تكایه با كانزاكانیش وه‌ك نه‌وت و گازی لێنه‌كرێت
عەلی حەمەساڵح
بانگه‌وازێك بۆ رای گشتی
نامه‌وێت دیسانه‌وه چیرۆكی گه‌نده‌ڵی دارایی و نه‌وت و كێشه‌ی گازی سروشتی باس بكه‌م، ئێستا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان پلانێكی مه‌ترسیداری تری داناوه بۆ كانزاكان.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، بانگه‌وازێكی كردووه‌و داوای له كۆمپانیكان كردووه‌تا ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلول، دوا پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ده‌رهێنانی كانزاكان، كێڵگه‌كانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاریكراوه.
له‌سایه‌ی ناشه‌فافی سیاسه‌تی نه‌وت، نه‌وتی ژێر زه‌وی تاڵانكراو شیرنییه‌كی زۆر(نزیكه‌ی 8 ملیار دۆلار) وه‌رگیراو، كۆمه‌ڵێك به‌رپرس و كۆمپانیا ده‌وڵه‌ندكران و خه‌ڵكیش برسی ، پاره‌كه‌ش خرایه بانكی ئه‌هلی.
ئێستا هه‌مان ئه‌م ستافه كه ئه‌م دۆخه خراپه‌یان دروستكردووه، ده‌یانه‌وێت كانزاكانیش به‌هه‌مان ده‌ردببرێت.
بۆ زانیاری، تاوه‌كو ئێستا هیچ یاساییه‌ك نییه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كانزا(فلزی)و ناكانزاكان(نافلزی)(فلزی: ئاسن و مس...، نافلز: مه‌ڕ و به‌ردی به‌نرخ....)
له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان هه‌وڵماندا یاسایی فلزی و نافلزییه‌كان ده‌ربكه‌ین، به‌ڵام به‌هۆی په‌كخستنی په‌رله‌مانه‌وه رێگری لێكرا.
چاره‌سه‌ر:
ده‌بێت ئه‌م كانزانه ده‌ربهێندرێت و به باشترین شێوه وه‌به‌رهێنانی تێدابكرێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسا نییه‌و دیارنییه ده‌سه‌لاتی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازییه یان سامانه‌سروشتییه‌كان، باشترین رێگا ئه‌وه‌یه كه پارێزگاره‌كان له ژێر چاودێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا ئه‌م كاره بكه‌ن و ئه‌و داهاته‌شی وه‌ده‌ستدێت بۆ خزمه‌تی پارێزگاكان و ئه‌و ناوچه‌ی كانزاكه‌ی لێ ده‌رده‌هێندرێت به پلان و به شه‌فافی خه‌رجبكرێت، له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌یه‌كی روون‌دا پارێزگاكان ئه‌و ناوچانه پیشانبده‌ن كه كانزاكانی تێدایه.
PM:05:37:04/06/2016
ئه‌م بابه‌ته 4782
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی