مەترسیەکان بەوجۆرە نین!

‌هوشیار عه‌بدوڵا

یەک:‏
ئابڵوقەی ئابوری نێودەوڵەتی وەک ئەوەی خرایە سەر رژێمەکەی سەدام،لە ئێستادا ناخرێتە سەر عێراق، چونکە عێراق هیچ تاوانێکی نێودەوڵەتی(وەک داگیرکردنی کوەیت)ئەنجام نەداوە، جیا لەوەی ئابلوقەی نێودەوڵەتی بریاری ئەنجومەنی ئاسایشی دەوێ، ئەوەی باسدەکرێت فوتێکردنێکی زۆری ئیعلامییە و گەورە کراوە.

دوو:‏
سەبارەت بەوەی ئەمریکا بەتەنها خۆی سزا بخاتە سەر عێراق، پێویستی بە بریاری ترامپ و پەسەندێتی کۆنگرێسە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا پاساوەکانی بریارێکی لەو شیوەیە ئاسانە بۆ ئەمریکا کە خۆی بە خاوەنی عێراقی دوای سەدام حسێن دەزانێت، واقعەکە جیایە لەو پروپاگەندە زۆرەی وایکردوە خەڵک بترسێ!

سێ:
‏سەبارەت بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سالێ ۲٠۲٠،تا ئێستا رەشنوسی موازەنە نەهاتوە بۆ پەرلەمان،بە گوێرەی قانونی ئیدارەی مالی بە نسبەتی یەک لەسەر دوانزەی ساڵی رابردو مامەڵە دەکرێ، لەو چواجێوەیەشدا پشکی هەرێم کێشەی یاسایی نابێت و وەک ساڵی رابردو بەردەوام دەبێت و لە بەغداوە دێت.


PM:03:11:09/01/2020

ئه‌م بابه‌ته 2196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی