پرۆژه‌یه‌كى گرنگ بۆ چاكسازى دارایى
عەلی حەمەساڵح
له لیژنه‌ى دارایی
په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌م كاره‌مان ته‌واوكرد، به‌داخه‌وه به‌هۆى
په‌كخستنى په‌رله‌مانه‌وه وه‌ستێندرا، هیوادارم له زووترین كاتدا
په‌رله‌مان بكه‌وێته‌وه كار بۆ ته‌واوكردنى و دانیشتنى په‌رله‌مان
له‌سه‌رى.
به‌هیوام ئه‌گه‌ر نیهتییهكى جدیش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیرانه‌وه هه‌بێت سود له‌م پرۆژه وه‌ربگرن، چونكه ماوه‌یه‌كى زۆر
كارى تێداكراوه.
بۆ/ به‌ڕێز سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان
بابه‌ت/ ڕاپۆرتى لیژنه
ئاماژه به نوسراوهكانتان به ژماره و به‌رواره‌كانى (ك 104 له
28-5-2014) و (ك 14 له 8-1-2015) و (ك 735 له 16-3-2015) و ( ك 736 له
16-3-2015) و( ك 1588 له 24-5-2015) سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ى
مووچه‌ى پله تایبه‌ته‌كان و چاكسازى دارایى و ئابوورى ، هاوپێچ ڕاپۆرتى
كۆتایى لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان ئاراسته‌ى
به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستى خستنه به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كانى
داهاتووى په‌رله‌مان و خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ بكرێت و بخرێته به‌رده‌م
په‌رله‌مانتاران بۆ په‌سه‌ندكرنى.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
ماده‌ى یه‌كه‌م:
یه‌كه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ى و
سه‌رۆكى هه‌رێم و جێگرهكهیى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و
جیگرهكهیى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و جیگرهكهیى و ڕاویژكارى
ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و جێگره‌كه‌ى به ڕێژه‌ى 50%.
دووه‌م: بڕى مووچه و ده‌رماڵه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆكى په‌رله‌مان دواى لێبڕینه‌كه وه‌ك یه‌ك ده‌بێت.
سێیه‌م: مووچه و ده‌رماڵه‌ى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دواى لیبڕینهكه وه‌ك یه‌ك ده‌بێت.
چواره‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى وه‌زیره‌كان وپهرلهمانتارهكان و
ئه‌وانه‌ى پله‌ى وه‌زیریان هه‌یه و ئه‌وانه‌ى مووچه‌ى وه‌زیر وه‌رده‌گرن
به ڕێژه‌ى 40%.
پێنجه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى جێگرى وه‌زیر و
ئه‌وانه‌ى پله‌ى جیگرى وه‌زیریان هه‌یه و ئه‌وانه‌ى مووچه‌ى جیگرى وه‌زیر
وه‌رده‌گرن و ڕاویژكارهكان و دادوه‌ره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و
ئه‌وانه‌ى به پله‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتین و ئه‌وانه‌ى مووچه‌ى
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌رده‌گرن به ڕێژه‌ى 30%.
شه‌شه‌م: ده‌رماڵه‌ى
فه‌رمانبه‌رانى سه‌رۆكایه‌تیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیران، په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و ئه‌نجومه‌نى
ئاسایشى هه‌رێم نابێت له 100% ى مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تیان زیاتر بێت.
حه‌وته‌م: ده‌بێت ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لیژنه‌یه‌كى شاره‌زا ڕابسپێرێت بۆ
پێداچوونه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ده‌رماڵه‌كانى فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێمى
كوردستان و به شێوه‌یه‌ك ڕێكى بخاته‌وه كه عه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى و
شایسته‌بوونى فه‌رمانبه‌ر به‌و ده‌رماڵانه بپارێزێت.
ماده‌ى دووه‌م:
یه‌كه‌م: ژماره‌ى پاسه‌وانه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم نابێت له 50 پاسه‌وان زیاتر بێت
دووه‌م: ژماره‌ى پاسه‌وانه‌كانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نابێت له 30 پاسه‌وان زیاتر
بێت.
سێیه‌م: ژماره‌ى پاسه‌وانه‌كانى جێگرانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیران و سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ڕاوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم
نابێت له 20 پاسه‌وان زیاتر بێت.
چواره‌م: ژماره‌ى ئۆتۆمبێله
حكومیه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیران نابێت له 5 ئۆتۆمبێل زیاتر بێت.
پێنجه‌م: ژماره‌ى ئۆتۆمبێله
حكومیه‌كانى جێگره‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و
سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش نابێت له 3
ئۆتۆمبێل زیاتر بێت.
شه‌شه‌م: وه‌زیره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و
ئه‌وانه‌ى پله‌ى وه‌زیریان هه‌یه و ئه‌وانه‌ى مووچه‌ى وه‌زیر وه‌رده‌گرن
مافیان هه‌یه یه‌ك ئۆتۆمبێلى حكومى به‌كاربهێنن .
ماده‌ى چواره‌م:
یه‌كه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و فرمان و بڕیارانه‌ى كه به‌ده‌ره له
یاسا بهركارهكانى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به لێخۆشبوو‌ن له باجى
كۆمپانیاكان.
دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك له‌هه‌ر پله و پۆستێك بێت مافى
لێخۆشبوونى نیه له رسوماتى گومرگى به‌ده‌ر له یاسا بهركارهكانى
هه‌رێمى كوردستان.
سێیه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانى
حكومه‌تى هه‌رێم كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى كه‌رتى تایبه‌ت ئه‌نجامدراوه
سه‌باره‌ت به خاڵه سنوریه‌كان كه داهاتى گومرگیان هه‌یه له بوارى (نقل
بڕى، دڵنیایى ئۆتۆمبێل، دڵنیایى كه‌سى، كۆمپانیاى پشكنین، گه‌راجانه،
سۆنه‌ر و هتد...) به‌ڵكو سه‌رجه‌م ئه‌م كارانه ده‌بێت وه‌زاره‌تى دارایى
وه‌زاره‌ته پهیوندیدارهكانى تر ئه‌م كاره جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى
داهاتى گومرگى زۆر ببێت.
چواره‌م: ده‌بێت وه‌زاره‌تى دارایى
پێداچونه‌وه به رسوماتى گومرگى و بڕو ڕێژه دیاریكراوهكانى سه‌رجه‌م
شمه‌كى هاورده و هه‌نارده بكات له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى
هه‌رێمى كوردستان و دانیشتوانه‌كه‌ى، دواى ئه‌وه‌ى كه حكومه‌تى ناوه‌ند
بڕیاریداوه به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌دات و پشت به‌ست به یاساى
ژماره 5 ى ساڵى 2013 كه تایبه‌ته به وه‌ده‌ستهێنانى شایسته
داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
پێنجه‌م: سه‌رجه‌م داهاتى نه‌وتى
هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت بچێته خه‌زێنه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى نه‌ك ته‌نها
داهاتى نه‌وتى هه‌نارده كرا‌و به بۆرى به‌ڵكو داهاتى نه‌وتى هاناردهكراو
به ته‌نكه‌ر و داهاتى فرۆشتنى به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان له ناوخۆى هه‌رێمى
كوردستان تا ئه‌و كاته‌ى كه ده‌سته‌ى سندوقى داهاته نه‌وتى و گازیه‌كان
داده‌مه‌زرێت و سه‌رجه‌م داهاتى نه‌وت ده‌خرێته ئه‌و سندوقه‌وه.
ماده‌ى پێنجه‌م: تا كۆتایی ساڵى 2015 ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
سه‌رجه‌م گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به گرێبه‌ستى 50
ساڵه‌ى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى توركیا بنێردرێته په‌رله‌مانى
كوردستان و به‌رده‌وام له داهاتووشدا سه‌رجه‌م گرێبه‌سته نه‌وتى و
گازیه‌كان بنێردرێته په‌رله‌مان بۆ فه‌راهه‌م كردنى شه‌فافیه‌ت له
پرۆسه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان.
ماده‌ى شه‌شه‌م: تا كاتى كۆتایى
هاتنى ئه‌م شه‌ره‌ى به‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه، هێزى پێشمه‌رگه‌ى
كوردستان به‌ده‌ر ده‌بێت له خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه و هه‌موو مانگێك
له كاتى خۆیدا مووچه وه‌رده‌گرێت و نابێت مووچه‌كه‌یان دوابكه‌وێت.
ماده‌ى حه‌وته‌م: به‌رهه‌مى ئه‌م چاكسازیه ده‌بێت بۆ خزمه‌تى هێزى
پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بێت و هه‌ر بۆیه ده‌بێت ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى كه
پله‌یان نزمه و مووچه‌یان كه‌مه مووچه‌كه‌یان له 700 هه‌زار دینار
كه‌متر نه‌بێت تا كاتى جێبه‌جێكردنى بڕیارى ژماره 19 په‌رله‌مانى كوردستان
سه‌باره‌ت به هاوتاكردنى مووچه‌ى هێزى پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى ناوخۆ.
ماده‌ى هه‌شته‌م: ده‌بێت دابه‌شكردنى مووچه‌ى هێزى پێشمه‌رگه ڕاسته‌وخۆ
له لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى و بانكه تایبه‌تیه‌كانى سه‌ر به‌م
وه‌زاره‌ته‌وه بێت نه‌ك یه‌كه‌ى ژمێریارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و
هێزه‌كانى حه‌فتا و هه‌شتاوه بۆ نه‌هێشتنى دیارده‌ى دوو مووچه‌یى.
ماده‌ى نۆیه‌م: دیوانى چاودێرى دارایى ده‌بێت مافى ئههوهى هه‌بێت كه
ووردبینى بۆ حساباتى هه‌موو سه‌رۆكایه‌تیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و
په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم بكات ساڵانه و مانگانه.
ماده‌ى ده‌یه‌م: حوكمه‌كانى ئه‌م یاسایه هاووڵاتیانى ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه.
ماده‌ى یانزه‌هه‌م: دیوانى چاودێرى دارایى و ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى چاودێرى ووردى جێبه‌جێكردنى ئه‌م یاسایه ده‌كه‌ن
ماده‌ى دوانزه‌هه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانى ئه‌م یاسایه جێبه‌جێبكه‌ن.
ماده‌ى سیانزه‌هه‌م: كار به هیچ ده‌قێكى یاسایى ناكرێت كه پێچه‌وانه‌ى حوكمه‌كانى ئه‌م یاسایه بێت.
ماده‌ى چوارده‌هه‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژى ده‌رچونیه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت و له ڕۆژنامه‌ى وه‌قایعى كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه.
هۆیه پێویستكاره‌كان
به مه‌به‌ستى دابینكردنى عه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى و كه‌مكردنه‌وه‌ى
جیاوازى مووچه و ده‌رماڵه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى حكومه‌ت و
كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایى فه‌راهه‌م كردنى شه‌فافیت و كه‌مكردنه‌وه‌ى
گه‌نده‌لى ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.
PM:01:50:14/12/2015
ئه‌م بابه‌ته 4099
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی