لامه‌ركه‌زیه‌ت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئومێد
بەیار عومەر
بێ متمانه‌یی و ململانێی به‌رده‌وامی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی وایكردوه كه پارتی به درێژایی ئه‌م چه‌ند ساڵه به‌رده‌وام له به‌هێزبوندابێت. بێگومان خه‌تاباری سه‌ره‌كیش له‌مه‌دا به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیه چونكه پێشتر كاك نه‌وشیروان چه‌ند جارێك هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا رێكبكه‌وێت و باڵانسی هێز بگێڕێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و له رووی سیاسیه‌وه چیتر پارتی ئه‌وه‌نده زاڵ نه‌بێت، كه تاكلایه‌نه ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات، هه‌روه‌ها ده‌یویست له رێی لامه‌ركه‌زیه‌ته‌وه (كه یه‌كێك بو له به‌نده‌كانی رێكکه‌وتننامه‌ی ده‌باشان) پاره و ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێته‌وه سنووری سه‌وز و نیلی و ئابووریه‌كه‌ی ببوژێته‌وه و هه‌لی كار و خۆشگوزه‌رانی بۆ هاوڵاتیانی دابینبكات، و ئارامی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سته‌به‌ربكات.
به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك له به‌ناو سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی كه زۆربه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه مادیه‌كانیان له سنوری زه‌رده، كه‌وتنه دژایه‌تیكردنی رێكکه‌وتنه‌كه و قسه‌بردن و خۆنزیككردنه‌وه له بارزانی و سه‌ره‌نجام دوای وه‌فاتی جه‌نابی مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان، رێكکهوتنهكهش نێژرا و ئه‌مه‌ش سه‌ریكێشا بۆ په‌لاماردانی چه‌كداری مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له لایه‌ن پرۆپارتیهكانی ناو یه‌كێتیه‌وه.
ئه‌م بێمتمانه‌ییه‌ی نێوان ئه‌م دو هێزه‌ش وایكردوه كه هه‌ردولا ئه‌نجامی ساخته‌ی دواین هه‌ڵبژاردن قبوڵبكه‌ن كه تیایدا پارتی به ناڕه‌وا 45 كورسی هێنا.
پارتی له ساڵی 1992 ه‌وه به شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك ساخته له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كات. بێگومان ئێستا به‌هۆی به‌شێك له به‌رپرسه باڵاكانیه‌وه یه‌كێتیش كه‌وتۆته چاولێكه‌ری پارتی له‌زۆر بواردا، به هه‌ڵبژاردنه‌كانیشه‌وه به‌ڵام پێناچێت هێنده‌ی پارتی لێزانبن، بۆیه ده‌نگه‌كانیان كورتی هێنا له‌چاو پارتیدا.
كاك نه‌وشیروان له چه‌ند وتارێكدا باسی ئه‌مه ئه‌كات كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 1992 دا، له پارێزگای دهۆك 178 هه‌زار كه‌س بۆیان هه‌بوه ده‌نگ بده‌ن، به‌ڵام نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س ده‌نگیانداوه، واته له پارێزگای دهۆك 112% ی هاوڵاتیان ده‌نگیانداوه. له پارێزگای هه‌ولێریش 340 هه‌زار كه‌س بۆیان هه‌بوه ده‌نگبده‌ن به‌ڵام 336 هه‌زار كه‌س ده‌نگیان داوه كه نزیكه‌ی 99% ئه‌كات.
له به‌رامبه‌ردا له پارێزگای سلێمانی، 450 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوه، به‌ڵام 350 هه‌زار كه‌سیان ده‌نگیانداوه، كه ده‌كاته له %77.
له پارێزگای كه‌ركوكیش له‌و ناوچانه‌ی ئه‌و كاته به‌ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه‌وه بون (كه‌لار، كفری، چه‌مچه‌ماڵ، و ده‌ربه‌ندیخان)، 144 هه‌زار كه‌س بۆیان هه‌بوه ده‌نگبده‌ن، به‌ڵام 88 هه‌زار كه‌س ده‌نگیانداوه كه %61 هاوڵاتیانی پارێزگای كه‌ركوك ده‌كات.
به‌هۆی كه‌می بنكه‌كانی ده‌نگدان له پارێزگاكانی سلێمانی و كه‌ركوك، به‌شێكی زۆری هاوڵاتیان فریای ده‌نگدان نه‌كه‌وتون، به‌ڵام له پارێزگای دهۆك به‌هۆی ساخته‌وه %12 زیاتر له ژماره‌ی رێپێدراو، ده‌نگدراوه.
ئایا به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوه كه لایه‌نگرانی پارتی له‌جیاتی جارێك، چه‌ند جارێك ده‌نگیانداوه، یان خه‌ڵكیان له ناوچه‌كانی تری كوردستانه‌وه هێناوه و هه‌ویه‌ی ته‌زویریان بۆ كردون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگبده‌ن، یان هه‌ردوكیان هۆكاربون؟!!!
كامه‌یان هۆكار بون لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری ئه‌وێت، به‌ڵام بونی ساخته و ته‌زویرات له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستاندا ڕاستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره. هه‌روه‌ها ده‌نگدانی %99 ی پارێزگای هه‌ولێریش دیسان هه‌ر جێی گومانه.
بێگومان ئه‌وه‌ی پارتی له ساڵی 1992 دا بۆی چوه‌ته سه‌ر، ئێستا له جاران زیاتری بۆ ده‌چێته‌سه‌ر چونكه له ئێستادا، نه‌ك هه‌ر له پارێزگای دهۆك، به‌ڵكو له پارێزگای هه‌ولێریشدا حاكمی ره‌هایه و به ویستی خۆی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵئه‌كشێنێت.
پارتی ئێستا به 45 کورسیەوە له‌گه‌ڵ كۆتاكاندا ده‌توانێت زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی پێكبهێنێت. بۆیه بێمنه‌ته و رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌م سنوره‌دا زیاتر ئەچێتە خزمەتی ئەجێنداکانیهوه، چونکە ئەوان بەم رێکكەوتنە ده‌یانه‌وێت بە تیرێک چەند نیشانێک بپێكن.
پارتی دەیەوێت هێزه‌كانی ئه‌م سنوره بچوکبکاتەوە و بۆ ھەڵبژاردنی داھاتو حیزبێکی جەماوەری بەھێز نەمێنێت کە بەرامبەر پارتی بوەستێتەوە و به‌م شێوه‌یه‌ش ھەنگاوەکانی خێراتر بکات بۆ سەپاندنی ھەژمونی ڕەھای خۆی بەسەر ھەمو کوردستاندا بە زۆنی سەوز و نیلیشەوە. چونکە پارتی باش دەزانێت ھەر حیزبێک لێی نزیکبێتەوە لە سنوری سەوز و نیلیدا جەماوەر لەدەستئەدات. هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت زیاتر كێشه بخاته نێوان یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه و ئه‌م ململانێ بێئه‌نجامه‌ی كه ئابوری ئه‌م سنوره‌ی هاڕیوه به‌رده‌وامبێت. خۆشی به‌رده‌وامبێت له‌گه‌شه‌پێدانی ئابوری سنوری زه‌رد، و له‌و ڕێیه‌وه پێگه‌ی سیاسی و دیپلۆماسی به‌هێزتربێت.
پارتی کێشەی نیە لەوەی چەند وەزارەت ئەدات بە هێزه‌كانی ئه‌م سنوره، چونکە بەخشینی وەزارەت وەک بەخشینی دەسەڵات سەیرناکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باش ئەزانێت کە حاکمی ڕاستەقینە لە ھەولێردا ھەر خۆیەتی و ئەوانیتر میوانێکی سیاسی کاتین و ئەبێت لەژێر فەرمایشتیدابن و ئەگەر لاشیاندا لە ئەجێندای پارتی، ئەوا ئاودیوی دێگەڵە ئەکرێنەوە، وەک پێشتر ڕویدا. جاری پێش‌و ٧ كورسی كه‌متربو له‌م جاره وه‌ك برا گه‌وره ئه‌جوڵایه‌وه، بێگومان ئه‌م جاره به‌نیازه هێزه‌كانی تر زیاتر له‌قاڵب بدات.
له‌م قۆناغه‌شدا ئه‌وه‌ی پێیده‌ڵێن چاكسازی، كه لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌یه، له ڕاستیدا چاكسازی نیه، به‌ڵكو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه بۆ مافخوراوه‌كان، بۆیه پێویسته پاشه‌كه‌وتی چوار ساڵی ڕابردوش به داوای لێبوردنه‌وه بگێڕنه‌وه بۆ هاوڵاتیان.
ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت چاكسازی ڕاسته‌قینه بكات، ئه‌بێت سه‌ره‌تا عه‌قلی خێلگه‌ری و ناوچه‌گه‌ری و شارچێتی فڕێبدات و هه‌مو ناوچه‌كانی كوردستان به‌یه‌ك چاو ته‌ماشابكات، چونكه له ماوه‌ی ئه‌م چوارساڵه‌ی قه‌یرانه‌دا، شه‌قامی 100 مه‌تری و مه‌تری120 و به‌شێكیش له شه‌قامی 150 مه‌تریش ته‌واوبون له‌گه‌ڵ چه‌ندین پرۆژه‌ی ستراتیژی و زه‌به‌لاحی تر له هه‌ولێر، كه هه‌زاره‌ها هه‌لی كار دابینكرد، له به‌رامبه‌ردا له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، نه‌ك هه‌ر پرۆژه‌ی گه‌وره و زه‌به‌لاح، به‌ڵكو پرۆژه‌ی مامناوه‌ند و بچوكیش ئه‌نجامنه‌دراون، مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن.
ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، دانیشتوانی ئه‌م سنوره دورنیه له دورمه‌ودادا هێنده‌ی تر بێئومێد‌بن، چونكه كه وه‌زاره‌تت وه‌رگرت و نه‌تتوانی خزمه‌ت بكه‌یت، دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه وا لێكدانه‌وه‌ی بۆ ئه‌كه‌ن كه هێزه‌كانی ئه‌م سنوره بون به كارگه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراو له‌سه‌ر حسابی زۆرینه‌ی هاوڵاتیان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له زۆنی سه‌وز و نیلیدا ئه‌ژین.
دواجار كه هاوڵاتیانی زۆنی سه‌وز و نیلیش هه‌ستیانكرد ده‌نگه‌كانیان ته‌رجومه نابێت بۆ خزمه‌ت، هێنده‌ی تر بێ‌ئومێد ئه‌بن و ئه‌م جاره بێته‌وه ڕێژه‌یه‌كی كه‌متریان ئه‌چێت بۆ ده‌نگدان؛ ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به گهورهتركردنی پارتی ئه‌كات، و سه‌ره‌نجام زیاتر ڕێی بۆ خۆش ئه‌كات كه كار له‌سه‌ر به‌كارتۆنیكردنی حیزبه‌كانی تر بكات و هه‌ژمونی خۆی به ته‌واوی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بسه‌پێنێت.
تاكه ئومێدێك كه مابێت ئه‌وه‌یه كه ھەوڵی چەسپاندنی لامەرکەزیەت بدرێت و پارە و دەسەڵات بگێڕدرێته‌وه بۆ ئەم سنورە.
ئەزمونی پێشتریش سەلماندویەتی کە لە ھەولێرەوە گۆڕانکاری ناکرێت، چونکە حاکمی ڕاستەقینە لەوێ تەنھا پارتیە. بەڕای من ئەو ھێزە براوەئەبێت کە کار بۆ سنوری سەوز و نیلی بکات و ھەوڵبدات کە لامەرکەزیەت بچەسپێنێت و ئابوری ئەم سنورە ببوژێنێتەوە و باڵانسی هێز ڕێكبكاته‌وه به‌رامبه‌ر پارتی. به‌ڵام بێگومان پێشمه‌رجی ڕێككردنه‌وه‌ی باڵانسی هێزی سیاسی، ڕێككردنه‌وه‌ی باڵانسی هێزی ئابوریه، كه له ڕێی لامه‌ركه‌زیه‌ته‌وه فهراههمئهبێت.
واته پێویسته كاری له‌مه‌ودوای گۆڕان و یه‌كێتی بۆ فشاركردنبێت له پارتی بۆ ئه‌وه‌ی ملبدات بۆ چه‌سپاندنی لامه‌ركه‌زیه‌ت و گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و داهات بۆ پارێزگاكانی كوردستان و بوژانه‌وه‌ی ئابوری هه‌مو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به یه‌كسانی.
AM:08:59:10/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 5528
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی