باشترین چەک بۆ خۆسەپاندن فریودانی خەڵکە.!!

‌ لوقمان مصطفی صالح

یەكێك لە سیفەتەهەرە دیارەكانی دەسەڵاتی تاكڕەوی سیاسی ئەوەیە بیركردنەوەكانی خۆی نەک تەنها بەسەرکادرو ئەندامەکانی حیزبەکەی خۆیدادەسەپێنێت،بەڵکو بەئامانجی خۆسەپاندنە بەسەر تەواوی  تاكەكانی كۆمەڵدا. لە وولاتانی‌ عەرەبی‌ و روژهەلاتی‌ ناوراست بای‌ گورانكاری‌ و  سیستەمی‌ كون و عەقلیەتی خوسەپاندن و حیزبی پیشرەو و سەركردەی‌ تاك و تاکڕەو خەریكە سەردەمی‌ بەسەر دەچیت، دەبیت  سەركردە تەقلیدیە كونەكان لەو راستیە بگەن كە چیتر نەوەی‌ نوی‌ و عەقلیەتی سەردەم شیوازی‌ دواكەوتوی‌ بەسەرچوی‌ حوكمرانی  بەوشێوازە ناتەندروستەی بە دڵ نیە و پەسەندی  ناكات،زۆریش لەوە  ووریاترە  بە قسەی زل وبریق وباق فریوبخوات، دەشێت بە لەسەرخو و تیگەیشتن و بە وویست و ئارەزوو ئەوانەی‌ كون شوینەكانیان چول كەن و كارەكانیان بە نەوەی نوێ وعەقڵیەتی سەردەم بسپێرن.

هەر لە روانگەی ئەم ترس و دڵەراوکێ یەوەیە کە هێزە سیاسیە بەرژەوەند خوازەکان بۆخۆسەپاندنیان بەسەر تاکەکان وکۆمەڵگا بەگشتی، باشترین چەک کە پەنایان بۆ بردووە فریودان ولەخشتە بردنی خەڵک بووە ،چونکە بەلای ئەوانەوە" دیماگۆجی" باشترین نمونەی شیوازی کارکردنی سیاسیانەیە بۆ پاراستنی بە رژەوەندیەکانیان ،بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانیان و پاوانخوازی دەسەلاتەکانیان،هەوڵێکی زۆریان خستۆتەگەرلەسەرجەم بوارەکاندادا.

 گومانی تێدا نیە کە سروشتی هەرهێزێکی سیاسی دەسەڵاتدارو پاوانخواز لە دوای كۆنترۆڵكردنی داهات و سوپا ، ئەوا هەوڵ و كۆشش دەخاتەگەڕ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دەسەڵاتی قەزائیش. 

و كاتێكیش داهات و دارایی دەبێتە چەكێك بەدەست هێزێکی سیاسیەوە یاخود دیكتاتۆرێكەوە بۆ سەركوتكردن و بێدەنگكردنی ڕكابەرەكانی،ئەوە بێگومان هیچ مانایەک بۆبنەما دیموکراسیەکان و شەرعیەتی دەسەڵات لەو وڵاتەدا ناهێڵێتەوە. 

كاتێكیش یاسا دەبێتە چەكێك بە دەستی دیكتاتۆرێكەوە یاخود هێزێکی سیاسیەوە، ئەوا چیتر سەروەریی یاسا لە ئارادا نامێنێت. بەڵكو سەروەری بۆ ئەو یاسایانە دەبێت كە دەسەڵاتە تاکرەوەكە هەڵیان دەبژێرێت بۆ خزمەت گەیاندن بە ئامانج و مەرامەكانی خۆی. و ئەو كاتە زۆر بە سادەیی یاساكانی دیكە فەرامۆش دەكرێن. هەردوای لاوازكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەت، پرۆسە سیاسییەكە دووچاری قەیران دەبێتەوە و نوخبەی سیاسی وڵاتەكە كۆنتڕۆڵی سەرچاوەكانی داهاتی دەوڵەت و دامەزراوەكان دەكات و بەكاریان دەهێنێت بۆ مانەوە لە دەسەڵاتدا. ئەمەش وادەکات تاڕاددەیەك بوونی دەسەڵاتی شكستخواردوو زەمینە خۆش بكات بۆ سەرهەڵدانی ڕژێمی خۆسەپێنی و دیكتاتۆری وراکێشانی قەیرانەکان یەک بە دوای یەکدا. چونکە هەموو دەسەڵاتێکی شكستخواردوو ئەگەری ئەوەی لێدەكرێت بارودۆخێكی نائاسایی بهێنتەئاراوە: شەڕی ناوخۆ، قەیرانی ئابووری، دەستێوەردانی دەرەكی، و.... هتد. هەلپەرستە سیاسییەكان دەتوانن لە هەموو شێوە و بەرگێكدا دەركەون وەك فریودانی خەڵک و خۆچەواشەکردن، یان وەک سەرکردەیەکی شەرانگێزی شەڕ.

 لە زۆربەی حاڵەتەكاندا ئەم تاكە كەسانە ئەگەری ئەوەیان لێناكرێت ببنە كەسانێكی دیموكرات، بەڵکوبە پێچەوانەوە دەبنە کەسانێکی هەلپەرست وخۆسەپێنەر بەسەرکۆمەڵانی خەڵکەوە. بۆ ئەوەی شوێن پێی خۆی زیاترتوندوتۆڵتر بکات پەنادەبات بۆسیاسەتی" دیماگۆجی" هەڵخەڵەتاندنی خەڵک ،بەقسەی بریقەدارو وادەوبەڵێنی ناراست وفریودانیان بەکردنی ووڵات بەبەهەشت ،رشتنی فرمێسکی تیمساحی بۆنەهامەتیەکانیان و....هتد .بۆروون کردنەوەی زیاتری واتای ئەم چەمکە(دیماگۆجی)      
(دیماگۆجیا، دیماگۆجیەت، دیماگۆژیا)، چەند وشەیەك و یەك مانا، كە ڕیشەكەی دەگەڕێتەوە بۆ یۆنانی كۆن، ڕێك بە مانای پلان و بەرنامەیەك دێت كە سیاسییەكان پەنای بۆ دەبەن لە رێگەی بەهەڵە بردن و خەڵەتاندن و فێڵ كردن و جوڵاندنی هەست و ختوكەدانی سۆزی خەڵكی بە مەبەستی گەیشتن بە دەستكەوت و دەسەڵات.

بۆیە ئەم چەمکە بەواتای هەلخەلەتاندن یان خەلک فریودان لێکدراوەتەوە ..دیماگۆجی بەو سیاسەتی فریودانە دەڵێن کە لە ریگەی بەڵێن و دروشمی بریقەداروو درۆوە چاو بەستیان لێ دەکرێت،جەندین پیناسە کراوە بۆ ئەم جەمکە ،ئەو کەسانەی هەوڵ دەدەن بە درۆو فشاڵ خەلک بۆلای خۆیان رابکیشن و راستی لەبەر جاوی خەلک بشارنەوە بەناوبانگترین ئەو پیناسەیە کە رەخنە گرو کۆمەلناسی ئەمریکی (مێنکن )کردویەتی دەڵێت: کەسی دیماگۆ ئەو کەسەیە کە ریبازێک دەگریتە بەرو خودی خۆی دەزانێت گێل و نەفامن )کەواتا سیاسەتی دیماگۆجی لەسەر بنەمای درۆ و بەلێنی بەتاڵ دادەرێژریت.

زۆرجار ئەوهێزەسیاسیە لەگەڵ ئەوەی خەڵکی چەواشەدەکات وبەفێڵ وتەڵەکەبازی فریوی دەدات ،بەجۆرێک لەجۆرەکان غروور دەی گرێت وخۆێ وشوێن کەوتوانیشی چەواشەدەکات. هەربۆیە زانایانی بواری زانستی سیاسی  بە دماگۆجیەتی بزووتنەوەی پۆپۆلیستی ناوزەندیان کردوەو بە پێناسەیەکیش جیاوازیەکەیان روون کردۆتەوە ،جیاوازی نێوان ( دیماگۆگی و پوپولیستی )ئەوەیە، دیماگۆگی مەبەستی چەواشە کردنی خەڵکانی دیکەیە ،بەڵام بزوتنەوەی پوپولیستی خۆدی خۆی چەواشە دەکا!.   بە داخەوەلەواقعی ئێستای هەرێمی کوردستانداو لە ململانێ ناوخۆییەکاندا، بەروونی ئەم حاڵەتە دەگوزەرێت ،هەردوو حاڵەتەکەش بەدی دەکرێت تەنها زەرەر مەندی سەرە کیش کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە کە فریودان ولەخشتە بردنی خەڵکیان کردووە بە پێشە و بەرنامەی کاری رۆژانەیان.

 جاران خەڵکیان بەوە فریودەدا کە مەترسی دەرەکی هەیە، بەڵام ئێستا مەترسییەکان ئەنجامنەدانی چاکسازی و گۆڕانکارییە،خۆدزینەوەیە لە دەستاو دەستنەکردنی دەسەڵات ، مەترسی راستەقینە هەیە لەسەر پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی لەم هەرێمەدا،ئەویش بە پشتگوێ خستنی داواکارییەکانی کۆمەڵانی خەڵکەو خۆڵکردنە چاویانە بە قسەی زل وبەڵێنی ناراست وئاوەژوو کردنی راستیەکان .


PM:06:27:15/05/2016

ئه‌م بابه‌ته 6117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی