خوداكه‌ی ئه‌وان و دوعاكانی ئێمه
ئیسماعیل حه‌مه‌ره‌حیم
كاتێك دوو سه‌ركرده‌ی دیاری باكوری كوردستان له‌به‌رده‌م پێشنوێژك ته‌كبیر ده‌كه‌ن و الله اكبرده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م ئه‌و گومان و تۆمه‌تانه ده‌ڕه‌وێنه‌وه كه له‌رابردوو ئێستادا ده‌درێته پاڵ گه‌لی كورد به‌وه‌ی چه‌پ و ماركسی و دژه‌دینن، هه‌ربه‌م تۆمه‌ته‌ش زۆرجار خوێنمان حه‌ڵاڵ كراوه، بایده‌میر و ده‌میرتاشی هاوسه‌رۆكی هاده‌پ له‌باكوری كوردستان له‌گه‌ڵ میلله‌تی خۆیان چۆك داده‌ده‌ن و ده‌ستی دووعا بۆلای خودا به‌رزده‌كه‌نه‌وه كه خودا له‌و مه‌ینه‌تییه‌ی توشیان هاتووه رزگاریان بكات،
ئه‌ومه‌ینه‌تییه‌ی كه له‌رابردو ئێستاشدا له‌ده‌ستی وڵاتان به‌دوورنیه كه‌به‌سه‌ر میله‌تی كوردادێت، زۆرجار هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانی كورد ئیسلام به هاتنی مه‌ینه‌تی و ده‌رده‌سه‌ری بۆ كورد ده‌بینن، له‌كاتێكدا له‌قۆناغی نوێ‌دا شۆڕشی كورد ئه‌ڵقه‌یه‌كی ونی تێدایه كه كورد به‌گشتی به شۆڕش و به‌رخودانه‌كه‌یه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌و ئه‌ڵقه ونه‌ش ئاین و دینی ئیسلامه، چونكه كورد زوڵمی لێده‌كرێت و ئیسلامیش دژی زوڵمه، ئه‌و كاته‌ی له‌باكوری كوردستان سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له‌وتاری پاش نوێژی هه‌ینی و له‌به‌رده‌م نوێژخوێنانی شاری ئامه‌د ده‌ڵێت،
ئه‌گه‌ر ئاسایی بێت ده‌ڵێین (خودا هی ئێمه‌یه) نه‌ك زاڵمان، بایده‌میر ده‌زانێت چۆن و بۆكێ قسه‌ده‌كات، چونكه ئیسلام دژی زاڵًمانه نه‌ك پاڵپشت، ئومێدی سه‌ركرده به‌گه‌له‌كه‌یه‌تی نه‌ك وه‌ك باشوری كوردستان كه‌له سه‌ده‌ی رابردوودا به‌شێك له‌م سه‌ركرده عه‌لمانییانه‌ی كه خۆیان به‌عه‌لمانییه‌تدا هه‌ڵواسیوه،
نه‌ده‌زانن عه‌لمانی چیه و ناشزانن ئیسلام بۆ هاتووه، ئه‌م سه‌ركردانه‌ی كوردی باشور له‌ڕابردودا له‌مزگه‌وت و به‌رده‌نوێژی سه‌ركانییه‌كان ده‌حه‌سانه‌وه، ده‌سته به‌ده‌ستنوێژه‌كانی گوند‌و شاره‌كان له‌قوتی ده‌می خۆیان ده‌گرته‌وه، تا ئه‌وان به‌مرازی خۆیان بگه‌ن و كوردی باشوریش ئاهێك به‌بریانا بێته‌وه، كاتێك گه‌شتنه ده‌سته‌ڵات و سامان و داهات و ده‌رامه‌تی عیراق و باشوری كوردستانیان كه‌وته ده‌ست،
ده‌ركه‌وات ئه‌وان هه‌رله‌سه‌ر هه‌وای خۆیانن و له‌بری پاداشتی مزگه‌وت نایت كڵاپ و مه‌ساجخانه و دیسكۆیان كرده دیاری نه‌وه‌كان، جگه له‌دزینی سامانی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌ویش پاداشتی ئه‌وان بۆ نه‌وه‌ی كۆن و نوێ، بردنی پاره‌ی گیرفانی خه‌ڵك بوو، ئێستا ئه‌و ده‌سته به‌ده‌ستنوێژانه‌ی كه‌به‌رزده‌كرانه‌وه بۆ سه‌رخستنی ئه‌م حزب و گروپ و سه‌ركردانه په‌شیمانن و ئاوات به‌ڕابردوو ده‌خوازن و رۆژانه هه‌زاران ده‌ست له‌ژیان به‌رزده‌كرێته‌وه و ڕه‌حه‌ت بۆ كفن دز ده‌نێرن.
AM:11:27:05/03/2016
ئه‌م بابه‌ته 1610
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی