ناومان پێ بڵێن ناو...

‌هوشیار عه‌بدوڵا

چەند رۆژێکە لەسەر زەوییە داگیرکراوەکانی سلێمانی، جۆرەها بەیان و قسە و دەستخۆشی لەو هەڵمەتە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە لە دژی مافیا حزبییەکان بەڕێوە دەچێت! ئەوەی سەیرە ئەوەیە هەمووی بە نادیار و لوغز و رەمز قسە دەکات و ئێستاش کەسیان ناوی یەكێک لەو مافیایانەیان نەدرکاند و نە نووسی و پێیان نەگوتین کە ئەو جوڵاندنی هێزە زۆرە بۆ کام لە مافیا گەورەکانی حزبە؟!

ئێستا گریمان یەکێتی لەبەر چەند ئیعتیبارێک موراعاتی ناوخۆی خۆی دەکا، ئێ خۆ ئەوانەی لە دەرەوەی یەکێتی موعجەب و سەرسامی ئەو هەڵمەتە بوون و شانامەیان لە بارەوە نووسی، دەبێ لانیکەم ناوی دوو مافیا و چەند پارچە زەویەک ئاشکرا بکەن کە بە یەکجاری بە هۆی ئەو هەڵمەتەوە گەڕێندراونەتەوە سەر موڵکی گشتی!


PM:01:57:18/08/2022

ئه‌م بابه‌ته 1668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی