چه‌ك ته‌نها سه‌رچاوه‌ى ئه‌م توندوتیژیانه نییه
به‌ناز حەمه رەشید
ئه‌گه‌رچى توندوتیژییه‌كان له حاڵه‌ت ده‌رچون و بونه‌ته دیارده‌یه‌كى مه‌ترسیدار، تێپه‌ڕبونى هه‌ر رۆژێكمان به بیستنى كاره‌ساتێكى دڵ ته‌زێنه ، ڕووداوى كوشتنى دوو مامۆستاكه‌ى زانكۆ كه هه‌موانى توشى شۆككرد ، به‌راستى پرسیارێكى لاى هه‌موان دروستكرد ئاخۆ ئه‌وكێشه‌یه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌بو قابیلى چاره‌سه‌ر نه‌بو تا ئه‌وكاره‌ساته‌ى لێكه‌وته‌وه ؟ ده‌بو زانكۆكان ببنه شوێنى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان مه‌خابن ناخۆشترین روداو له‌ناو زانكۆ ڕایچڵه‌كانین ، بۆیه هه‌ر له‌دواى رودانى ئه‌م توندوتیژیه بریارى ده‌ستگرتن به‌سه‌ر چه‌كى بێ مۆڵه‌ت درا ، به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێت ئایا ته‌نها بونى چه‌ك سه‌رچاوه‌ى رودانى ئه‌و توندوتیژیانه‌یه ؟ له‌راستیدا سه‌رچاوه‌ى توندوتیژییه‌كان ته‌نها خۆى له بونى چه‌كدا نابینێته‌وه به‌ڵكو چه‌ك ئامرازه بۆ ئه‌نجامدانى توندوتیژی ، به‌ڵام چه‌ندان هۆكاریتر به‌رۆكى هاوڵاتى ئه‌م هه‌رێمه‌ى گرتووه كه ده‌بنه پاڵنه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌كان و دواتر به ئه‌نجامدانى توندوتیژییه‌ك كۆتایی دێت ..
كاتێك تاك بارى گوزه‌ران و بژێوى ژیانى له‌سه‌رشان قورس ده‌بێت تواناى هه‌ڵگرتنى ئه‌وقورساییه‌ى نابێت پاڵه په‌ستۆیه‌ك له‌سه‌رى دروستده‌بێت و ده‌ره‌چه‌یه‌ك نادۆزێته‌وه بۆ ده‌ربازبون له‌و حاڵه‌ته بۆیه دواتر به‌توندوتیژییه‌ك كۆتایی دێت ، ئه‌م گرانییه‌ى له ئێستادا به‌رۆكى هاولاتى گرتووه قورسه لاى زۆر له‌وخێزانانه‌ى خاوه‌ن داهاتێكى دیاریكراون بتوانن پێداویستیه‌كانیان دابینكه‌ن ، كاتێك له‌خێزانێكى كه‌مده‌رامه‌تدا ئه‌ندامانى خێزان چاوه‌ڕێن دایك وباوكیان به ده‌ستى پره‌وه بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه ، كاتێكیش كه‌ئه‌مه ڕونادات بێگومان توندوتیژى سه‌رهه‌ڵده‌دات یان له‌ناو خودى خێزانه‌كه‌دا یان به‌لاڕێدا رۆشتن و ئه‌نجامدانى توندوتیژییه‌ك و تاوانێك له‌ده‌ره‌وه‌ى خێزان ، نادادى و نایه‌كسانى كۆمه‌ڵایه‌تى له نێوان تاكه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانى ژماره‌یه‌كى زۆر له خه‌ڵكانێك كه به‌سه‌رمیلله‌ته‌وه بونه‌ته خاوه‌نى داهاتێكى زۆر و خۆشگوزه‌رانى بۆئه‌وان حه‌ڵاڵه‌و بۆ ئه‌مان حه‌رامه ، كاتێك گه‌نجێك ده‌بینێت منداڵى به‌رپرسێك خاوه‌نى چه‌ندین كۆمپانیا‌و ڤێلاو خۆشگوزه‌رانیه ئه‌میش له‌توانایدا نیه ژیانێكى ساكار بژى ئیدى چۆن توندوتیژ نابێت ..
هۆكارى زیادبونى توندوتیژییه‌كانى كوشتن خۆكوشتن ده‌ره‌نجامى بونى فشارێكى زۆرى كۆمه‌لایه‌تى و ده‌رونی و ناسه‌قامگیرى سیاسیه له‌سه‌ر هاولاتى ، ده‌سه‌لات بارگرانیه‌كى زۆرى خستۆته‌سه‌ر ژیانى هاولاتیان باجێكى زۆر له‌سه‌ر هاولاتى زیادیكردووه ، رۆتیناتى دام و ده‌زگاكان زۆرن ، داواكارییه‌كانى ژیان زۆرن ، خه‌ڵكانێكى زۆر بێكارن به‌تایبه‌تى گه‌نجان ، نادادى و نایه‌كسانییه‌كى زۆر له‌نێوان چبن و توێژه‌كاندا بونى هه‌یه ، نه‌بونى زمانى گفتوگۆ‌و له‌یه‌ك تێنه‌گه‌یشتنى نێوان تاكه‌كان و بونى زمانێكى زبر ئه‌مه‌ش داهێنانێكى تر‌ى حیزبه‌كانه به‌خستنه‌گه‌رى به‌لێشاو لاپه‌ره‌ى تۆره كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و شه‌ره‌جنێوى نێوان حیزبه‌كان و سه‌رقاڵكردنى تاك به‌شتى لاوه‌كى و له‌بیربردنه‌وه‌ى بابه‌ته سه‌ره‌كیه‌كان ، بونى ناسه‌قامگیرى سیاسى و زۆرى ململانێكان وه‌ك بیرمه‌ندى كۆمه‌لناسى (ئمیل دوركایم) ده‌ڵێ"له‌هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌ك شه‌ڕو ململانێ بونى هه‌بێت ئه‌وا كوشتن زۆرده‌بێت و پێچه‌وانه‌كه‌شى ڕاسته " بۆیه كۆمه‌ڵگه په‌رته‌ازه‌ده‌بێت و یه‌كانگیرى كۆمه‌ڵایه‌تیش نامێنێت.
PM:11:09:04/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 1624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی