کاریگەری رووداوەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا لەسەر جیهان

‌ سالار مه‌حمود

(ترەمپ توشی دادگایی کردن دەبێتەوە)

ملنەدانی ترەمپ بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دۆخێکی پڕ دڵە راوکێی لەناوخۆی ئەمریکا دروست کردوە. ئەمڕۆ دەرکەوت ترەمپ نایەوێ بەئاسانی دەستبەردار ببێ. هەرچەندە دوا رۆژەکانی سەرۆکایەتی زۆر بە سەلبی لەسەر ئەمریکا بەڕێ دەکات. سومعەی ئەمریکای لەسەر ئاستی ناوخۆو پێشتریش لەسەر ئاستی دەرەوە رووشاند.

ناکۆکی گەورەی خستۆتە ناو حزبەکەی خۆشیەوە، نەک کۆنگرێس و دامەزراوەکانی دەوڵەت.
ترەمپ بوو بە رووداوێکی دەگمەن لە مێژووی سیاسی ئەمریکاو مێژووی سەرۆکەکانی ئەمریکا.

ئەم رووداوە رەوتی پۆپۆلیست لە جیهاندا زیاتر پەرەپێدەدات. ماوەی دووسەدساڵە کۆنگرێسی ئەمریکا تووشی پەلاماری لەو جۆرە نەبوەتەوە. سەرەتای ساڵی ۱۸۱٤ لەلایەن بەریتانیای عوزماوە داگیرکراو سوتێنرا. 

کونگرێس ساڵی ۱۷۸۹ دامەزراوە
لە هەردوو نوێنەران و ئەنجومەنی پیران پێک هاتوە.
٥۳٥ ئەندامی هەیە، ۱٠٠ سینات و ٤۳٥ ئەندام.
کۆنگرێس دڵی دەوڵەت و هەیبەتی باڵای مێژووی سیاسی ئەمریکایە. جگە لە یاسا دانان

گرنگترین کارەکانی دامەزراندنی حاکمی مەحکەمەی باڵاو مەحکەمەی فیدراڵیشە. لەگەڵ پەسەندکردنی پەیماننامە نێودەوڵەیەکان.
ئەمریکا بەم رووداوە توشی بومەلەرزەیەکی ناوخۆیی بۆتەوە.  ترەمپ توشی دادگایی کردن دەبێتەوە.

لەناو پارتەکەی خۆشیەوە لایەنگیری دادگایی کردنی بۆ دروست دەبێت.


AM:09:59:07/01/2021

ئه‌م بابه‌ته 2488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی