مام جەلال و پرەنسیپی ڕەخنەلەخۆگرتن
دڵشاد عەبدولڕەحمان
لەمیانەی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی سیاسی گشتی بۆ کۆنگرەی یەکەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ١٩٩٢/١/٢٨ لەھۆڵی ڕۆشنبیری لەشاری سلێمانی، ڕەوانشاد مام جەلال ئاماژەی بەوەدا کەدەبوایە سەرکردایەتی بەرەی کوردستانی پەلەی نەکردایە لەگفتوگۆکردن لەگەڵ ڕژێمی سەدام حسین لەکاتی کۆڕەوەکەداو گووتی دەبوایە چاوەڕێی جێبەجێکردنی بڕیاری ٦٨٨ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکانمان بکردایە.
ھەر لەدرێژەی ڕەخنەلەخۆگرتنەکانیدا کە من وەک ئەندامێکی بەشداربوی کۆنگرە گوێبیستی بووم ولەدەفتەری تێبینیەکانی خۆمدا تۆمارم کردوە ،ڕەوانشاد مام جەلال گوتی :ئەو ڕەخنەیەشم قبوڵە ھەم لەسەر ماچ ومۆچ وھەم لەسەرخۆش باوەڕیمان بەحکومەت (مەبەستی ماچ کردنەکەی سەدام حسین بوو لەکاتی گفتوگۆ) .
لێرەوە من دەپرسم تۆبڵێی ئەوانەی خۆبەخوێندکاری مام جەلال دەزانن لەژیانی سیاسیاندا ھەڵەیەکی وایان نەکردبێ کەشایانی ڕەخنە لەخۆگرتن بێ؟!چونکە من تائەمڕۆ گوێم لەھیچ یەکێک لەوبەڕێزانە نەبوە کەڕۆژێ لەڕۆژان سوکە ڕەخنەیەکیان لەخۆگرتبێ .
ڕوحی مام جەلال شادو یادی ھەردەم زیندوو .
PM:03:31:11/04/2020
ئهم بابهته 3832
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی