ شكستێكی تر رۆشتوه‌و ده‌ڕوات، له مۆدێلی هێنان و دانانی مه‌له‌كیه‌ته‌وه، 1921_1933 شكڵ و بنه‌مای گرتووه، گرفتی ئه‌م مێژووه‌ش ئه‌وه‌یه، مه‌له‌كیه‌تی عێراقیش خۆی سیستم نه‌بوو، هه‌روا هێنایان و فه‌رزیانكرد، خۆزیا سیستم بوایه‌و رێچكه‌ی بگرتایه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی كۆلۆنیاڵ و له خراپترین حاڵه‌تدا ئێمه عێراقیه‌كی به‌ره‌گه‌ز به‌ریتانی ده‌بووین ژیان و خوێندن و ئاینده‌مان كه‌مێك روون وه‌ك جه‌زائیری و تونسی و مه‌غریبیه‌كان،به‌ڵام مه‌له‌كیه‌تیش، ته‌نها حه‌زێكی سیاسی و كۆڵۆنیالیستی و په‌رچه‌كرداری خه‌لافه‌تی عوسمانی و ده‌رهاوێشته‌كانی بلۆكبه‌ندی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی ده‌وڵه‌تانی عوزما بوو، ئه‌وه‌ش بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رچاوه نه‌وتیه‌كان له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌له‌كیه‌ت بنه‌ماو سیستم بوایه عێراقیش ئێستا وه‌ك یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتوه‌كانی ناوچه‌كه وێناده‌كراو بنه‌مایه‌كی هه‌بوو بۆ به‌رده‌وامی، دادگایه‌كی هه‌بوو بۆ سزادان، بانكێكی هه‌بوو بۆ ئابوری، كێڵگه‌یه‌كی هه‌بوو بۆ خاوه‌ندارێتیكردن، به‌ڵام چونكه له عێراقدا هه‌موو حوكمرانیه‌كان ده‌رهاوێشته‌و په‌رچه‌كردار بوون، بۆیه هه‌میشه به‌م ده‌ره‌نجامه خراپانه گه‌شتوه‌و هیچ یه‌كێك له بنه‌ماو سیماكانی ده‌وڵه‌تی نییه جگه له چه‌ك و توندوتیژی و شه‌ڕی تائیفی.
مێژووی نزیكی ئه‌م عێراقه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه له مۆدێلی شكستی ناسیۆنالیزمی سوننه‌ی به‌عسه‌وه بۆ مۆدێلی شكستی مه‌زهه‌بی و ناسیۆنالیزمی شیعه درێژبۆته‌وه، دیسان ئه‌و ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تانه‌ش بێ سیستم و بێ فكر‌و جیهانبینی بوون، خاڵی بوون له رۆحی ده‌وڵه‌تداری مۆدێرن و ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی و یاسا‌و سه‌روه‌ری تاك، هه‌میشه خه‌یاڵدانیان پڕبووه له كوده‌تای عه‌سكه‌ری و پاكتاوكردنی یه‌كترو سڕینه‌وه‌و كوشتن، كاتی خۆشی هاشمییه‌كان كه زانیان عێراق به‌م جۆره‌یه‌و ئه‌م پارادایمه به‌وان ناگۆڕێت خێرا هه‌ڵاتن لێی.
شتێك هه‌یه ده‌بێت بزانرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه عێراق هی كه‌س نیه‌و هی هه‌موو كه‌سیشه به كوردستانیشه‌وه، ئه‌م تێزه‌ش نه‌گۆڕو سابته، بۆیه هه‌میشه ئارامیه‌كان و جه‌نگه‌كان و ماڵوێرانیه‌كانی عێراق وه‌ك له‌رزوتا دێن و ده‌چن، به كورتی ئه‌م جه‌سته‌یه جه‌سته‌یه‌كی ناجێگیره، ناجێگیربوون په‌تایه‌كی گه‌ڕییه به‌م عێراقه‌وه‌و لێی نابێته‌وه.
له ساته‌وه‌ختی كۆتایی مۆدێلی سه‌ددامه‌وه له 9/4/2003 وامان زانی جه‌سته‌كه له‌نگه‌ری ئارام ده‌گرێت و تێزه‌كه ده‌گۆرێت وه‌لێ تا ئێستای ئاگربه‌ردان له عه‌مباره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی، تابلۆكه ناشیرینتر بووه‌و پێسته‌كه‌ش گه‌ڕتربووه، ئه‌وه‌ی له عێراق رووده‌دات خه‌یاڵدانی فاشیه‌ت و تاكره‌وییه له حوكمرانیداو ئه‌م كه‌ڵكه‌ڵه‌یه له مێشكی هه‌موو عێراقیه‌كدا هه‌یه، ئه‌مه ئیتر قه‌ده‌ری سۆسیۆلۆجیای تاكی عێراقییه، به‌رمه‌بنای كه‌لتورێكی درێژیی سیاسی و فه‌زایه‌كی سامناكه، كه هه‌مان كه‌لتوری سیاسی و فه‌زای رابردووی دوای مه‌له‌كیه‌ته بۆ قه‌ومیه‌كان و عارفه‌كان و سه‌لامه‌كان و به‌كره‌كان و به‌عسیه‌كان تا عه‌بادیو مالیكی و عامیریی و سه‌دریه‌كان.
عێراق وڵاتی فیتنه‌و دوبه‌ره‌كی و كێبركێ ناشیرینه‌كانه، هه‌ر شیعه‌كان كه‌سیان ده‌ست نه‌كه‌وێت بۆ كێبركێ و ئاژاوه خۆیان یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌تا ئێستا خه‌ریكی شه‌ڕی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی مه‌رجه‌عه‌كانی قوم و نه‌جه‌فن، ئه‌م جه‌نگه‌ش چه‌ندساڵی ده‌وێت و كورد پێویسته له كوێ و له چ په‌ناو په‌سێرێكدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌پلیشێته‌وه‌له‌به‌رده‌م نه‌وه‌كانی حه‌سه‌ن و حسێن و یه‌زیدی كوری موعاویه‌دا.
كوردله‌و عێراقه‌دا پێویسته ئیتر فه‌نتازیا و دیبلۆماسیه‌ت نه‌نوێنێت بۆ عێراق، چونكه عێراق به كورد چاك نابێت، عێراق وا هاتووه‌و وا په‌روه‌رده‌كراوه‌و كوردیش ده‌بێت به‌و تێزه ئیش بكات وه‌ك چۆن مه‌رجه‌ع و مه‌لاو میلیشیاكانی شیعه‌و سوننه ده‌یكه‌ن، ئێ تۆ هه‌زار ساڵ بڵێ دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئه‌و دێت قه‌راسینه‌و قه‌ساس و په‌روه‌رده‌ت ده‌كات به بیری خۆی، تۆ هه‌ر بڵێ نه عه‌ره‌بم نه ئێرانیم نه توركێكی شاخستانیم، ناخوات ئه‌وه گوتاری میدیاییه ئه‌بێ كۆتایی بێت، ده‌بێت كوردیش ره‌ق و زبر‌و حه‌ددی بێت و سه‌رئێشه بێت بۆ عێراقیه‌كان له‌بری چه‌تری ئه‌مان و هه‌وێنی دیموكراسی و پاراستی برایه‌تی و ئه‌م قسانه.
ئه‌م عێراقه با سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك ئه‌ركانه‌كه‌شی كورد بێت، ئه‌وه رۆتینه‌و په‌نجاساڵ پێش ئێستاش كورد له‌و به‌غداده پله‌و پایه‌و وه‌زاره‌تخانه‌ی هه‌بوه، جێگری سه‌دام كورد‌و جێگری ئه‌تاتوركیش هه‌ر كوردبوو، چ ته‌وفیری هه‌یه، بیركردنه‌وه‌ی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه، هێشتا له خه‌یاڵدانی عێراقیه‌كاندایه، كه‌واته ده‌بێت خه‌یاڵدانه‌كه بگۆریت و ئیش بكه‌یت له‌سه‌ر ئه‌و بیركردنه‌وه گه‌ر ده‌توانیت، ئه‌گه‌رنا ده‌بێت بگه‌رێینه‌وه بۆ مه‌نتیقی شه‌ڕی به‌رده‌قاره‌مان، گه‌ر توانات هه‌یه ده‌ستكاری عه‌قڵیه‌ته‌كان بكه، ده‌نگ و كورسی په‌رله‌مان هیچ نییه تۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌ی دوه‌میت خۆ ناتوانن ئه‌مه‌ش بگۆرن له چی ده‌ترسی له عێراق؟
گرنگه ئیتر ئه‌وه‌نده نه‌چینه به‌غداد بۆ داواكاری پۆست، ده‌ركه‌وت پۆست له رابردوو نه‌یتوانی به‌ر بگرێت له تاڵاوێكی تر‌و مه‌رگه‌ساتێكی تر، پۆسته‌كان دڵنیایی نین بۆ كورد به‌ڵكو چه‌كێكه بۆ شه‌رعیه‌تدان بۆ عێراقێكی شكست و نه‌فره‌تی و تاریك، كه ئه‌وه ره‌وشه‌كه‌یه‌تی ئێستا ده‌بینرێت، دانوستانی به‌هێزیش، به ئه‌جێندای به‌هێز ده‌كرێت نه‌ك به شاندی دووباره‌و سه‌دباره بۆ به‌غداد، له هونه‌ری كارگێڕییدا پێویسته ئه‌وله‌ویه‌تی دانوستان دیاری بكرێت و هێڵه‌كانی شاراوه‌بن، ئێمه‌ی كورد شتی شاراوه‌مان نیه، ئه‌دی چی بكه‌ین!؟
PM:01:54:14/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 4016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی