‌بۆچی پارتی هەریەکەمە؟
PM:03:55:03/05/2018
فەرحان جەوهەر

پارتی دیموکراتی کوردستان، وێڕای پێشینەی مێژووی کە خاوەنی خەبات و تێکۆشانێکی مەزن و سەرکردەیەکی وەک مەلا مستەفابووە لە هەمانکاتیشدا هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندی و خاسیەتە، وەک ئەوەی حزبێکی واقعیە و پێ بەپێی پێشکەوتنەکانی سەردەم و گەشەکردنی کۆمەڵگا هەنگاو دەنێ ، لە کاری رێکخراوەیدا بە بەراورد لەگەڵ حیزبەکانی تردا تا رادەیەکی باش پەیوەیستە بە بنەماو بنچینەکای کاری رێکخراوەیی.

سەبارەت بەمەسەلەی نەتەوەیش روئیایەکی زۆر روونی هەیەو هیچ کاتێک سازش لەسەر مافەکانی گەلی کوردستان ناکات، لە بارەی پێکەوە ژیانیش لەگەڵ پێکهاتەکانی ئاینی و نەتەوەییەکان هیچ جیاکاریەک لە نێوانیاندا ناکات و باوەڕی قوڵی بە مافەکانیان هەیە، هەر لەبەر ئەمەشە هەموو پێکهاتەکان لە کوردستان، لەگەڵ پارتیدا تەبان و پشتگیری دەکەن، حزبەکانی تریش ئەو پێکهاتانە بە پاشکۆی پارتی دەزانن.

پارتی تایبەت بە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان حزبێکی بەتوانایە و هەمیشە دەتوانێت باشترین پەیوەندی دروست بکات. پارتی باوەڕی بە کاری پێکەوەیی هەیە و هەمیشە خاوەن ئەو باوەڕەیە کە پێویستە لەگەڵ لایەنەکانی تر کاربکات و حوکمڕانی بکات، بۆیە لەهەڵبژاردنی ساڵی 1992 کە زۆرینەشی هێنا رازی بوو حکومەت بداتە یەکێتی و پێکەوە حوکمڕانی بکەن، هیچ کاتێک رێگری لە هیچ هێزێک نەکردووە بەشداری دەسەلات بکات.

نمونە هەڵبژاردنی رابردووە رازی بوو هەموو لایەنەکان بێنە حکومەت، بەتایبەتیش گۆڕان کە زۆر لایەن پێیان وابوو پارتی بەهیچ شێوەیەک ناتوانێ لەگەڵ گۆڕان بەشداری حکومەت بکات، بەتایبەتی یەکێتی لەو باوەڕەدانەبوو کە پارتی رازی بێت، کە بینی پارتی ئەو کێشەیەی نییە و دەتوانێ لەگەڵ هەموو لایەنەکان حکومەت دروست بکات، ئیدی کورد گوتەنی کێچ کەوتە کەوڵیان و هەموو هەوڵێکیاندا پەیوەندیەکانی گۆڕان و پارتی تێکبدەن، لەمەشدا سەرکەوتن چونکە هەندێک لە بەرپرسە هەرزە کانی گۆڕان بەتایبەتی سەرۆکی پەرلەمان کە کەسێکی زۆر بێ ئەزموون بوو لە کاری سیاسیدا، کەوتە ناو ئەو داوەی بۆیان نابووە.ئەگەرنا سەیری تیمی حکومەتیان بکەن هیچ کێشەیان لەگەڵ سەرۆکی حکومەت نەبووە و هیچ رۆژێک رەخنەو گلیێەکیان لە حکومەت نەبووەو کەسێک ڕێی لێ نەگرتوون لە کاری رۆژانەیاندا، ئەوەی ویستویانە کردویانە،.

پارتی جیا لە مانەش هەمووی حزبێکی تۆکمەو یەکگرتووە و خاوەن سەرۆکێکی مێژووی و کاریزمایی وەک بارزانییە کە هەموو پارتیەکان و زۆرینەی میللەتی کوردیش باوەڕێکی قوڵیان بە سەرکردایەتی ئەو هەیە،  بۆیە پارتی ئەم جارەش هەریەکەمە و بەیەکەمیش دەمێنێتەوە.


هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.