فه‌رزه‌نده‌کان .. ئه‌و ده‌مه‌ی باوکیان دیارنامێنێت!
خه‌بات عه‌بدوڵا
له‌وه‌ته‌ی جاڕی به‌یاننامه‌که‌ی باڵی ڕیفۆرم، ئه‌مه دووه‌م جاره یه‌کێتی توشی شۆکی گه‌وره ببێت. جیا له هه‌مو ئه‌و هۆکارانه‌ی که لێره‌وله‌وێ ده‌کرێنه به‌هانه، هۆکاری ته‌قینه‌وه‌ی قه‌یرانی ئه‌مجاره نه پێوه‌ندی به به‌رنامه و پێڕه‌وی ناوخۆی حیزبییه‌وه هه‌یه، نه به گوتار و جیهانبینی یه‌کێتییه‌وه. قه‌یرانی یه‌کێتی، قه‌یرانی دیارنه‌مانی باوکه. به دیوێکی تردا توانای ده‌ستبه‌ردارنه‌بوونی فهرزهندهکانه له باوک. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش پاش پڕۆسه‌یه‌کی دورودرێژی بهجهلالیکردنی یه‌کێتی.
ڕاستیه‌که‌ی یه‌کێتی قۆناغ به قۆناغ و به به‌رنامه کرایه بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌لالی. یه‌کێتی نیشتمانی، به‌تایبه‌تیش کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران، خه‌ونی ئه‌و نه‌وه گه‌نج و شۆڕشگێڕه‌ی کورده‌واری بوو که شۆڕش سیما و ناسنامه‌ی سه‌رده‌مه‌که‌یان بوو. پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه نه‌وه‌یه‌کی نوێ و ئایدۆلۆژیستی سه‌رسه‌ختی کولتوری شۆڕشگێڕانه‌ی قوتابخانه‌ی مارکسیزم بون. چیرۆکی نه‌به‌ردییه‌کانیان ده‌نگدانه‌وه‌ی مه‌زن و ماکی چه‌ندین کاری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری بون. نه‌وه‌یه‌ک، له بریتی سه‌رکرده لۆکاڵه‌کانی ئێستا، شۆڕشگێڕی وه‌کو گیڤارا سه‌رمه‌شقیان بوو.
ئه‌ڵبه‌ته جه‌لالی هێنده‌ی ئاماژه‌یه بۆ کولتورێکی سیاسی که زیاتر له نیو سه‌ده‌یه له کایه‌ی سیاسی کوردی‌دا ئاکتیڤه، هێنده مه‌به‌ست لێی شه‌خسی تاڵه‌بانی و هه‌وڵی به بنه‌ماڵه‌کردنی یه‌کێتی نیه. ئاخر پێش تاوانبارکردنی خودی تاڵه‌بانی، هاوڕێ به‌رپرس و نزیکه‌کانی تاڵه‌بانی که تا ئێستا له‌ناوماندا ده‌ژین، تاوانباری گه‌وره‌ی ئه‌م بهجهلالیکردنهی کۆمه‌ڵه و یه‌کێتین. بهجهلالیکردنی یه‌کێتی به دیوێکی تردا له‌گۆڕنانی خه‌ونی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ش بوو که له پێناوی هێنانه‌کایه‌ی کولتورێکی سیاسی نوێ، جیا له کولتوره باوه‌که‌ی مه‌لایی و جه‌لالی، ڕه‌نجی فه‌رهادیان، دا.
ئه‌م قه‌یرانه که ساڵانێکه یه‌کێتی پێیدا ده‌گوزه‌رێت و کایه‌ی سیاسی و به‌تایبه‌تیش رۆژنامه‌وانی پێ گه‌رم ده‌کرێت، له‌ڕاستیدا هه‌مان قه‌یرانه له هاوشێوه جه‌لالییه‌کانی یه‌کێتیدا. ئه‌وه دروسته که جه‌لالی وه‌کو ڕه‌وتێکی سیاسی له بنه‌ڕه‌تدا له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی پێش‌و خۆی له ڕه‌وته باوه‌که‌ی کورده‌واری؛ مه‌لایی ڕاپسکاند و جیابونه‌وه‌ی خۆی به چه‌ک ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌م کولتوره سیاسیه دواجار کۆمه‌ڵێکی زۆر هاوشێوه‌ی لێ که‌وته‌وه؛ (حسک له یه‌کێتی، به‌رزه و ریکخراوی ڕه‌نجبه‌ران و یه‌کێتی تێکۆشانی ڕه‌نجده‌ران و ئاڵای شۆڕش .... له کۆمه‌ڵه، زه‌حمه‌تکێشان له حسک، دواهه‌مینیشیان و تا ڕاده‌یه‌کی زۆر، جیابونه‌وه و دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له یه‌کێتی).
سه‌ره‌ڕای ڕستێک ڕایه‌ڵه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان هێز و کاراکته‌ره‌کانی ئه‌م کولتوره سیاسیه‌دا، به‌ڵام له هه‌موی مه‌ترسیدارتر، پشتبه‌ستنی ئه‌م کولتوره سیاسیه‌یه به سه‌رکرده‌ی کاریزمی؛ سه‌رکرده‌ی تاکوتهنهای حیزب.
سه‌رکرده‌ی کاریزمی له خه‌تی جه‌لالیدا جومگه‌ی هه‌ره سه‌ره‌کی و به‌هێزی سیاسه‌تکردنه، دروستبونی گۆڕان له به‌شی ههرهگهورهیدا قه‌رزارباری ئه‌م ستایڵهیه له سه‌رکرده. له‌م مۆدێله کاریزماییه‌ی سه‌رکرده‌دا، حیزب به سه‌رکرده‌وه حیزبه، هه‌ر چۆن حیزب به‌و ده‌ژی، دواجار هه‌ر به‌ویش ده‌مرێت.
بۆیه گرنگترین هه‌نگاو بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌کێتی، له بریتی ده‌ستگرتن به میراتی جه‌لالییه‌وه، تێپه‌ڕاندنیه‌تی. ئه‌ڵبه‌ته تێپه‌ڕاندن به‌مانای نادیده‌کردنی ڕۆڵی مێژویی تاڵه‌بانی نایه‌ت. تێپه‌ڕاندن به مانای داهێنانی پارادایمێکی نوێی سیاسه‌تکردن له‌لایه‌ن نه‌وه‌یه‌کی سیاسی نوێوه، نه‌وه‌یه‌ک له جیاتی پشتبه‌ستن به کاریزمای شۆڕشگێڕ و ده‌ستگرتنی کوێرانه به ڕابردوه‌وه، به عه‌قڵی ده‌سته‌جه‌معی، کار له‌سه‌ر ئێستا و ئاینده بکات.
ئێستا ئیتر کاتی هاتوه، ئه‌گه‌ر کادرانی یه‌کێتی به‌ته‌نگ ئایندهی حیزبهکهیانهوهن، خۆیان نه‌بان نه‌که‌ن، له جیاتی به‌شداریکردن له‌م دەوەن بە ئاشەی سه‌رکرده‌کانیاندا، ڕێگه‌ی ماڵه‌وه به‌و به‌ڕێزانه پیشان بده‌ن.
* سەرنج: خۆشەویستان لاتان سەیر نەبێت ئەم وتارە سێ ساڵ لەمەوبەر بڵاومکردۆتەوە، بەڵام لە وەڵامی نامەی هاوڕێیەکی خۆشەویستدا کە پرسیبووی بۆچی وا بێ دەنگم، حەزم کرد بیری بخەمەوە کە ئێمەومانان زوو قسەی خۆمان کرد. لە ڕاستیدا وتارێکی کۆنترم هەیە، ترسی درێژییەکەی ناوێرم بڵاوی بکەمەوە.
PM:09:08:03/09/2016
ئه‌م بابه‌ته 3157
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی