دوو نموونە لە فەلسەفەی مەسرور بارزانی بۆ دەوڵەتداری

‌ ئاسۆ حاجی

فەلسەفەیەکی سادە و بێ گرێوگۆڵەیە، هەڵقوڵاوی پێویستیەکانی خەڵکی کوردستانە، دوورە لە دەنگ هەڵبڕین و قەرەباڵغی دروست کردن، بە هەموو هێز و باوەڕیەوە لە کوێ کوردێک، یان کوردستانیەک پێویستی پێی بێت لە وێیە.

نموونەی یەکەم، لە هەناردەکردنی هەناری هەلەبجە و زاخۆ بوو، کە دیارخەری خەمخۆری و شێوازی دەوڵەتداریەکەی مەسرور بارزانیە، کە لە کەمتر بیست و چوار کاتژمێر سێ بە دەربڕین  و بە کردارکە نیشانی دا، سەرەتا لە فەیسبووک رایگەیاند:”بەڵێنەکەمان بەجێگەیاند” دواتر لە تویتەر بانگەشەی بۆ کرد:”هەنارە نایابەکانی کوردستان هەموو ماڕکێتەکانی کەنداویان پڕ کردووە”، لە هەنگاوی سێیەمیشدا هاوڕێ لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ چووە ماڕکێت و هەنارەکەی کڕی و بۆ میدیاکانیش دوا، لەوانەدا پلانی کابینەکەی نیشاندا کە پێشخستن و زۆرکردنی بەروبوومە تا رادەی هەناردەکردنیان، واتا دەربازکردنی هەرێمی کوردستان، لە قەوارەیەکی بەکاربەر و هاوردەکار، بۆ قەوارەیەکی بەرهەمهێن و هەناردەکار، بە کورتیەکەی هەوڵدانە بۆ پەیڕەوکردنی فرە سەرچاوەیی لە داهات.

نموونەی دووەم، ئەمڕۆ کە ساڵیادی شەهیدانی گوندی (خدرجیجە)بوو، کە تێیدا لە یەکێک لە نەبردیە هەرە باڵا و بەناوبانگەکانی گەلی کوردستان بوو، لە بەرامبەر تیرۆرستانی داعش، کە تێیدا سێزدە شەهید بە خاکی پیرۆزی کوردستان بەخشران، مەسرور بارزانی لەو ساڵیادەدا، راکێشانی رێگایەکی ستراتیژی بۆ گوندەکە راگەیاند، کە زیاتر لە بیست گوندی دیکە لێی سوودمەند دەبێت، لە بەستنەوەیان بە یەکتری و بە ئاسانی گەیشتنیان بە ئاوەدانیەکانی دیکە بە هەولێری پایتەختەوە، ئەو شێوازی رێزگرتنە لە شکۆی شەهیدان و کەسوکاریان، پەند و پەیامێکە کە ناوەڕۆکەکەی دەکرێ لەو دێڕە کورت بکرێتەوە، باشترین وەفا بۆ شەهیدان خزمەتکردنی کەسوکاریانە، خزمەتکردنەکەش بە کردار دەبێت نەک بە گفتار، بە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری دەبێت نەک بە خوێندنەوەی گوتارێکی سۆزداری، یادکردنەوەی شەهیدانمان ئاوەدانکردنەوەی کوردستان و پێشخستنیەتی.

مەسرور بارزانی لەو دوو نموونەیە، بە کورتی ئەوەی گوت، کە دەوڵەتداری و گەورەیی واتا لەگەڵ خەڵکی خۆت بوونە، هەموو هەست بکەن، حکومەت ئی هەمووانە و بۆ هەمووانە، کرانەوەی دەرگای ماڵە هەژارێکی کوردستان بەسەر حکومەت، گرنگترە لە کرانەوەی دەرگا کۆشکی بڕیار بەدەستانی جیهان، دڵخۆشی جوتیارێک، گەنجێک و منداڵی شەهیدێک بە هەست کردن بە نزیکی حکومەت و سەرۆکەکەی زۆر گرنگترە لە تەوقە و  راخستنی فەرشی سووری بەرپرسانی دونیا، چوونکە هێزی مەزن و راستەقینە لە ناو خەڵک و خاکی خۆتدایە.


AM:10:05:04/12/2022

ئه‌م بابه‌ته 1336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی