کابینەی نۆ فێری بڕین بوە

‌هوشیار عه‌بدوڵا

لە موچەوە دەیبڕی تا وشە.
(وەزیرە یەکێتیەکەی رۆشنبیریتان لێ دیارە؟!)
ژمارەی سپاردن بۆ پاراستنی مافی نوسەرە تا ئەو بەرهەمەی نوسیویەتی بەناوی ئەوەوە تۆمار بکرێ نەک بۆ سانسۆر و مەقەست ؟!
ژمارەی سپاردن تەنها بۆ پاراستنی مافی نوسەرە نەک سانسۆر، ئەم بریارەی وەزارتی رۆشنبیری هەزاران هەنگاو گەرانەوەیە بۆ دواوە.
ئەم نوسراوە کارەساتە و دەبێ رابگیرێ؟!
ئەوە یەکێتی نوسەر و رۆشنبیر و کەسێکی تێدا نیە بە وەزیرەکەیان بڵێ ئەو فەرمانە فاشیی و مەرکەزی و نا دیموکراتیە چیە دەرتکردوە؟!
ئەو بریارە هەر بە جدی قەناعەتی کاک حەمەی حەمە سەعیدە ؟ یان ئەجێندای حکومەتە پۆلیسی و ئەمنیەکەی مەسرور بارزانییە؟!
گرنگە رون بێ ئەوە عەقڵ و بریاری وەزارەتی رۆشنبیری خۆیەتی یان هیی کابینەیەکە یە، بریاری ناو وەزارەتە یان بە مەرکەزی لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئەمریان پێکراوە؟!
ئایا لای تیمی وزاری گۆڕان ئەم فەرمانەش هەر بەشێکە لە بریارەکانی چاکسازیی ئەم کابینەیەی بەردەوام بە باڵایدا هەڵدەدەن؟!
ئەم هەنگاوە دەبێ بەمەترسیی بزانرێ و رەتبکرێتەوە.
ئەم کابینەیە فێری بڕین بوە، لە موچەوە دەیبڕی تا زمان،  لە هیواوە دەیکوژێ تا وشە، لە ژیانەوە وێرانی دەکا تا خەیاڵ.


PM:05:22:28/09/2020

ئه‌م بابه‌ته 2228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی