دەربارەی نەخۆشخانەی هیوا..

‌هوشیار عه‌بدوڵا



کەیسی نەخۆشخانەی هیوا گوزارشتێکی بێ چەند و چۆنە لەسەر شکستێکی تری کابینەی نۆ و دەسەڵاتی مەحەلی سلێمانی.

پلانی ستراتیژی بەشێک لە خومخۆرەکانی ئەم شارە لە نێویاندا نەوشیروان مستەفا ئەوە بوو کە سلێمانی بکرێتە پایتەختی تەندروستی بۆ هەمو عیراق و لە بری وڵاتانی دراوسێ و ئوردن و ئەوروپا دانیشتوانی عێراق بۆ چارەسەر روو بکەنە نەخۆشانەکانی سلێمانی.

ئەمە بۆ ئەوەبوە تا سلێمانی لە شارێکی تەریکەوە ببێتە ناوەندی جموجۆڵ وهاتوچۆی شارەکانی عێراق بە مەبەستی بوژانەوەی بازاڕ و ئابورییەکەی.

نەخۆشخانەی هیوا یەکێکە لە شانازییەکانی سلێمانی و هەرێمی کوردستان بۆ هەمو عێراق، ئەرکە لەسەر هەردو حکومەتی هەولێر و بەغدا کە نەهێڵن بکەوێ بەڵام بێ هیچ ئەملاولایەک دەیڵێم دژایەتی هیوا هەر بزنس و بازرگانی نیە بەتەنها بەڵکو سیاسیشە، بە دەلیلی ئەوەی کەم گیرفان و جوڵەی بازرگانی لەم هەرێمەدا هەیە دەستێکی سیاسیەکانی تێدانەبێت.

بڕۆن جگە لە بواری سیاسی، لە بواری خزمەتگوزاری و شارسازی، بواری پرۆژە، کردنەوەی لقی بانک، وەبەرهێنان، بازاڕ، چەندین بواری تری ستراتیژی بکۆڵنەوە کە چۆن سلێمانی بە پلان دژایەتی کراوە و دەکرێ.

چەندە ئەو دژایەتیەی سلێمانی کە بەپلان و پیلان ئەکرێ ئازار بەخشە هێندەش ئەو هۆشیاریەی خەڵکەکەی گرنگ و مایەی شانازییە کە دەریانخست تێگەشتن و هۆشیاریان هێندە لەسەرێ یە و دەتوانن ببنە فشار و رێگە لە داخستنی بگرن.

خەڵک خۆی تاکە هیوایە بۆ درێژە دان بە هیوا.

هۆشیار عەبدوڵا


PM:03:31:19/06/2021

ئه‌م بابه‌ته 1488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی