کە ئەتبینێ دڵت خۆشە

‌د.شێرکۆ عبداللە


 
* ئایفون سیانزە لەگەڵ ئایفۆن دوانزەدا  هیچ فەرقیێکی نی یە.  عەینەن فەرقی خەزعەلی یە لە گەڵ سەرکردە شیعەکانی تردا.
*هەندێ کەس کە مرد هەقە بۆی بنووسن  بەداخەوە کتوپڕ جێی هێشتین ، بۆ هەندێکی تر  بنووسن خۆشبەختانە ئیزرائیل بە شەقبردی. 
*حوکمداری و خزمەتکردن وەکو  ئەوە وایە بەدەم خەیارخواردنەوە هەڕەشەی خۆکوشتن بکەی.
*ماجەلان و کورد خڕبوونی دوو شتی موهیمیان ئیسپات کرد ،   یەکەمیان عەرز و دووهەمیان تەئریخ . 
*وەزعەکە وای کردووە هەموو سەفەرێک بەلاتەوە خۆش بێ ، تەنانەت مەقامی سەفەریش.
*هاوین ئۆغری کرد، ئیتر وەختێتی حوکمەت سەهۆڵ تەوزیع بکات.
*ئەگەر تەحلیلکردنی وەزعەکە مۆبایل بێ ، جنێودان شاحینەکەیەتی.
*نازانم چۆن بەهەشت لە ژێر پێی دایکاندایە ، ئەوان دایمەی خوا سنگی مریشکەکە دا ئەنێن بۆ مێردەکانیان. 
*با بچم تۆزێ گوو بکەمە ئەعصابی ـ ئەخبار کە ئەتبینێ  دوو دەقەیە دڵت خۆشە-
*هەمووی خۆیان فێری درۆکردن ئەکەن ، یەعنی ئەم وڵاتە زەلامێکی ڕاستگۆی پێویست نی یە؟!

لە (درەو) وەرگیراوە 


AM:10:21:21/09/2021

ئه‌م بابه‌ته 2592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی