دەرکەوت ئەم هەواڵە درۆ بوو... .

‌سیروان غەریب


لەڕاستیدا بڵاوبونەوەی هەواڵی درۆی "هاتنی سپیلکان بۆ هەولێر"، لەنێو سۆشیال میدیا بەو فروانییە، ئازاری بۆ دەرونی دەسەڵاتی سیاسی دروست نەکرد ، بەڵکو هەواڵی لەم چەشنە ئازاری دەرونی بۆ هەزاران کەس وکاری شەهید و فەرمانبەری ناڕازی و جەنگاوەرو خەڵکی ڕۆژئاواو دروستکرد.

ئەوەی لەسۆشیال میدیا بەشدارە لەبڵاوکردنەوەی درۆدا، بەشدارە لەتاوانی ئازاردانی دڵ و دەرونی ئەو خەڵکانەی کە ناڕازین لەدۆخەکە.

بیر بکەرەوە ئینجا شێری بکە، یان قسەی لەسەر بکە، چونکە سەردەم سەردەمی هەواڵی فەیک و ناڕاستە.

هەر لەخۆت بپرسیایە ئایا ئەگەر هەواڵی هاتنی سپیلکان ڕاست بوایە ئەو هەموو دەزگا ئیعلامییە بڵاویاندەکردەوە؟ ئەی بۆ چی لەسەر لاپەڕەکەت لەفەیسبوک بەهەواڵێکی ڕاست بەهاوڕێکانت فڕۆشتەوە؟

ڕەنگە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، بۆ ماوەیەکی کاتی یارییەکی موخەبەڕاتی بێت بۆ ئازاردانی دەرونی نەیارانی تورکیا.

بەڵام ئەوەی لە ـ24 کاتژمێری ڕابردوو ئازاری دڵ و دەرونی دایت هیچ دەسەڵاتێک نەبوو، بەڵکو خۆت بووی خۆت. چونکە خۆت بەبێ هیچ سەرچاوەیەکی فەڕمی شێری هەواڵەکەت کردوو هەر لەخۆتەوە هەڵچویت و دەرونی خۆت و هەزاران خەڵکی بریندارت شێواند.


PM:01:17:07/12/2019

ئه‌م بابه‌ته 3472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی