چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م و پێشنیاره‌كه‌ی ئێمه...
هوشیار عه‌بدوڵا
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه له‌كه‌ناڵی ئێن ئار تی له یه‌كێك له پڕ بینه‌رترین به‌رنامه‌كانی كه تاوتوێیه ، كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگ ، هه‌ستیار، مه‌ترسیداری ئاماژه پێدا كه ده‌بێت له هه‌مو ئاسته‌كان هه‌ڵوه‌سته‌ی له باره‌وه بكرێت .
ئه‌و به‌رنامه‌یه تیایدا كۆمه‌ڵێك تاوانی حیزبی له بواری دارایی و گه‌نده‌ڵیدا ئاماژه پێدا هه‌رچه‌ند سه‌رنجم له‌سه‌ر زمانی قسه‌كردن و ئاماژه ناراسته‌وخۆكانی قسه‌كردنی ئه‌و به‌رێزه هه‌یه ، به‌ڵام پێم وایه ئاماژه‌كان هه‌رچۆنێك بێت روون بون .
یه‌كێك له‌و خاڵه جه‌وهه‌ریانه‌ی كه ئاماژه‌ی پێدا و تایبه‌ت بوو به هه‌وڵدان بۆ ئاشكرا كردنی پاره‌ی به‌رپرسان كه براوه‌ته ده‌ره‌وه و هه‌وڵدان بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵك ، ئێمه پێش دوو هه‌فته زیاتر وه‌ك سه‌رۆكی فراكسێۆنی گۆڕان به به‌یاننامه‌ی فه‌رمی به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بڵاومان كرده‌وه و داوامان له په‌رله‌مانی عیراق و حكومه‌تی عیراق و دامه‌زراوه‌كان كرد كه تحالوفێكی ده‌ولی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پاره دزاراوانه دروست بكات كه سیاسی و بنه‌ماڵه سیاسیه‌كان له عێراق و كوردستان له دوای ۲٠٠۳ ه‌وه بردویانه و دزیویانه..
له راستیدا نه‌ك هه‌ر بۆ ده‌ستخستنی پاره له‌م دۆخه سه‌خته‌دا بۆ ئیحقاقی عه‌دل وعه‌داله‌تیش كه داواكاری خه‌ڵكه هه‌ر ده‌بێ ئه‌وه بكرێت و خۆزگه زیاتر ده‌بوو به باسی رایگشتی و ده‌بوو به داواكاریه‌كی فراوانی جه‌ماوه‌ری ....
PM:01:31:28/01/2016
ئه‌م بابه‌ته 5392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی