به‌په‌له‌یه‌ك بۆ كاكی په‌رله‌مانتار
هاوكار حسێن
ئه‌مشه‌و، په‌له‌مانتارێكی عێراق له‌لیستی گۆڕان پۆستێكی به‌په‌له‌ی داناوه، وه‌ك ئاگاداری به‌خه‌ڵكی ده‌ڵێت له‌سه‌عات (12:30) تا (3:30)ی ئه‌مشه‌و، له‌مه‌ریخه‌وه تیشكی (كۆزمۆ) به‌ر زه‌وی ده‌كه‌وێت‌و له‌رێگه‌ی مۆبایله‌وه كاریگه‌ری ترسناكی ده‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ.
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بڵێم، ئه‌م براده‌ره له‌دڵسۆزییه‌وه ئه‌م نوسینه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام دڵسۆزییه‌كه‌ی شه‌فاعه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ناكات كه بێئاگایانه كه‌وتوه‌ته ناو چهه‌ڵه‌یه‌كه‌وه. بۆیه ده‌مه‌وێت به‌چه‌ند تێبینیه‌ك بۆ ئه‌ویش‌و هه‌مو ئه‌وانه‌ی رونبكه‌مه‌وه ئه‌سڵی ئه‌م بابه‌ته چیه به‌به‌ڵگه‌وه:
- پێشه‌كی ئه‌م هه‌واڵه جگه له ئه‌فسانه‌یه‌كی ناو دنیای ئه‌لكترۆنیات، هیچی تر نیه، سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م چیرۆكه‌ش بۆ ساڵی 2008، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و گوایه به‌رپرسانی ناسا به BBCیان راگه‌یاندوه، له‌كاتێكدا ئه‌رشیفی ناسا‌و BBCیش، چیرۆكی وای تێدانیه، ناوبه‌ناویش ئه‌م هه‌واڵه بڵاوده‌كرێته‌وه.
- ئه‌م چه‌شنه هه‌واڵانه له‌ناو دنیای ئایتیدا پێی ده‌وترێت، (hoax)، واتە زانیاری فریوده‌ر، بۆیه پێگه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی هه‌یه به‌ناوی (hoax-slayer) بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره زانیارییه فریوده‌رانه.
- ئه‌و براده‌ره كه بێ ئه‌وه‌ی ده‌بڵ چێكی ئه‌و زانیارییه بكات كه هاتوه‌ته به‌رده‌می، بیری له‌مه‌قام‌و پێگه‌ی خۆی نه‌كردوه‌ته‌وه، ده‌ستبه‌جێ بڵاویكردوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ئێمه بۆخۆی كه‌م فشاری له‌سه‌ر نیه، تا تۆش بێیت ئه‌م شته پڕوپوچانه‌ی بخه‌یته مێشكه‌وه. جا نوسیویشیه‌تی تیشكی (كۆزمۆ)، له‌كاتێكدا ناوی تیشكی گه‌ردونیه (Cosmic Rays).
- به‌پێی توێژینه‌وه زانستی‌و ئه‌سترۆنۆمیه‌كان، تیشكی گه‌ردونی له‌ده‌ره‌وه‌ی سیستمی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر یان له‌خودی خۆره‌وه ده‌رده‌چێت، نه‌ك له‌ناو هه‌ساره‌یه‌كی وه‌ك مه‌ریخ كه بۆخۆی یه‌كێكه له‌هه‌ساره‌كانی ناو كۆمه‌ڵه‌ی خۆر. پاشان هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نیه، بیسه‌لمێنێت ئه‌م تیشكه له‌رێگه‌ی مۆبایله‌وه مه‌ترسی دروست ده‌كات.
- ئه‌م براده‌ره كه په‌رله‌مانتاری عێراقه‌و نزیكه‌ی 6 ملیۆن هاوڵاتی چاوه‌ڕوانه لێی ببێته پارێزه‌ری مافه‌كانی كورد له‌به‌غدا، نه‌توانێت 10 خوله‌ك سێرچ بكات بۆ بابه‌تێك كه ده‌ینوسێت‌و بڵاویده‌كاته‌وه، ده‌بێت به‌چی حه‌وسه‌له‌یه‌ك سێرچ بۆ بابه‌تێك بكات كه په‌یوه‌سته به‌چاره‌نوسی میله‌تێكه‌وه؟
نوسه‌رلینكی هه‌موو به‌ڵگه‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكردۆته‌وه
PM:12:25:16/11/2016
ئه‌م بابه‌ته 3692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی