پارتی و شاسوار عه‌بدولواحید
پشتیوان جەمال
له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی جوڵانه‌ی (نه‌خێر له ئێستادا بۆ ریفراندۆم) له‌لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی نالیاوه پارتی له‌ڕێگه‌ی راگه‌یاندنی فه‌رمی و سێبه‌ره‌كانییه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندنیان له دژی ده‌ست پێكردووه.
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت روونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌م من تائێستا ته‌نها جارێك شاسوار عه‌بدولواحیدم بینیوه ئه‌ویش چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كاتێك رۆژنامه‌نووسم بووم له هه‌فتانه‌مه‌ی (ئاوێنه) بۆ به‌دواداچوونی بابه‌تێك سه‌ردانم كرد، بۆیه له‌و كاته‌وه رووبه‌ڕوو شاسوار عه‌بدولواحیدم نه‌بینیوه‌ته‌وه. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیشم له‌م نووسینه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دژایه‌تییه ناڕه‌وایه‌ی پارتییه بۆ سه‌ر شاسوار.
ئاشكرایه ریفراندۆم له‌لایه‌ن پارتییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و ده‌یه‌وێت به هه‌ر شێوه‌یه‌كه حزبه سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵیدا هاوڕا بن، ئاساییه پارتی خاوه‌نی پڕۆژه‌ی ریفراندۆم بێت ئیدی ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست لێی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردییه یان هه‌ر مه‌به‌ستێكی دیكه‌یه، هه‌روا ئاساییه به‌رپرس و كادیر و راگه‌یاندنه‌كانیشی به فه‌رمی و سێبه‌ر بانگه‌شه‌ی سه‌ركه‌وتن بۆ ریفراندۆم بكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه دژایه‌تیكردنی شاسوار و شاسواره‌كانی دیكه‌یه بۆ (نه‌خێر له ئێستا) بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه، چونكه شاسوار و شاسواره‌كانی دیكه‌ش هاوڵاتی ئه‌م هه‌رێمه‌ن و مافی خۆیانه بۆچوونیان هه‌بێت كه تا چه‌ند ئه‌و پڕۆسه‌یه له‌م كاته‌دا پێویسته؟، ئایا له حاڵه‌تی ئه‌نجامدانی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت یان نا؟، ئه‌گه‌ر شكستی هێَنا ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانی چی ده‌بن؟
هه‌فته‌ی رابردوو به وردی گوێبیستی قسه‌كانی شاسوار بووم كاتێك باسی جوڵانه‌وه‌كه‌ی كرد، بێگومان تێبینیم له‌سه‌ر هه‌ندێك بۆچوونی هه‌یه سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی حزبایه‌تی له كوردستان و توانینی بۆ گۆڕانكاریكردن، به‌ڵام بۆ ورده‌كاری خستنه‌ڕووی (نه‌خێَر بۆ ریفراندۆم) زۆر به‌ڕوونی باسیكرد كه ده‌یه‌وێت له‌ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه باسی مه‌ترسییه‌كانی ریفراندۆم له ئێستادا بكات كه بۆچوونه‌كانی واقیعی و مه‌نتقی بوون.
سه‌یر له‌وه‌دایه هه‌ر دوای ئه‌و قسه‌یه‌ی، په‌رله‌مانتارێكی ناسراوی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه نابێت بوترێت نه‌خێر بۆ ریفراندۆم!، یان كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی پێی بوترێت خائین و خۆفرۆش، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر له قه‌زای سۆران سكاڵایان له‌دژی شاسوار تۆماركرد.
به‌و هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنه له دژی شاسوار، پارتی بێ ئه‌وه‌ی به خۆی بزانێت و بێبه‌رامبه‌ر كه‌وتۆته بانگه‌شه‌كردن بۆ جوڵانه‌وه‌كه‌ی شاسوار، هه‌ربۆیه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بۆی ده‌رخستین به‌ڕاستی شاسوار و ده‌زگا میدیاییه‌كه‌ی كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر رایگشتی خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه پارتی هێنده سه‌غڵه‌ت نه‌ده‌بوو.
گرنگه پارتی له ئێستا به‌دواوه ده‌ست له‌و هه‌ڵمه‌ته دژه به‌رامبه‌ر شاسوار هه‌ڵبگرێت، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاماده‌ن ده‌نگ به به‌ڵێ بده‌ن هه‌رگیز ئاماده نین به جوڵانه‌وه‌یه‌كی شاسوار رای خۆیان بگۆڕن، ئه‌وانه‌شی ده‌نگ به نه‌خێر ده‌ده‌ن (ئه‌گه‌ر دۆخی سیاسی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت) ئه‌گه‌ر پارتی رۆژێك دوای ریفراندۆم ده‌وڵه‌تیش رابگه‌یه‌نێت هه‌ر به (نه‌خێر) ده‌نگ ده‌ده‌ن.
لای من گرنگه كه‌ناڵی ئێن ئارتی وه‌كو چۆن تائێستا توانیویه‌تی بێلایه‌نی خۆی بپارێزێت، به‌هه‌مانشێوه له كاتی راگه‌یاندنی جوڵانه‌وه‌كه‌ش به فه‌رمی، بێلایه‌نی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات.
هه‌ر بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی پارتییه‌كان و خه‌ڵكی كوردستانیش، كۆتایی ساڵی رابردوو و له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتنێكی سروه عه‌بدولواحید په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی عیراق كه خوشكی شاسواره، پارتی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی له‌دژی دروستكرد و ته‌نانه‌ت سكاڵابارانیشیان كرد، ئه‌ی كوا ئه‌نجامی سكاڵاكان؟
AM:10:55:31/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی