وێنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه؛ فۆتۆگرافیی له باتی مێژوو
خه‌بات عه‌بدوڵا
هه‌رچه‌نده وێنه ئاستێكه له ئاسته‌كانی زمان، به‌ڵام ئامڕازێكی كۆمونیكه‌یشنی ده‌ره‌وه‌ی په‌یڤین و زمانی ئاخاوتنیشه، وێنه كه توخمی بنه‌ڕه‌تی ئامڕازه نوێیه‌كانی بواری میدیای ئه‌لیكترۆنی و كۆمونیكه‌یشنی مۆدێرنه، جیا له هه‌ر ئامڕازێكی دی كاریگه‌ری و قورساییه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ژیانی سه‌رده‌مه‌وه جێ هێشتووه، راستییه‌كه‌ی گلۆبالیزم له به‌شێكی یه‌كجار گه‌وره‌یدا بریتییه له دنیای كۆمونیكهیشن و واوه‌تریش دنیای وێنه.
بیرمه‌ندی فه‌ڕه‌نسه‌وی (ژان بۆدیریار) باس له‌و گۆڕانكارییه مه‌زنانه ده‌كات كه له ئه‌نجامی ئامڕازه‌كانی میدیا و به‌تایبه‌تیش ئامڕازه‌كانی میدیای وێنه‌یی وه‌كو ته‌له‌فزیۆنه‌وه مرۆڤی سه‌رده‌می ڕووبه‌ڕوو بۆته‌وه، بۆدیریار پێیوایه ته‌له‌فزیۆن وه‌كو كایه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی زانیاری له‌ڕێی وێنه‌وه جیهانمان پیشان نادات، به‌ڵكو تا دێت جیهانمان بۆ دیاری ده‌كات و دووباره جیهانمان بۆ پێناسه ده‌كاته‌وه.
له ده‌مه‌ده‌می داگیركردنی كوه‌یت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه و پێش به‌رپابوونی جه‌نگی ڕزگارکردنی کوەیت، بۆدیریار وتارێكی بڵاوكرده‌وه به‌ناونیشانی "جه‌نگی كه‌نداو روونادات"، به‌ڵام هه‌روه‌كو ئاشكرایه جه‌نگ به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجار خوێناوی به‌رپاكرا و سوپای عێراق له كوه‌یت وه‌ده‌رنرا، ئه‌م وتاره لای زۆرێك وا كه‌وته‌وه كه بۆدیریار به‌هه‌ڵه‌دا چووه، كه‌چی هه‌ر پاش ته‌واوبوونی جه‌نگ وتارێكی تری به‌ناونیشانی "جه‌نگی كه‌نداو رووی نه‌دا" بڵاوكرده‌وه، ئه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستی بۆدیریار ئه‌وه‌بوو كه جه‌نگی كه‌نداو وه‌كو جه‌نگه‌كانی تری مێژوو نه‌بوو، جه‌نگی كه‌نداو جه‌نگێك بوو به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئامڕازه نوێیه‌كانی میدیا وێنای كرد نه‌ك ئه‌وه‌ی كه له واقیعدا روویدا.
ژان بۆدیریار له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ئامڕازه نوێیه‌كانی كۆمونیكهیشن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی (جیهانێكی بان واقیعی)مان بۆ وێنا ده‌کەن*.
ئه‌وه قسه‌ی پێناوێت، وێنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه نه‌بوونایه، هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌بووه قوربانی ئه‌و جیهانه بان واقیعییه‌ی میدیای نوێ.
* * *
فۆتۆگرافیی وه‌كو هه‌موو ئاسته‌كانی دیكه‌ی زمان ده‌شێت شێوێنه‌ر و هه‌م فره ماناش بێت، وشه‌ی فۆتۆگرافی به‌مانای (نووسینی ڕوناكی) یاخود (نووسین به ڕوناكی) دێت، لێره‌وه ده‌توانین فۆتۆگرافی وه‌ك زمان به تێكستێك بچوێنین كه ده‌بێت بخوێندرێته‌وه و راڤه بكرێت و لێی حاڵی بین. فۆتۆگرافی وه‌ك دیارده‌یه‌كی ته‌عبیری و له‌وێشه‌وه وه‌ك جۆرێك له زمان، پێوه‌ندی هه‌یه به چه‌ند نیشانه‌یه‌كی سیمیۆتیكییهوه (ئەوەی بە زانستی نیشانه‌كان ناودەبرێت)**.
راستییه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی فۆتۆگرافیدا، مێژووی كۆستی هه‌ڵه‌بجه وه‌كو زۆرێك له جومگه مێژووییه‌كانی ئێمه، مێژووییه‌كی له‌بیركراو ده‌بوو، بۆیه ده‌كرێت بڵێین وێنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه یه‌كه‌مین هه‌وڵی چوونه ناو مێژووه له ده‌ره‌وه‌ی كرده‌ی شۆڕشگێڕانه و تێكستی نووسراوه‌وه.
به‌ڵام ئاخۆ ئه‌و ته‌لیسمه چییه كه وا ده‌كات وێنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه هه‌ر ته‌نها وه‌كو وێنه‌یه‌كی واقیعی ته‌ماشا نه‌كرێن و به‌رده‌وام بینه‌ر هه‌ست به جۆرێك له جوڵه و زینده‌گی ناو وێنه‌كان بكات؟
گرنگی و كاریگه‌ریی وێنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه هه‌ر به‌ته‌نها پێوه‌ندی به قووڵی ئه‌و زامانه‌وه نییه كه به ده‌موچاوی حه‌په‌ساوی قوربانییه‌كانه‌وه به بینه‌ر ده‌گات، هه‌روه‌كو پێوه‌ندیی ته‌نها به قه‌واره‌ی ئه‌و تاوانهشەوه نییه كه فاشیزمی به‌عسی به‌رامبه‌ر ماڵ به ماڵی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له شانزه‌ی سێ‌دا ئه‌نجامی دا، ئاخر ئێمه رۆژانه وێنه‌ی ئه‌و قوربانییانه ده‌بینین كه له رێی جیاجیاوه به چاو و ڕووماندا ده‌درێن، له راستیدا گرنگی و كاریگه‌ریی وێنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه له‌و چیرۆكانهوهیه كه له پشتی هه‌ر وێنه‌یه‌كه‌وه په‌لكێشی دنیای قوربانییه‌كانمان ده‌كات. ئه‌گه‌ر وێنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه له ساته‌وه‌ختی كۆستهكهدا كۆسپی سه‌ره‌ڕێی دروستكردنی ئه‌و جیهانه بووبێت كه ژان بۆدیریار به (جیهانێكی بان واقیعی) ناوی ده‌بات و وێنه‌كان واقیعیان وه‌ك خۆی به جیهان گه‌یاندبێت، ئه‌وا چیرۆكه‌كانی پشتی وێنه‌كان هیچیان له وێنه‌كان خۆیان كه‌متر نین.
دواجار دەشێت بووترێت وێنەکانی هەڵەبجە یەکەمین هه‌وڵدانه بۆ نووسینه‌وه‌ی نەک هەربەتەنها مێژووی كۆستی هه‌ڵه‌بجه، بەڵکو مێژووی کۆمەڵکوژیی کورد، ئەڵبەتە له‌ڕێی وشه‌وه نا، به‌ڵكو له رێی هونه‌ری فۆتۆگرافییه‌وه.
پەراوێزەکان:
* انتونی كدنز، علم الاجتماع، ترجمه وتقدیم: د. فایز الصیاغ، المنچمه العربیه للترجمه، بیروت، 2005.
** ریبوار سیوه‌یلی، نه‌ته‌وه‌و حه‌كایه‌ت، ل460، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ولێر، 2002.
PM:09:55:15/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3364
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی