من بیریی هەمووشتێک و هەمووکەسێک دەکەم!!

‌د. رێزان هەردی


بڵێێ ئەم پەندە ڕاست بێت دەڵێت (هەموو شتێک خێرێکی تیایە؟؟!!)
هەرچەندە من وەک پزیشکێک زۆربەی ڕۆژ دەچمە دەرەوە/ بۆ دەوام و کەرەنتینە نیم و شان بەشانی پزیشکانیتر و پەرستار و کارمەندەکان و وەزارەتی ناوخۆ و دەمودەستگا خزمەتگوزارییەکان بەردەوام خەڵک دەبینم و نەک تەنیا پەیوەندی ڕاستەوخۆم لەگەڵ هاووڵاتیاندا هەیە، بەڵکو کار و ئەرکەکانم زیاد یکردوە و نە مەسینجەرەکەم و نەتەلەفونکەم لەبەر پرسیارکردن ناوەستێت! بەڵام:
- بیری دایکم خوشک و براکانم و براژن و زاوا وخوشکەزا و برازاکانم و مناڵی مناڵەکانیان دەکەم!
- بیری دشەکانم و شوبراکانم و منداڵەکانیان و بوک و زاواکانیان و منداڵی منداڵین دەکەم!
-بیریی هاوڕێکام / تەنانەت ئەوانەی منداڵی، خۆی لەوانەیە بەرلەم کەرەنتینە و قەدەغەی هاتۆچۆیە بەدەگمەن دەمبینین؟!
-بیریی ئەو پیاوە پیرانە دەکەم لەکەناری شەقامەکان دادەنیشتن و بەدەم جگەرەکێشانەوە، سەرگرووشتەی خۆیان بۆیەکتری دەگێڕایەوە!.
-بیریی ئەو خانمانە دەکەم بژیۆیی ژیانیان بەسەوزەفرۆشتن پەیدا دەکرد و لەسەر شۆستەکان دادەنیشتن!.
-بیریی بەرمزگەووتی گەورەدەکەم کە هەرکەسەی بەئاوازێک و دەگێک ڕیکلامی بۆ کەرستەکانی دەکرد، تا تۆ شتی لێبکڕیت؟!
- بیریی ئەژنە پیرانەی کەلەبەردەم دەرگادا دادەنیشتن وبەگۆچانێکەوە، تەماشایی ڕێڕەویی ژیانیان دەکرد.!
-بیریی ئەو منداڵانەی لە کوچە و کۆڵانەکاندا خەریکی تۆپتۆپێن بوون و بەسەیارە بەلایاندا دەڕۆشتی زمانیان لێدەردەهێناییت!
-بیرری قەڵەباڵغی بەردەم مزگەتەکان و هەڵەدان بۆ گەیشتن بەنوێژی هەینی دەکەم!
- بیرری قەڵەباڵغی گەشت و سەیران و ڕێستوڕان و کافەتریاکان دەکەم، کە جاری واهەیە جێگەت دەستنەدەکەووت!
-بیریی هەموو ئەکەسانە دەکەم کە نەمبینووین و نایناسم.!
- بیریی هاواری (نەوت و غاز و کولەکە و تەماتەو...) دەکەم جاری واهەیە لەخەڕایاندەچڵەکاندم!.
-بیریی ژیان و بەدروامی ژیان دەکەم!
ئەم تەنیایی و کەرەنتینەکردنە زۆر شتی بۆ سەلماندم
یەکەم:
لەوانە کەرتی تەندرووستی و وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگار و دەستگا خزمەتگوزاریەکان چەند بەشێکی گرنگن لەم هەرێمەدا و ئەرکێکی نیشتیمانیی و نەتەوەیی پیرۆزیان لەسەرە کە بەسەرکەوتوویی و دڵگەورەییەوە جێبەجێ دەکەن و سەلماندیان هاووڵاتی دڵسۆزی ئەم گەل و نیشتیمانەن.!
دووهەم:
لەگەڵ هەموو ئەو ناخۆشی و قەیرانانەی ڕووی تێکردووین یەکتریمان خۆش دەوێت ئێمەی مرۆڤ بەتەنیا ناتوانیین بژین و پیویستمان بەیەکترە!
سێهەم:
لەگەڵ ئەوەی زۆرینەمان گلەیی و گازندەی زۆرمان لە حکومەت هەیە، بەڵام زۆرینەمان پابەند بووین بە ڕێنمایەکانەوە کە لەلایەن حکومەتەوە دەردەچوو!
چوارهەم:
فێری کردین ئێمە زۆرینەمان ژیانمان خۆش دەوێت و یەکتریمان خۆش دەوێت.
بەکوردی و بەکورتی وادەزانم ئەم ڤایرۆسە تێڕوانیین زۆرینەمانی بەرامبەر بەژیان و بەیەکتر گۆڕێی.
نازانم تۆ بیریی کێ دەکەیت و بیر لە چی دەکەیتەوە؟؟!!


PM:01:30:30/03/2020

ئه‌م بابه‌ته 3832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی