قسەیەک لەسەر سەنتەری میترۆ..
ئاشتی عەبدوڵا
سەبارەت بەراگرتنی باڵانسی جێندەری و سەرنجدانی ئێمە لە کۆی ناوەندو دەزگاکان و سەنتەرەکان و ھتد، جگە لەوەی باوەڕمان پێیەتی، بەشێکیشە لەئەرکمان.
قسەکردنمان لەم بارەیەوە بە رەخنەگرتن و دەستخۆشیشەوە، لەپێناو باشترکردن و خزمەتی زیاترو یەکسانییە.
جێی خۆیەتی کە دەست خۆشی و سوپاس و پێزانینمان ھەبێت بۆ سەنتەری میترۆ کەساڵ بەساڵ بەرەوپێشچوون و ھەنگاوی عەمەلی دەنێن، لە راگرتنی باڵانسی جێندەریدا و کچان و ژنان، ئێستا رۆڵ و پێگەی دیاریان ھەیە لەو سەنتەردا، کە ئەمە جێی خۆشحاڵیە و گوڕینی دروشمەکانە بۆ بەپراکتیک و کارکردنە بۆ ئەم پرسە.
ھەر لێرەوە دوو پێشنیار بۆ سەنتەری میترۆ دەکەم:
- سەنتەری میترۆ دەتوانێت لەڕێگەی پلان و بەرنامەی نوێیان کاریگەری دروست بکەن، لەسەر دەزگا میدیاییەکان، کە باڵانسی جێندەری لەھیکەلەی دەزگاکانی ئەوانیشدا رەنگدانەوەی ھەبێت.
ئاشکرایە کە راگرتنی باڵانسی جێندەری، تەنھا دەرکەوتن و بوونی ژنان و کچان نییە، بەڵکو بە پێدانی رۆڵ و پێگەو بەشداریان دەبێت لە بڕیارو ستراتیجی ھەر دەزگایەک.
- گرنگە کە میترۆ بەردەوام بێت، لەھەنگاوی لەم جۆرەو ئەو شانازیە بەخۆی ببڕێت، کە لەداھاتوودا ژنێک بکاتە بەڕێوەربەری سەنتەرەکە.
لەکۆتاییدا ئەوەشمان بیرنەچێت، کە چەندە گرنگی دەدەین بە چەندێتی و دوو ھێندە گرنگترە، کە لەرووی چۆنێتی و تواناکانیشمان ھەڵسەنگاندبێت.
جارێکیتر سوپاس بۆ سەنتەری میترۆ و ئەو ژن و کچانەی کە لەوێدا رۆڵی گرنگیان ھەیەو بەردەوامن، سوپاس بۆ ئەو دوونیابینیە پیاوانەیەشی، کە پشتیوانە و کاری کردوە بۆ راگرتنی باڵانسی جێندەری لەو سەنتەرەدا.
PM:07:55:12/01/2020
ئهم بابهته 2884
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی