یەکێتیەکەی جاران و یەکێتی ئێستا

‌بڵێسە جەبار فەرمان

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئێستا ھەر جارەو ناوێکی بۆ دا ئەتاشرێت جارێک یەکێتی نوێبوونەوە، جارێک یەکێتی نوێ.

ئەم یەکێتیانە لە یەکێتی سەرەتا ناچن. راستە من ھەمیشە وتومە کە نابێت یەکێتی شاخ ھەمان یەکێتی شار بێت. دەبێت لەگەڵ سەردەم و ھەلومەرج دا خۆی بگونجێنێت، بەڵام ناشکرێ یەکێتی پێش کۆنگرە جیاواز بێ لە یەکێتی دوای کۆنگرەو یەکێتی پێش مانگێک جیاواز  بێ لە یەکێتی دوای مانگێکی تر.

نامەی زۆر زۆرم بۆ هاتوەو دەڵێن لە دۆخی یەکێتی بۆ بێدەنگی، هەرگیز بێدەنگ نەبوم و نابم هەڵوێست و قسەی رەق رای خۆمم وتوە سڵ لەکەس ناکەمەوە لەپێناو بەرژەوەندی میلەت و یەکێتی بەڵام هەندێک جار گرفتەکان بێدەنگیش بۆ هێورکردنەوە پێویستە.

ساڵانێک کەم بەسەر جێنوسایدی گەلەکەمان تێدەپەڕی و ئەو پێشھاتانەمان لەبیر کرد. باباسی ئەوانە نەکەین کە شەھید بوون ھیچ بۆ کەسوکاری رزگار بوویان نەکراو تا ئەمڕۆش ھەموویان نەناسێنراوە، بەڵام کێژۆڵە و مناڵانی رفێنراومان بۆ لەبیر کردوە.

لە بری ئەوەی دادگاکانی جیھان پڕ بکەین لە سکاڵا دژی دوژمنانمان داوای مافی خوراوی ئێزیدیەکان بکەن، داوای ئاشکرا بوونی چارەنوسی کیژۆلەکانمان بکەین، داوای ژیان بکەین بۆ ئەو ھەموو گەنجە بێئومێدەی کە لە کەمپەکاندا رۆژانە خۆکوژی ئەکەن، تواناکان دژ بەخۆمان و بەهێزکردنی نەیارەکانمان خەرج ئەکەین.

کوا ستراتیجیەت لە پێناو گەل؟ کوا ھەڵدان لە پێناو مافی چارەنوس؟ کوا خەبات لە پێناو یەکسانی؟


PM:03:10:03/08/2021

ئه‌م بابه‌ته 1792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی