پێشنیازه‌كانی یه‌كێتی بۆ پارتی
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر
كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پرسێكی گه‌رمی ڕۆژه‌ڤ و باسی میدیاكان ده‌بێت، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بۆ قسه‌كردنه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی جیاواز له‌سه‌رووی هه‌مویانه‌وه كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌ی ئه‌و چه‌قبه‌ستنه سیاسییه‌ی كه ئێستا پێیدا تێده‌په‌ڕین و دواتر له‌سه‌ر شێوازی ئیداره‌دانی هه‌رێم و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی.
بێگومان بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاوا جۆرێك له ئاماده‌كاریی كراوه، پێشتر دوو قسه له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه كراوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یه‌كێتی پڕۆژه و پێشنیازی خۆی ئاماده‌كردووه تاوه‌كو له‌گه‌ڵ بارزانیی و پارتیدا قسه‌ی له‌سه‌ربكات، ئه‌م پێشنیازانه‌ی یه‌كێتی هه‌وڵێكه بۆ شاندانه به‌ر دۆخێكی نه‌خوازراو كه تێیدا ته‌ره‌فی گرژییه‌كان نه‌بووه، به‌ڵام پێگه و لێپرسراوێتییهكهی ده‌خوازێت قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه بكات و لانیكه‌م پڕۆژه‌ی پێبێت و لایه‌نگیری خه‌ڵك بێت لهچارهكردنی كێشه‌كان دا.
ئه‌م پێشنیازانه‌ی یه‌كێتی وه‌ك چۆن پێشنیازه بۆ بارزانیی و پارتی، ئاواش ڕێگه‌چاره‌یه‌كه پێویست ده‌كات گۆڕان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش تێیدا به‌شداربن، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س و لایه‌نێك له ده‌ره‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی و ئیداره‌دانی هه‌رێمدا نه‌مێنێته‌وه، دواتر به‌شداری نه‌كردنی بكاته موزایه‌ده‌ی سیاسی.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی هه‌یه یه‌كێتی پێشنیازیكردووه به‌رله‌هه‌موو شتێك به‌بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته ستافی گۆڕان له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان بگه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێرو وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ شتێك ڕوینه‌دابێت، ئه‌م پێشنیازه هه‌روه‌ك چۆن چاكه پارتی قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر نه‌كات، ئاوا باشه گۆڕانیش هیچ مه‌رجێك نه‌خاته‌ڕوو.
هاوكات دوای ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی و یاسایی «په‌رله‌مان» له هه‌رێم، ئنجا هه‌مووان قسه‌ی جدی له‌سه‌ر چاككردنی حكومه‌ت و ئیداره‌دانی ئه‌م هه‌رێمه بكه‌ن، به‌دیاریكراوی قسه‌كردن له‌سه‌ر بچوككردنه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیاریكراو و بچوككردنه‌وه‌ی ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئێستایه.
ڕوونیشه به‌بێ كارابوونهوهی په‌رله‌مان ناتوانرێت هیچ هه‌نگاوێك بنرێت بۆ پوختكردنه‌وه‌ی كه‌له‌شی حكومه‌ت، چونكه پێویستده‌كات به‌شێك له‌یاسای وه‌زاره‌ته‌كان هه‌مواربكرێت و هه‌روها پرسی مووچه‌خۆران به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له بێژینگ بدرێت و خه‌رجیی زیاده و لابه‌لای حكومه‌ت كه‌مبكرێته‌وه.
هه‌ر له‌نێو پێشنیازه‌كانی یه‌كێتی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ پارتی، دوباره ڕێكخستنه‌وه و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ به‌غدا، چونكه ئێستا ئه‌و په‌یوه‌ندییه ڕوون نییه، لانیكه‌م ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دارایی و هه‌روه‌ها ژوری عه‌مه‌لیاتی سه‌ربازیی هاوبه‌ش.
ئه‌و پێشنیازانه‌ی یه‌كێتی پێشنیازی عه‌مه‌لی و جدین، ده‌رفه‌تێكی باش له‌به‌رده‌سته یه‌كێتی وه‌ك هێزی پارسه‌نگ چۆن نه‌بووەته به‌شێك له‌و ململانێ تونده‌ی نێوان پارتی و گۆڕان، ئاوا ببێته فاكته‌ری سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ریی و ڕزگاركردنی خه‌ڵك له‌م دۆخه ناهه‌مواره‌ی تێیدا ده‌ژین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تائێستا كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان درێژه‌ی كێشاوه و به‌كردار شتێكی لێ شین نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م پێشنیازانه‌ی یه‌كێتی هی ئه‌وه‌نییه له‌م دۆخه‌دا ڕه‌تبكرێته‌وه، هه‌ر لایه‌نێكیش ڕهتیانبكاتهوه بێگومان دووباره لۆمه‌ی خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ڕوبه‌ڕوده‌بێته‌وه، پێویسته چیتر هیچ لایه‌نێك چاره‌نووسی ئه‌م میلله‌ته نه‌كاته قوربانی پێداگریی یان موزایه‌ده‌ی سیاسی، لانیكه‌م با بارودۆخه‌كه هێورببێته‌وه، چونكه لههێوریدا هه‌موان باشتر بیرده‌كه‌نه‌وه و له‌هه‌ندێ ڕووداو و كرده‌وه‌ش ده‌بوورن كه‌ئێستا بووه‌ته گرێ كوێره‌ی به‌رده‌م دانیشتنه‌كان.
PM:06:46:01/03/2016
ئه‌م بابه‌ته 4444
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی