گەڕانەوە بۆ (هودنەی نەوت)

‌مەجید ساڵح


ساڵی ٢٠١٤ کاتێک حکومەتی هەرێم بڕیاری (سەربەخۆیی ئابوری)دا، لە ماوەیەکی کورتدا هەرێم توشی قەیرانێکی گەورەی داهاتی هات. سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەر کردنی دۆخەکەی هاتە لای کاک نەوشیروان . کاک نەوشیروان لە گەڵ ئەوەدا بوو کە هەرێم خاوەن ئابوری سەربەخۆ بێت، بەڵام، بەومەرجەی دادەپینی ئابوری دروست نەکات. 

بۆیە داوای کرد بۆ ماوەیەکیش بووە لە گەڵ بەغدا رێکەون بۆ ئەوەی قەیرانەکە گەورە نەبێت. چارەسەرەکەشی ناونا (هودنەی نەوت)..

 داوای لە سەرۆک وەزیران کرد تا ئەو کاتەی کڕیار بۆ نەوتی کوردستان دەدۆزرێتەوە و کێشە یاساییەکان چارەسەر دەبن، نەوتی کوردستان لە رێگەی سۆمۆوە بفرۆشن، بەم جۆرە بوجە و موچەی کوردستان دابین دەکرێت، کەی زانرا هەلومەرجەکە لەبارە ئەو کاتە باس لە سەربەخۆیی ئابوری بکرێت.. سەرۆک وەزیران ئەم پێشنیارەی بە دڵ بوو، بۆیە لە گەڵ حکومەتی عێراق رێکەوتن کە کوردستان ٥٥٠ بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات و بەغداش بوجە و موچەی هەرێم بنێرێت..

دوای رێکەوتنەکە سەرۆک وەزیران لە بەغداوە بە تەلەفون کاک نەوشیروانی ئاگادار کردەوە کەوا (هودنەی نەوت) جێەجێکرا، بەڵام لەو کاتەدا کاک نەوشیروان پێی وابوو لەبەر زۆری بڕە نەوتەکە، دیارە هەردوو لا نایانەوێت مەسەلەکە سەربگرێت. چونکە کوردستان ناتوانێ ئەو بڕە نەوتە رادەستی سۆمۆ بکات، بۆیە گومانی هەبوو لە سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیە... واش دەرچوو. دوای دوو مانگ پرۆسەکە شکستی هێنا و دۆخی کوردستان گەیشتە ئەوەی هەم بوجە و موچە نەما و هەمیش ستراتیژی ئابوری سەربەخۆ شکستی هێنا..

بۆ ئەوەی لە هەردوو جەژنەکە نەبین، دەبێ واقع بین، بگەڕێنەوە بۆ هودنەی نەوت. بەڵام هەم لە گەڵ بەڵێنەکانماندا راستگۆ بین و هەمیش چاو لە سەربەخۆیی ئابوری کە ئامانجێکی نەتەوەییە نەبڕین.


PM:04:41:02/10/2016

ئه‌م بابه‌ته 6900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی