په‌یامی من له یادی یه‌کێتی نیشتیمانی واقعێکی تاڵ دوور له سۆز
عەلی حەمەساڵح
لای من حزب جگه له وه‌سیله‌یه‌ک بۆ خزمه‌تی کۆمه‌ڵگا و چه‌سپاندنی دادی کۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌پێدانی وڵات هیچی دیکه نیه....
یه‌کێتی، هه‌زاران شه‌هیدی به‌خشی، بۆ؟ له‌م بۆنه‌دا په‌یامی من بۆ یه‌کێتی و گۆڕانیش ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م زوڵم و زۆره نه‌یه‌نه ده‌نگ که له‌م میلله‌ته ده‌کرێت، چی به‌هایه‌ک بۆ بوونی حزبی سیاسی هه‌یه!.
په‌رله‌مان په‌کخراوه و نه‌ماوه، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم نیه، حکومه‌ت ئیفلیجه، موچه‌خۆر هه‌شت مانگه؛ دوو موچه و نیوی وه‌رگرتووه.
له کاتێکدا پاره هه‌بووه و هه‌یه بۆ موچه..
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌ت و په‌رله‌مانیش له ده‌ره‌وه‌ی یاسا له‌لایه‌ن حیزبێکه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
به‌رپرسی سوپا، ئاسایش و ناوخۆ و په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه و نه‌وت و دارایی لای هه‌مان حیزبه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌ک هه‌موان به‌کاری دێنێت، ئێوه‌ش بێ ده‌نگن.
نۆ ساڵی ته‌واوه داهاتی نه‌وت، که ٢٤ ملیار دۆلاربووه، ئه‌م داهاته‌ی نه‌وته‌ش ده‌چێته بانکێک که مه‌حسوبه له‌سه‌ر ئه‌م حیزبه، به‌شی چه‌ندین موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و زیاتر له سێ ملیار دۆلاری پرۆژه‌کانی نه‌وت که چووه‌ته ئه‌م بانکه خه‌رجنه‌کراوه.
حزبی سیاسی چ به‌هایه‌کی هه‌یه!. ئه‌گه‌ر به هەڵوێست نه‌بێت بۆ؟
که‌مئه‌ندامێک یان بێوه‌ژنێک به ١٠ مانگ ١٥٠ هه‌زاری پێ نه‌درێت و سه‌دان ملیۆن دۆلاری نه‌وتیش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابێت.
سلێمانی، به‌ته‌نیا پێش شه‌ڕی داعش ١١ هه‌زار شه‌هیدی هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا برسی ده‌کرێ، تینوو ده‌کرێت، سه‌وزاییه‌کانی وشک ده‌کرێت.
هه‌موو مانگێک داهاتی باج و گومرک و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کانی سلێمانی ٧٣ ملیۆن دۆلاره و دێته هه‌ولێر، ٢٠ ملیۆنی ئه‌م پاره ناگه‌ڕێته‌وه سلێمانی و زۆرینه‌ی ده‌چێته بانکی کوردستانی ئه‌هلی، چی لێ دێت!؟
مێژووی یه‌کێتی به‌شێکه له مێژووی کاک نه‌وشیروان و زۆرێک له به‌رپرسانی گۆڕان، بۆیه حه‌ق به‌خۆم ده‌ده‌م بڵێم: خوێنی شه‌هیدان له‌سه‌ر سه‌رمانن و مێژووی پڕ شانازین، به‌ڵام بوونی حیزب چی به‌هایه‌کی هه‌یه؟
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م زوڵم و برسیکردنی خه‌ڵک و په‌کخستنی په‌رله‌مان و شه‌رعییه‌تی دامه‌زراوه‌کان به‌ده‌نگ نه‌یه‌ت.
به‌هیوام له ئێستا به‌دواوه، یه‌کێتی نیشتیمانی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌مانا ته‌واوه‌که‌ی حیزبی سیاسی به‌رگری له ئێستا‌و ئاینده‌مان بکه‌ن.
AM:10:11:02/06/2016
ئه‌م بابه‌ته 4861
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی