دوای ریفراندۆم
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر
به‌شێك له كاردانه‌وه‌كانی عیراق به‌رامبه‌ر كورد له‌دوای ریفراندۆم چاوه‌ڕوانكراوبوو، ئه‌مریكاو ئه‌وروپاو وڵاتانی دراوسێ و ته‌نانه‌ت ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر راپرسی هه‌رێم ده‌ربڕی، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌تی عیراق ره‌خساند هه‌وڵی گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێوشوێنێك بده‌ن.
هێشتا دیار نییه ئه‌و رێوشوێنانه‌ی عیراق تا چه‌ند ده‌چێته‌سه‌ر، چونكه به‌شێك له رێوشوێنه‌كان پێویستی به ره‌زامه‌ندیی ئه‌مریكا به پله‌ی یه‌كه‌م، دواتر وڵاتانی دراوسێ هه‌یه، ئه‌وه‌ی روونه بارودۆخی دوای راپرسی ماوه‌یه‌ك ئاڵۆز ده‌بێت.
جیاوازییه‌كی زۆر له‌نێوان وتاری هه‌رێم و به‌غدا به‌ر له ریفراندۆم و دوای ریفراندۆم هه‌بوو! به‌ر له ریفراندۆم وتاری هه‌رێم كه زیاتر بارزانی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرد، زۆر توند بوو، له وتارێك ده‌چوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵێ بێت بۆ ریفراندۆمی 25ی ئه‌یلول، به‌ڵام دوای ریفراندۆم، وتاری هه‌رێم پێچه‌وانه بویه‌وه، وتارێكی ئه‌وه‌نده نه‌رم بوو زیاتر بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی ئه‌مریكاو عیراق و وڵاتانی دراوسێ بوو، له‌كاتێكدا پێویست بوو وتاری هه‌رێم به‌ر له‌ریفراندۆم نه‌رم بێت و دڵنیاكه‌ره‌وه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی دوای ریفراندۆم ئه‌و رێژه به‌رزه‌ی به‌ڵێ، وه‌ك كارتێك، هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر بنیات بنرێت!
به‌پێچه‌وانه‌ی وتاری هه‌رێم، وتاری عیراق به‌ر له ریفراندۆم زۆر نه‌رم بوو، به‌ڵام دوای ریفراندۆم، وتاری به‌غدا زۆر توند بوو، له‌هه‌مو
PM:12:19:01/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 4090
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی