زۆنە جیاوازەکان و گومانەکان

‌بڵێسە جەبار فەرمان

بێ گومان نابیت گومان لە ھەموو ھەنگاوێکی پولیس و ئاسایش و دادگای نەھێشتی تاوان و پزیشکی دادوەری بکرێت بەڵام ئەم حاڵەتانەی لە ناوچەی جێ نفوسی پارتی روو دەدەن گومان لای ھەمووان دروست دەکەن.

جێگای پرسیارە کە ئایا ھەموو ئەوانەی سەر بەو پارتە نین بازرگانی مادەی ھۆشبەر  و قاچاغچی و پیاوکوژن و ھەموو ئەوانەشی ئەندامی ئەو پارتەن لە راستە راستترن؟

من لەگەل ئازار و ئەشکەنجەی ھیچ کەسێک نیم بەڵام بۆ ئەشکەنجەدان بۆ غەیری پارتی ھەیە و بۆ ئەندامانی ئەو پارتە ھەموو بنەماکانی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ مافی مرۆڤ پەیرەو دەکرێت؟

ئایا ئەمە مایەی گومان نیە؟

ئایا ئەمە دڵەراوکی و ترس لای کەسانی بێلایەن و سەر بە احزابی تر دروست ناکات؟

لاری تێدانیە کە نامتمانەی ھەیە و بەلارێ دا بردن ھەیە لە کەیسی دادگاو لێکۆلینەوە دا. وە حاڵاتی گوماناوی زۆر ھەن.
بۆیە پێشنیاز ئەکەم  

ھەموو ئەو دام و دەزگایانەی کە تاێبەتمەندن بە نەھێشتنی تاوان و بەدواداچوون و دادگایی کردنیان و پزیشکی دادوەری، ئەندامانی ئەو دوو حزبەی تێدابێت.

بێگومان ئێستا دەوترێت ئاسایش و دادگا و تەندروستی دەبێت بێ لاێەن بن و نەپرسن گومانلێکراو سەر بە چ پارتێکە
منیش دەڵێم ڕاستە و دەبوایا وابیت بەڵام بەداخەوە ئێمە تا ئێستاش لە زۆنی زەر د و زۆنی سەوزدا دەژین و دێگەڵە ھیشتا بەرجەستەیە.


AM:11:45:17/01/2020

ئه‌م بابه‌ته 3864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی