به‌یانییه‌كی خۆش
مەریوان وریا قانیع
ئه‌م به‌یانییه كه له‌خه‌و هه‌ستام دۆستێكم له شاری مه‌هاباده‌وه، كه دكتۆرای له فه‌لسه‌فه‌دا له زانكۆی تاران خوێندوه، له ئێستاشدا خه‌ریكی كاره‌كانی ژنه فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی هانا ئارێنته، ئه‌م پرسیاره‌ی بۆ ناردبووم:
«کاک مه ریوان سلاو. پرسیاریک: ڕێكه‌وتی رووبه‌روو بوونه‌وهی کورد له‌گه‌ڵ چه مکی مودیرینیته له که‌نگیه‌وه ده ست پی ده کات؟ بو نموونه ده لیَن له ئیران له سه رده می شورش ی مه‌شروته، ئه دی کورد که‌ی رووبه‌روو ی مودیرنیته بوه‌ته‌وه؟»
به‌ر له‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی لێردا بنووسمه‌وه، ده‌بێت باس له‌و راستییه بكه‌م كه ئه‌م شێوازی په‌یوه‌ندیكردن و گفتوگۆیه بۆمن مانایه‌كی گه‌وره و قووڵی هه‌یه. هه‌م پرسیاره‌كه‌ی ئه‌و دۆسته و هه‌م هه‌وله‌كه‌ی من بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی تام و چێژێكی تایبه‌تی به‌م به‌یانییه به‌خشیی. ئه‌مه‌ش وه‌لامه‌كه‌ی من به‌رامبه‌ر به‌پرسیاری ئه‌م دۆسته:
سڵاو،
پێموانییه كارێكی به‌سود و به‌رهه‌مهێن بێت په‌یوه‌ندیی نێوان و مۆدێرینته و كۆمه‌لگاكانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌تنی دابه‌شبكرێت، ئه‌م جۆره دابه‌شكردنه به راست نازانم جونكه میله‌تانی اه‌م ناوچه‌یه به‌یه‌كه‌وه روویان به ده‌ركه‌وته جیاوازه‌كانه‌ی مۆدێرنیته‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه. زۆرینه‌ی كورد، وه‌ك عه‌ره‌به‌كان و توركه‌كان، به‌شێك بوون له ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و له‌و پرۆسانه‌ی تازه‌بوونه‌وه‌وه ئالابوون، كه له‌ناو ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌دا هاتبوونه كایه‌وه. به‌تایبه‌تی ئه‌و كوردانه‌ی كه له شاره گه‌وره‌كانی ناو ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌دا ده‌ژیان.
با لێردا سێ نموونه‌ت بۆ ئه‌م ڕووبه‌ڕبووبوونه‌وه‌یت بۆ بهێنمه‌وه:
یه‌كه‌م: تازه‌كردنه‌وه‌ی سوپای عوسامانی و پرۆسه‌ی به سێنترالیكردنی ده‌سه‌ڵات وه‌ك یه‌كێك له‌ده‌ركه‌وته هه‌ره سه‌ره‌كیی و گرنگه‌كانی مۆدێرنیته له‌ناو ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا. ئه‌م تازه‌بوونه‌وه‌یه كۆمه‌ڵه‌ك ده‌رنجامی هێجگار گرنگیان بۆ به‌شه كوردییه‌كانی ئیمپراتۆریه‌ته‌كه لێكه‌وته‌وه، له‌وانه‌ش بۆ نموونه ئه‌م تازه‌بوونه‌وه‌یه بووه هۆی كه‌وتن و روخاندنی ته‌واوی ئیماره‌ته كوردییه‌كان. ڕوخاندنی ئیماره‌ته‌كانیس كۆمه‌ڵه‌ك ده‌ره‌نجامی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه كه من لێردا ته‌نها باس له دونیان ده‌كه‌م. ١- دوای روخاندنی ئیماره‌ته‌كان ده‌سه‌لات له‌ناوچه كوردییه‌كاندا ده‌كه‌وێته ده‌ستی شێخه‌كانی ته‌ریه‌ت و بزوتنه‌وه سوفییه‌كان. ئه‌مه له‌گه‌شه‌ی خۆیدا واده‌كات نه‌وه‌ی یه‌كه‌می سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كورد به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی پیاوانی ئاین بن. له عوبه‌یدولای نه‌هرییه‌وه بۆ شێخ مه‌حمود و شه‌خ سه‌عید و قازی محه‌مه، تا به مه‌لا مسته‌فا ده‌گات. ٢- دوای روخاندنی ئیماره‌ته‌كان خه‌زانی ئه‌میر و سه‌رده‌ره‌كانی كوردستان بۆ ساره گه‌وره‌كانی توركیا ده‌گواسترێنه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌سته‌نبووڵ، مناڵانی ئه‌م خێزانانه‌ش یه‌كه‌م نه‌وه‌ی مۆدێرنی كوردن كه هه‌م رۆژنامه ده‌رده‌كه‌ن، هه‌م یانه و گروپی كولتوریی و فه‌رهه‌نگی نوێ داده‌مه‌زرێنن، هه‌م به‌شێك له فیكر و پراكتیكی ناسیۆنالیستیی داده‌هێنن.
دووهه‌م: وێناكردنی نه‌ته‌وه وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی تازه و گرنگیی شوناسی تاكه‌كه‌سیی و كۆیی. به‌بۆچونی من ئه‌مه یه‌كێك له ده‌ركه‌وته سه‌ره‌كییه‌كانی مۆدێرنه‌ی سیاسییه له كوردستاندا. لێره‌دا باس له له‌دایكبوونی گوتار یان دیسكۆرسێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌م، باس له دروستبوونی بزوتبه‌وه‌ی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یی ناكه‌م. نه‌ته‌وه لێردا وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی فانتازیاكراو له‌ناو زمان و نووسین و خه‌یاڵ و ااكاری نوخبه‌یه‌كی خوێنده‌واری كوردا دروستده‌بێت. ره‌گه‌كانی ئه‌م له دایكبوونه ده‌چێته‌وه بۆ نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م. كه‌سانێكی وه‌ك حاجی قادیی كۆیی و پیره‌مێرد و ئه‌ندامانی سه‌ر به بنه‌ماله‌ی به‌درخانییه‌كان رۆی سه‌ره‌كی له‌م تازه‌بوونه‌وه‌یه‌دا ده‌بینن. هه‌ر به‌درخانیه‌كانیش یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی ده‌رده‌كه‌ن و وه‌ك ژێرخانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌ته‌وه و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی به‌كاریده‌هێنن.
سێهه‌م: ده‌سكاریكردنی زمان و ئه‌ده‌بیات و تازه‌كردنه‌وه‌ی تێگه‌یشتن بۆ زمان و داهێنانه‌وه‌ی وه‌ك بنه‌مای شوناسێكی نوێ ده‌ركه‌وتی سێهه‌می مۆدێرنه‌یه له دونیای ئه‌مه‌دا. ره‌گ و ریشه‌كانی ئه‌م ده‌سكاریكردن و داڕشتنه‌وه‌یه‌ی زمانیش دیسانه‌وه هه‌ر بۆ نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه. بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م خاله با ئه‌زموونی نالیی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌كه‌دا و ئه‌زمونی حاجی قادریی كۆیی له كۆتایی سه‌ده‌كه‌دا به‌یه‌كتری به‌راورد بكه‌ین. له‌م به‌راورده‌دا عی ده‌بینین؟
ئه‌وده‌ی ده‌بینین دوو جۆر اه‌ده‌بیات و دوو جۆر روانینی ته‌واو جیاوازه بۆ چییه‌تی ئه‌ده‌بیات و چییه‌تی زمان و رۆلیان له‌ناو ژیانی فه‌رهه‌نگیی و كۆمه‌لیه‌تیدا. ئه‌م دوو ساعیره دوو شاعیری ته‌واو له‌یه‌كتر جیاوازن. بڕیاری به كوردی نووسین لای نالیی، به پله‌ی یه‌كه‌م، پابه‌سته ئه‌زموون و موغامه‌ره‌یه‌كی ئیستاتیكییه‌وه، تیایدا به‌رهه‌مهێنانی مانا و جوانكاریی به زمانێكی تازه، جیاواز له عه‌ره‌بیی و فارسیی، كرده‌ی سه‌ره‌كییه. به‌لام لای حاجی قادی كۆیی به كوردی نووسین ئامرازی موغامه‌ره‌یه‌كی ئیستاتیكیی نییه، به‌ڵكو بنه‌مای دروستكردن و پاراستنی شوناسێكی نه‌ته‌وه‌ییه، ئه‌م شوناسه‌ش و بارگاویه به مانا و خواستی سیاسیی تازه. جگه له‌مه نووسین به زمانی دایك لای حاجی قادر ده‌بێته بنه‌مای له‌دایكبوونی جۆرێكی نوێ له مۆراڵ و ئه‌خلاقیات كه ده‌شه‌ت به مرۆاڵ و ئه‌خلاقیی ناسیۆنایستی ناویببه‌ین.. له‌كاتێكدا هه‌موو ئه‌م شتانه له په‌یوه‌ندیی نه‌وان نالیی و زماندا غائیبه.
به كورتی ئه‌م سێ نموونه‌یه‌ی باسمكرد، به‌شێكن له كرده‌ی تازه‌بوونه‌وه له دونیای ئێمه‌دا، به‌شێكن له به‌ریه‌كه‌وتنی تاكه‌كه‌س و گروپه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئه‌مه به مۆدێرنه. بێگومان ده‌ركه‌وتی دیكه و پرۆسه‌ی ده‌كه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنی ئینسان و كۆمه‌ڵگای ئێمه له‌گه‌ڵ مۆدێرنه‌دا هه‌ن كه من لێردا مه‌ودای باسكردنیانم نییه، به‌ڵام خۆشحالانه به‌شێكی زۆری ئه‌م شتانه‌م له تێزی دكتۆركه‌مادا باسكردوه، كه به‌داخه‌وه تا ئێستا هه‌ر به زمانی هۆله‌ندیی ماوه‌ته‌وه و هه‌لی ئه‌وه‌م نه‌بووه وه‌ریبگێرم بۆسه‌ر زمانی كوردیی.
هویادارم توانیبێتم هه‌ندێك سه‌ره‌داوی سه‌ره‌تاییم له‌سه‌ر وه‌لامی پرسیاره‌كه‌ت خستبێته به‌رده‌ست.
مه‌ریوان
ئه‌مستردام
٣٠-٣-٢٠١٧
AM:11:11:30/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 6193
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی