قسەیەک لەسەر ئەمەش بکەن

‌عەلی حەمەساڵح


ھیوام وایە ئەوانەی باسی یاسا سەروەری دەکەن و 
دەڵێن: حوکمی مافیامان قبوڵ نیە قسەیەک لەسەر ئەمەش بکەن 
گفتوگۆی من و بەرپرسێکی یەکێتی لەسەر دەستکەوتنی ٤٥ ملیۆن مانگانەی پارەی قاچاخچێتی لە باشماخ .

لەماوەی ڕابردوودا باسی ئەوەمکردبوو کە قەباری قاچاخی لە باشماخ ٤٥ ملیۆن دۆلارە..

لەم ڕۆژانەدا بەرپرسێکی یەکێتی پەیوەندی پێوە کردم، بۆ سەلماندی ئەم ژمارەو وردەکاریە قاچاخیەکان لێرەدا گفتوگۆکە بڵاوی دەکەمەوە. 
ئەو پرسی ، عەلی لەم ڕۆژانەدا وتبوت: قەبارەی قاچاخی لە باشماخ ٤٥ ملیۆنە، ئەم بڕە زۆر نیە!

وەڵامم دایەوە، ئێوە لە من باشتر ئاگادارن، بەداخەوە بێدەنگن!! بەڵێ ٤٥ ملیۆن دۆلار واتە: چوار ھەزار و ٥٠٠ دەفتەری مانگانە. حەزیشت کرد بۆتان دەسلمێنم..

وتی: پێمخۆشە بزانم..

پێموت: بە دوو جۆر بۆتدەسەلمێنم..

یەک: رۆژانە نزیکەی ٣٠٠ کۆنتێنەر بە تەنسیق(قاچاخ ) لە خەتی ئاسایش داخڵدەبێت. لە مانگێکدا ٩٠٠٠ ھەزار دەکات، ھەندێک بارھەڵگر ٤ ھەزار دۆلاری لێوەرگیراوە وەک کاھو و قەڕنابیت و فەرش ،  ھەشە ١٢ ھەزار دۆلارە  وەک ھێلکە، دوگیش ٣٠ ھەزار دۆلاربوو!! .. وادابنێ تێکڕا ھەر کۆنتێنەرێک ٥ ھەزار دۆلارە، دەکاتە ٤٥ ملیۆن دۆلاری مانگانە..

دوو: ئێستا جگەرە بە تەواوی بەقاچاخ دێت، لە بازاڕی دۆلارەکە نوسینگەیان داناوەو نزیکەی ١٠ ملیۆن دۆلاریان دەستدەکەوێت .. ھەر ئەو برادەرانەی جگەرە دەکەن موبایلی فڕۆکەخانەش لای ئەوانە!! کە ٢٥٪‏ گومرگ دەدەن و ٧٥٪‏ وەک ئێکسسوارات داخڵدەکەن!! 
واتە: ٢٥٪‏ گومرگ دەدەن...

ئۆتۆمبیل لای دوو برادەی دەیکەیانە کە نووسینگەکەی لە عەقاریە، ھەر ئۆتۆمبیلێک قەدەغەو مۆدیل خوار و نایاسایی داخڵی دەکەن!! برادەرێک ١٢ ڕانجڕۆڤەری مۆدیل خواری ھەبوو بە ١٢ دەفتەر داخڵیانکردبوو!! شەوی ٣٠ ئۆتۆمبیل داخڵ بکەن نزیکەی ٣٠ دەفتەرە!! 
نرخی ئۆتۆمبیلێک لە ٥ ھەزار دۆلار بۆ ١٠ ھەزار دۆلارە!!

قازانجی گەورە لە ھێلکەیە، شەوێ ٦٠ کۆنتێنەریش داخڵبکرێت ٧٢ دەفتەر دەکات!! 
شەوی پێنچ بار ھەڵگر دوگ داخڵبکەن ١٥ دەفتەر دەکات!!

ئێستا فەرشیش زۆر دێت کۆنتێنەری ٤ ھەزار دۆلارە، شەوی ٣٠ داخڵبکەن..١٢ دەفتەری شەوانەیە!! ـ
کەرەسەتەی کارەبایی بەھەمان شێوەی، کاھو کەلەرم و قەڕنابیت ٤٠ وەرقەیە... وەزارەتی کشتوکاڵ لە ھەر وەرزێکدا ھەر میوەو سەوزیەک داخڵ بکات ئەمان بە قاچاخ دەیھێنن!!

ئێستا ئاژەڵێکی زۆریش بە قاچاخ دێت، گەورە بە ١٠٠ بچوک ٣٥...

ئێ نووسینگەیەکیشیان بوو لە پەروێزخان و یەکێکیش لەکەلار، کە زیاتر ئیشی مەرزی پەروێزخانی دەکرد! ئێستا پەروێزخان باشترە.. 
دڵنیابە وردی بکەمەوە ٤٥ ملیۆن زیاتر دەکات؟

ئێستا دوو گەراجی گەورە ھەن، یەکیان لە خوار ھوڵوبەی نزیک بازگەی کۆنی سلێمانی عەربەت و ئەوەکەشیان ٣٠٠ مەتر لەدوو ڕیانی تانجەرۆ دورە، ئاسایش حیمایەی باری قاچاخ دەکات تاوەکو ئەوێ، بڕۆ بزانە چی تێدایە...

حەزم کرد  منیش یەک دوو پرسیار بکەم...

لێمپرسی ئەم پارە ھەمووی بۆ حیزبە؟ 
وتی: خۆت دەزانیت بۆ کێ و کێیە!  چۆن دابەشکراوە، لە ئەنجومەنەکەی ئێمە کەس ئاگاداری نیە.. پێشموانیە بۆ یەکێتی بێت، ئێستا سێ برادەریان ھێناوە حساباتی پارەو ئیش لای ئەوانە، بێ بەبێ ئەوان نەک شاروانی و ئاسایش و وەبەرھێنانی سلێمانی وەزیرەکانیش ناتوانن ھیچ بکەن!!

پرسیم بۆ کەس قسە ناکات؟ 
وتی: ئەم مەکتەب سیاسیە ئەوەی جاران نیە موناقشەی تێدا دەکرا، ئێستا کەس ھیچ ناڵێ!! 
پێوت : شتێکی خۆشت بۆ باس بکەم دزی لە دز دەکرێ!!

لە پەروێزخان چەند جارێک  دوگ و ھێلکەیان داخڵکردبوو، ٣٠ ھەزار دۆلارو ١٢ ھەزار دۆلاریان لە بارەکە وەرگرتبوو.. لەو حساباتەی بۆ بەرسەکان نووسیبویان کاھوو فەرش ٤ ھەزار دۆلار بۆ بەرپرسەکەو ئەوی دیکەیان بۆ خۆیان بردبوو.
لام گرنگە شتێکی دیکەیە ھەیە بیگەیەنیت  کارێکی زۆر باشە..

پێشتر چەندین کەس و کۆمپانیا سەمادیان دەھێنا، یان جوتیارێک خۆی چەند تەنێکی لە ھەولێر یان شوێنێکی تر دەھێنا بۆ گەنمەکەی... ئێستا جگە لە سێ کۆمپانیای سەوزەبڵاخ و پەینی گەرمیان و باشترین پەین ڕێگا نادرێت ھیچ کەسێک داخڵی بکات! جوتیاری داماو گەنمەکەی پارە ناکات، ھەمووی تووشی زیان بوە ئێستا تەماح لە باخەڵی بەتاڵ ئەوانیش بدەن!!

تێبینی: بەڕەزامەندی بەرپرسەکە ئەم گفتووگۆیە بڵادەکەمەوە، ناوی ھەندێک شەخس و وردەکاری برد، داوای کرد بڵاوی نەکەمەوە!!
عەلی حەمە ساڵح


PM:12:08:24/11/2020

ئه‌م بابه‌ته 1876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی