ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، كۆكەرەوەی هەمووان بوو

‌هه‌ڵگورد جندیانى

سەرباری جیاوازییەكان:
ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، كۆكەرەوەی هەمووان بوو

سێ ساڵ بەرلەئێستا لە 25ی ئەیلولدا زۆرینەی هەرە زۆری خەڵكی كوردستان خۆی بۆ رووداوێكی مێژووی ئامادەكردبوو، لەكاتێكی سیاسی زۆر سەخت و دژواردا كە لەناوخۆدا ناتەبایی سیاسی و گرفتی ئابووری لەلوتكەدا بوو، لەئاستی دەرەوەشدا مەترسی و هەڕەشەی وڵاتانی داگیركەر و گەف و ئامۆژگارییە ساردووسڕەکانی وڵاتانی بەرژەوەندخوازی زلهێزی بەناو هاوپەیمان لەئارادابوو، بەڵام لەكۆتاییدا زۆرینەی كوردستان دەنگی بۆ سەربەخۆیی بوو نەوەك بۆ مانەوەو كۆیلایەتی.

ئەمڕۆش، نابێ چاوەڕوانی خەڵکی تر بین چارەمان بکەن، لەکۆتاییدا هەر خۆمان هەتوان و تیماری نەخۆشی و دەردەکانی خۆمانین، بۆیە هەمیشە چاوی هیوا و ئومێدمان هەر لە تەبایی و یەکڕیزی گەلی كوردستان و بڕیابەدەستانییەتی، کە دوور نییە ئەمجارەش ئەزموونی یەكڕیزیی سەردەمی ریفراندۆم دووبارە بكەنەوەو پێكەوە لەم قۆناخە سەختەدا بەرەو كەنارێكی ئارام سەربەرز و سەرکەوتوو بچین.


PM:04:55:25/09/2020

ئه‌م بابه‌ته 1432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی