بۆ/ بە‌ڕێز پارێزگاری سلێمانی

‌ ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین


لە‌م سە‌ردە‌ مە‌ی قە‌یرانێكی جیھانیدا، كە‌ سنوور، ڕە‌گە‌ز، سە‌روە‌ت و سامان و دە‌سە‌ڵات بە‌ ھە‌ موو جۆرە‌كانیە‌وە‌ لە‌سە‌ر ڕوبە‌ری تە‌ختە‌ سادە‌كە‌ی ئینسان بووندا كورت بوە‌تە‌وە‌، مە‌وقیفی حكومە‌تە‌ نیشتیمانیە‌كە‌ی مە‌سرور بارزانی، تیمی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و حكومە‌تە‌ خۆجێیە‌كە‌ی بە‌ڕێزتان و گشت پارێزگاكانی تری كوردستان بە‌رز دە‌نرخێنیم. 

ھە‌ر بۆیە‌ش بە‌م پە‌یامە‌ كورت و سادە‌یە‌، تە‌واوی ئامادە‌گی خۆم لە‌ خزمە‌ت جە‌نابتان ڕادە‌گە‌یە‌نم، ھە‌ر لە‌ كرێكاری و كانناسی ھە‌تا ھە‌موو كارێكی خۆبە‌خش كە‌ لە‌ چوارچێوە‌ی ڕێنماییە‌كانی حكومە‌ت و بە‌ چاودێری بە‌ڕێزتان، لە‌ پێناو بە‌رە‌نگار بونە‌وە‌ی پە‌تای كۆرۆنا لە‌ پارێزگای سلێمانی ، كە‌ڕێنمایی ڕێو شوێنی بۆ دیاری كراوە‌.  بە‌داخە‌وە‌  شە‌ڕی ئە‌م دوژمنە‌ بە‌ تفە‌نگ ناكرێت ھە‌تا گیانمان بە‌ قوربانی مانە‌وە‌ی خە‌ڵكی كوردستان و سە‌رفرازی كوردستانە‌ پیرۆزە‌كە‌مان بكە‌ین، بە‌ڵام خۆ ئە‌توانین بە‌ شێەوازی تر خزمە‌تكار بین.

لای خە‌ڵكانی نیشتیمانپە‌روە‌ر و نە‌تە‌وە‌یی كوردستان یە‌ك كوردستانە‌، بە‌ڵام لە‌ ئێستادا بە‌ندە‌ دانیشتوی سلێمانیم، ئە‌گە‌ر لە‌زاخۆ یان خانە‌قین نیشتە‌جێ بومایە‌، ئە‌وا ئە‌م نامە‌یە‌م بۆ سە‌رۆكی یە‌كە‌ خۆجێییە‌كانی ئە‌وێ ئە‌نوسی. تكایە‌ بێ منە‌ت بن و لە‌ كوێدا ئیدارە‌ی خۆجێیی سلێمانی پێویستی بە‌ بە‌ندە‌ ھە‌بوو فە‌رمان بفە‌رمون با لە‌ خزمە‌تدا بم.

لە‌گە‌ڵ ئە‌وپە‌ڕی ڕێزمدا...


PM:06:00:23/03/2020

ئه‌م بابه‌ته 2468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی