جەژنی ئەلکترۆنیتان پیرۆزبێت
هاوكار حسێن
رەنگە هیچ جەژنێک وەک ئەم جەژنە سارد و بێ رۆح نەبێت، جەژنانی پێشو دەرفەتێک بو بۆئەوەی لانیکەم لەساڵێکدا چاوت بە دۆستێکی بێڕەحم بکەوتایە، ئەم جەژنە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، ئەو تاکە دەرفەتەش نەما.
بەڵام دەبێت بڵێین هێشتا بەختەوەرین کە لەسەردەمێکدا دەژین، تەکنەلۆژیا پەنجەرەیەکی ئەلکترۆنی پێداوین تا ناوبەناو دۆست و ئاشنایانی لێوە ببینین، پەنجەرەیەک کە هیچ بیانویەکی بۆ دووریی دۆستان نەهێشتۆتەوە. پێموایە هیچ کاتێکیش وەک ئێستا خەڵک لەتەواوی دونیادا پێویستی بەگەرمکردنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نەبوە، چونکە ئەو 3 مانگەی رابردو سەلماندی، مرۆڤ ناتوانێت بەبێ ئەوانی دیکە لە شەمەندەفەری ژیاندا بڕبکات.
بۆیە لەم پەنجەرەیەوە جەژنە پیرۆزە بۆ یەک بەیەکی هاوڕێ و دۆست و خزمان دەنێرم، هیوام وایە هەموو رۆژێکتان وەک نقوڵ شیرین بێت و دووربن لەهەمو دەردو بەڵایەک.
AM:10:15:24/05/2020
ئهم بابهته 3156
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی