باڵیۆز وای وت...

‌ ئیسماعیل حه‌مه‌ره‌حیم

لەدیدارێکی کورت، لەگەڵ، بەڕێز شێخ عمر بەرزنجی باڵیۆزی عیراق لەوڵاتی قەگەر، وتی، کەوڵاتانی عەرەبی گەمارۆیان خستە سەر قەگەر، قیمەتی شمەک و خۆراک بەڕێژەی بەرچاو بەرزبوویەوە، چونکە گەمارۆکە زۆر سەخت بوو، بەهۆی ئەوەی هەمووشتێک بەفڕۆکە لەوڵاتانی غەیرە عەرەبییەوە هاوردە دەکران و ئاشکرایە کرێی گواستنەوەش بەفڕۆکە گرانترە، بەڵام حکومەتی قەگەر نەیهێشت یەک سەنت قیمەتی نرخی شمەک و کاڵاکان لەبازاڕ و لەسەرهاوڵاتی زیاتربکرێت، نرخ وەکجاران بەجێگیری مایەوە، بەشێوەیەک حکومەت وتی، بەهۆی ئەوەی من کێشەکەم دروست کردوە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی خۆشم باجەکەی دەدەم، وەنابێت خەڵک و دانیشتوانی وڵات زیانیان بەربکەوێت، ئەم گەمارۆیەش نزیک بەسێ ساڵی خایاندو حکومەت هەمو بەرپرسیارێتییەکەی لەئەستۆگرت ،ئەنوەر قەرقاش، وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتی ئیمارات

 لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا وڵاتی ئیمارات و سێ وڵاتی عەربی میسر و سعودیاو بەحرەین، پەیوەندییە دیپلوماسییەکانی خۆیان لەگەڵ وڵاتی قەتەر بە بیانووی پشتیوانیکردنی ئەم وڵاتە لە تیرۆر پچڕاند. کە داواکاری ئەم وڵاتانە لە قەتەر، کەمکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران و وەستاندنی پشتیوانییەکانی بۆ ئیخوان موسلمین و حەماس لە فەلەستین و داخستنی کەناڵی هەواڵی جەزیرە بوو.

.....کەچی لەکوردستان لەسەڵی ١٩٩١ خەڵک و دانیشتوانی هەرێم باجی چەوتی و چەوێڵییەکانی سیاسەتی حکومەت و حزبەکان دەدات، خەڵک نان نییە بخوات، خەڵک خۆی دەکوژێت لەبەرنەبونی و بێدادی، بەڵام حکومەت و بەرپرسانی حزب لەباشترین دۆخی ژیانیانن، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان نەوت دەفرۆشێت، بەڵام ئێمە برسی دەبین، ئاخر ناکرێت گرێبەستی 50 ساڵە لەبواری نەوت هەڵئاوسانی نرخی لێبکەوێتەوە، عەلی حەمەساڵح پەڕلەمانتاری گۆڕان دەڵێت لەبری نەوت ئاو بفرۆشین زیاترمان داهات دەبێت، ئەمەش شکستی بەڕێوەبەرو دەسەڵاتدارانی هەرێمە، هەرێمێکی  پێنج ملیۆن کەسی  ئەگەر بەپلان بەڕێوەبڕوات چۆن دەکرێت ڕۆژانە نزیکە 500 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، بەڵام ساڵی چوار بۆ پێنج موچە دابەش دەکات، نەک هەر ئەمە، بەڵکو بەپێی ئاماری وەزارەتی پلان سەدا پانزەی دانیشتوانەکەی بێکارن، هەزاران خوێندکارو دەرچوی زانکۆکانو خاوەن  بڕوانامەکان بەداوای کاردادەگەڕێن، نزیک بەحەوت ساڵەئەم هەرێمە خاوەن پڕۆژە یاسای بوودجەنییە، ئەم برسی کردن و بێکاری و نادادییە تەنها خەڵکە ئاسایی و هەژارەکان و موچەخۆرانی توشی گرفت کردوە، بەپێچەوانەوە بەرپرسە حزبی و حکومییەکان لەخۆشترین ژیاندان و شەوەکانی خۆیان ناوچەگەشتیاری و هۆتێلە پێنج ئەستێرەکانی وڵاتانبەسەردەبەن، ئەم هۆکارانەش وایکرد کەلەسەڵی ١٩٩١ وە چەندینجار خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژبەم دەسەڵاتە خۆبەڕێوەبەرییەی باشور لەشەرەکانی هەرێم بەڕێوە چووەو دەیان هاوڵاتی کورد بەدەستی چەکدارانی حزب و بەرپرسە حزبییەکان بوونەتە قوربانی......


PM:03:25:22/02/2021

ئه‌م بابه‌ته 1400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی