دۆخى سياسى كوردستان دواى كۆنگره‌ى يه‌كێتى
شێرزاد شێخانی
به‌ده‌ر لهگلهیى و گازنده‌و ته‌نانه‌ت تووڕهبونى به‌شێك لهكاندیدانى سه‌ركردایه‌تى له‌كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى ، به‌ڵام گه‌ر به‌ویژدانه‌وه به‌ڕێوه‌چونى ئه‌م كۆنگره‌یه هه‌ڵسه‌نگێنین، ده‌توانین بڵێین كه‌وا باشترین كۆنگره‌ى یه‌كێتى بوه به‌درێژایى ته‌مه‌نیه‌وه ..
ره‌نگه زۆر كه‌س نه‌زانێ له‌چ بارودۆخێكى دژوار‌دا ئه‌م كۆنگره‌یه به‌ستراوه ، چونكه تا دواساتهكانیش زۆر كه‌س هه‌بوون باوه‌ڕیان به‌وه نه‌بوو یه‌كێتى بتوانێ كۆنگره‌ى خۆى ببه‌ستێ ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ لایه‌نى سیاسیش هه‌وڵێكى زۆریاندا بۆ شكستهێنان به بڕیاره‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى به‌دیاریكردنى رۆژى به‌ستنى كۆنگره ..
خۆم یه‌كێك بووم له‌و كادیره ناڕازییانه‌ى ساڵى 2018 له‌ته‌لارى هونه‌رى شارى سلێمانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى كادیرانمان سازدا بۆ فشار خستنه سه‌ر سه‌ركردایه‌تى بۆ دیاریكردنى رۆژى كۆنگره‌ى چواره‌م ، ئه‌وسا كادیروئهندامانى یه‌كێتى به‌گشتى لهحاڵهتیكى ده‌روونى زۆر خراپ‌دا بوون و بێئومید ببون له‌به‌ستنى كۆنگره به‌هۆى كات كوشتنى به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كان كه ترسێكى زۆریان هه‌بوو له‌به‌ستنى كۆنگره . هه‌ر ئه‌و ده‌میش مه‌سجێكى هه‌ڕه‌شه‌ئامێز گه‌یشته كۆبوونه‌وه‌كه‌و داوایان لیكرا هه‌وڵه‌كانیان راگرن بۆ دیاریكردنى رۆژى كۆنگره .. دوابه‌دواى ئه‌م هه‌وڵه لهگفتوگۆكانم له‌گه‌ڵ به‌شێك له هه‌ڤاڵانى سه‌ركردایه‌تى ، گوێم له‌وه بوو كه‌وا هه‌ندێ له‌سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى ترسى ئه‌وه‌یان هه‌بوه ئه‌گه‌ر كۆنگره ببه‌سترێ له‌وانه‌یه له ناو هۆڵى كۆنگره‌دا خوێن بڕژێ .. ته‌نانه‌ت باس لهوهشدهكرا گوایه به ده‌بابه‌و چه‌ك و بیكه‌یسى ده‌وروبه‌رى كۆنگره ئه‌گیرێ و ناهێڵن ببه‌سترێ .
نازانم تا چه‌ند ئه‌و مه‌ترسییانه مه‌نتیقى بوون ، چونكه به‌ش به‌حاڵى خۆم قه‌ت ته‌سه‌ورم نه‌ئه‌كرد كار بگاته ئه‌وه‌ى سه‌ركرده‌یه‌كى یه‌كێتى زاتى ئه‌وه بكات خوێنى ههڤاڵێكیترى برێژێت له‌ناو هۆڵى كۆنگره‌دا ، به‌ڵام به‌هه‌رحال ئه‌و مه‌نتیقه سه‌ریگرت و كۆنگره بۆ زیاتر له‌ساڵ و نیوێك دواكه‌وت . بۆیه به‌ستنى كۆنگره‌ى چواره‌م به‌و ئارامییه‌ى بینیمان و دهرئهنجامهكانیشى ، گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنى یه‌كێتى و هه‌ڤاڵانى سه‌ركردایه‌تین كه مێژوو بۆیان ئه‌نوسێته‌وه.
ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ى یه‌كێك له‌ده‌سكه‌وته هه‌ره مه‌زنه‌كانى ئه‌مجاره‌ى كۆنگره‌ى یه‌كێتى، هێنانه پێشه‌وه‌ى نه‌وه تازه‌كه‌یه. ئه‌گه‌رچى هه‌ندێ كهسو لایه‌ن ره‌خنه‌ى ئه‌وه ده‌گرن گوایه ده‌سته‌ى سه‌ركردایه‌تى ئه‌مجاره‌ى یه‌كێتى مۆركى بنه‌ماڵه‌یى پێوه دیاره ، به‌ڵام خۆ ئه‌وانه‌ى كه هاتونه‌ته پێشه‌وه هه‌موویان ئهندامو كادیرى یه‌كێتى بوونه ، به‌پێ په‌یڕه‌وى یه‌كێتیش مافى خۆكاندید كردنیان هه‌یه ، ده‌نگیشیان له‌ناو كۆنگره هێناوه ، ئیدى هیچ گرنگ نیه سه‌ر به‌چ بنه‌ماڵه‌یه‌كن . خۆ حزبى سیاسى هه‌یه حه‌فتا ساڵه له‌لایه‌ن یه‌ك بنه‌ماڵه‌وه به‌ڕێوه ئه‌چێ ، حزبى واش هه‌یه سكرتێره‌كه‌ى وه‌كو بته‌كانى بووزا و ئههرامهكانى میسر هه‌ر له‌شوێنى خۆیانن ناجوڵێنه‌وه .
له‌به‌ر رۆشنایى ئه‌و خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه‌و، بهلهبهرچاوگرتنى هه‌وڵى نه‌یارانى یه‌كێتى بۆ شكستهێنانى كۆنگره‌كه‌ى ، پرسیاره گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه ، ئایا ئایینده‌ى دۆخى سیاسى كوردستان و به‌تایبه‌تیش په‌یوه‌ندى یه‌كێتى به حزبه‌كانى كوردستان و له‌سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان چی‌یان به‌سه‌را دێت ؟؟.
هه‌ڵبه‌ت حه‌قیقه‌تێك هه‌یه كه ئه‌بێ لێره‌دا باسى بكه‌ین ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌وا ده‌رئه‌نجامه‌كانى ئه‌م كۆنگره‌یه به تایبه‌تیش هاتنه پێشه‌وه‌ى به‌شێكى گه‌وره له كادیر‌و سه‌ركرده گه‌نجه‌كانى یه‌كێتى ، به‌دڵى سه‌رانى پارتى نه‌بوه‌و نییه . چونكه پارتى ساڵانێكه له‌رێگه‌ى به‌شێك له‌سه‌ركرده ته‌قلیدیه‌كانى یه‌كێتى توانیویه‌تى به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ، ده‌نگى یه‌كێتى كپ بكات و خۆى وه‌كو حیزبى قائید له‌سه‌ر ئاستى كوردستان بناسێنێ . دابه‌زینى ژماره‌ى كورسییه‌كانى یه‌كێتى و ملكهچبونى به‌شێك له‌و سه‌ركردانه‌ش ، یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ ئه‌وه‌ى پارتى خۆى وه‌كو مه‌رجه‌عى سیاسى له‌كوردستان پیشانبدات .. به‌ڵام ئێستا هاوكێشه‌كان گۆڕانیان به‌سه‌را هات و ئه‌وه‌ى پێشتر بۆ پارتى ئه‌چوه سه‌ر ئێستا بۆى ناچێته سه‌ر .
نه‌وه‌یه‌كى تازه له‌نێو یه‌كێتى سه‌رى هه‌ڵداوه‌و شه‌رعییه‌تى كۆنگره‌ى له‌گه‌ڵه ..ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش سه‌روه‌رى وجهماوهرییهتهكهشى له‌وه‌وه به‌ده‌ستهێناوه كه دژى سیاسهتو پاوانخوازییهكانى پارتى بوونه . ئه‌گه‌ر پێشتر شه‌رمنانه ده‌یانتوانى هه‌ڵویستى خۆیان له‌سه‌ر ئاستى سه‌ركردایه‌تى بنوێنن ، بهحوكمى ئه‌وه‌ى میوان بوون له كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى ، به‌ڵام ئێستا نه‌ك هه‌ر شه‌رعییه‌تى حزبییان هه‌یه ، به‌ڵكو بوونه بهبڕیاربهدهستى یه‌كێتیش .ئه‌گه‌ر قسه‌ش بێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ى باڵباڵینى ناو یه‌كێتى ، بێگومان ئێستا باڵى زۆرینه ئه‌و باڵه‌یه كه دژى پارتییه و كار بۆ هه‌ستانه‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌كات ، ئه‌مه‌ش ره‌نگه زۆربه‌ى هاوكێشه‌كان قڵپكاتهوهو چیتر پارتى نه‌توانێ كۆنتڕۆلى بریاره‌كانى یه‌كێتى بكات . ته‌نانه‌ت ئه‌و ئه‌نجونه باڵایه‌ى سیاسیه‌ش كه سه‌ركرده پییرهكانى یه‌كێتى له‌خۆ گرتوه ، ره‌نگه ئه‌ویش نه‌توانێ به‌ر به‌و تهووژمهى دژهپارتى له‌ناو یه‌كێتیدا بگرێ ، چونكه بڕیارى زۆرێنه له‌مه‌سه‌له سیاسییه‌كاندا زه‌حمه‌ته ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بتوانێ ره‌تى بكاته‌وه .
پێموایه سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى چواره‌م سه‌ره‌تایه‌كى به‌هێزه بۆ هه‌ستانه‌وه‌ى یه‌كێتى ، گومانم له‌وه‌شدا نیه كه‌وا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوى كوردستانیشدا هاوكێشه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتى بشكێته‌وه ، چونكه به‌ڕاستى خه‌ڵك بێزار بوه له‌سیاسه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى سه‌رانى پارتى و هه‌موو خه‌ڵكى كوردستانیش چاوه‌رێى به‌دیلێكى به‌هێز بوون ، ره‌نگه یه‌كێتى ئه‌و به‌دیله چاوه‌ڕوانكراوه بێت ، به‌مه‌رجێك گۆڕانكارییه‌كانى ناو یه‌كێتى ببنه هه‌وێنى گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره‌تر له‌سه‌ر ئاستى جومگه‌كانى ئه‌و به‌شه‌ى ده‌سه‌ڵات كه به‌ده‌ست یه‌كێتییه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ناعه‌ت به كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان بێنێ كه‌وا یه‌كێتى به‌فیعلى گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر رێبازه پیرۆزه‌كه‌ى مام جه‌لالى نه‌مر ..
PM:03:38:30/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2768
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی