پاش سه‌ده‌یه‌ك له سایكس _ بیكۆ
بورهان شێخ ڕەئوف
سه‌د ساڵ پێش ئێستا ڕێكه‌وتننامه‌ی سایكس _ بیكۆ له نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی شانشینی یه‌كگرتوو ( به‌ریتانیا) و فه‌ره‌نساو به پشتیوانی ڕووسیای قه‌یسه‌ری هاته واژۆكردن له نێوان هه‌ردوو دیبلۆماتكار فرانسۆ جۆرج بیكۆ ی فه‌ره‌نسی و مارك سایكسی به‌ریتانی كهههرله مانگی تشرینی یه‌كه‌می 1915 ه‌وه تاوه‌كو مایسی 1916 ی خایاند كه پێویسته بووترێت كه هه‌موو ئه‌و وتوێژو لێك تێگه‌یشتنانه به شێوه‌یه‌كی زۆر نهێنی دوور له چاوی ڕاگه‌یاندنه‌كان به‌ڕێوه ده‌چوو به پشتگیری ڕووسیای قه‌یسه‌ری بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و خاكانه‌ی كه له خۆرئاوای ئاسیا له ژێر حوكمڕانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا بوون واته ئه‌و ناوچه‌یه ی ناسراوه به هیلالی خه‌سیب .
ئیتر له‌ناكاو كه شۆڕشی ئوكتۆبه‌ر له ساڵی 1917 له ڕووسیا سه‌ركه‌وت و بوولشهویكهكان به سه‌رۆكایه‌تی فلادیمیر لینین ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌یان گرته ده‌ست هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كان ئاشكرا بوون و بووه مایه‌ی ناڕه‌زایی و بێزاری گه‌لانی ناوچه‌كه كه به ده‌ر له خواست و ئاره‌زووی خۆیان چاره‌نووسیان دیاری بكرێت .
به‌ڵێ هه‌موو ئه‌و ڕێكه‌وتن و پێشنیار‌و نه‌خشه كێشانانه له كاتێكدا ده‌كرا كه هێشتا ده‌وڵه‌تی عوسمانی حوكمڕان بوو قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌یه‌كی هێجگار پان و به‌رین بوو كه گاڵته‌ی پێنه‌ده‌كرا به‌ڵام ئه‌مان واته ئنگلیزو فه‌ره‌نسیه‌كان گه‌یشتبوونه ئه‌و بڕوایه‌ی كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی كه ئه‌وكات پێیان ده‌گووت پیاوه نه‌خۆشه‌كه ته‌واو بووه‌و له گیانه‌ڵادایه پێویسته میراته‌كه‌ی دابه‌شبكرێت .
به‌ڵێ ڕێكه‌وتنامه‌و لێك تێگهیشتنهكانیان بۆ ئه‌وه بوو كه ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و جه‌نگه جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م له نێوان خۆیاندا به‌ش بكه‌ن و ناوچه‌كه دووربخه‌نه‌وه له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر شه‌ڕو پێكادانێكی خوێناوی تر به‌ڕای ئه‌وان .
ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه وه‌كو هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی بوو بۆ دابه‌ش كردنی ناوچه‌كه به‌ڵام دواتر ناكۆكی و ململانێ ی زیاتر سه‌ری هه‌ڵدا له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا و نه‌خشه‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌رهات و شێوه‌ی تری وه‌رگرت .
هه‌رله و سه‌روه‌خته‌دا كه ڕه‌نگ ڕێژی تازه بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌كرا په‌یمانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیای مه‌زن (ئارسۆر جیمس بیلفۆر) كه دواتر به به‌ڵێنی بیلفۆر ناسرا له نۆڤه‌مبه‌ری 1917 ڕاگه‌یه‌نرا كه به‌ڵێنی به ڕه‌وه‌ندی جووله‌كه دا له وڵاته‌كه‌یدا كه نیشتمانێكی نه‌ته‌وه‌یی یان له‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین بۆ دروست بكات هه‌روه‌ها نامه گۆرینهوهكانی نێوان شه‌ریف علی كوڕی حسین له حیجاز و هنری میكماهون ی كۆمیسیاری سامی به‌ریتانیا له میسر كه باسی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی بۆ عه‌ره‌ب ده‌كرد هه‌موو ئه‌مانه له پشت ده‌رگا كانه‌وه باسی لێوه‌ده‌كرا وه‌كو جۆره به‌ڵێن و ڕێخۆشكردنێك بوو بۆ مه‌رام وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته .
هه‌روه‌كو پێشتریش ئاماژه‌م پێدا ئه‌م ڕێكه‌وتنامه به نهێنیه‌كی زۆره‌وه نه‌خشه‌ی بۆ ده‌كێشرا تا دواتر دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر له ڕووسیا ساڵی 1917 لیۆن ترۆتسكی كۆمیسیاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵماڵی ئه‌مه چ نه‌خشه‌و پلانێكی ئیمپریالیستانه‌یه و خزمه‌ت به گه‌لانی ناوچه‌كه ناكات هێنده‌ی پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه كانی ئه‌و وڵاته زلهێزانه ده‌كات و پیلانێكی گه‌وره و سامناكه بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه به گشتی و كورد به تایبه‌تی كه زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌م و كۆتایی ڕێكه‌وتننامه‌كه بوو كهتائێستهشی پێوه بێت باجی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه شوومه ده‌دات.
به‌ڵی كورد زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره‌و یه‌كه‌می و كۆتایی ڕێكه‌وتننامه‌ی سایكس _ بیكۆ بوو ئه‌گه‌رچی گۆڕین و ده‌ستكاریكردنی سنووری وڵاتان هێنده كارێكی سانا‌و خۆشده‌ست نیه وا به كۆبوونه‌وه و بڕیارێك بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ئه‌گه‌ر چی هه‌شت مانگ كۆبوونه‌وه‌و پلان و ڕا گۆڕینه‌وه له نێوان ئه‌و دوو دیبلۆماتكارهی ئه‌و دوو وڵاته‌دا ئنجا گه‌یشتنه ڕێكهوتنهكهو دواتر ڕێكه‌وتنامه‌ی سیڤه‌رله ساڵی 1920 واژۆ كرا كه دان به‌وه‌دا ده‌نێت ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كورد دابمه‌زرێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ئهنازۆڵ كه زۆرینه دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن به‌ڵام مه‌خابن ئه‌میش جێبه‌جێ نه‌كرا به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تورك به سه‌ركردایه‌تی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك .
ڕێكه‌وتننامه‌ی لۆزان جێگه‌ی گرته‌وه له ساڵی 1923 كه دان به ده‌وڵه‌تی تازه‌ی توركیادا ده‌نێت له ڕووی یاساییه‌وه ده‌وڵه‌تی عوسمانی ئیتر ناوی نامێنێت و هیچ باسێك له كورد‌و مافه‌كانیان ناكات و لێره‌وه ئیتر كورد وه‌كو گه‌لێكی گه‌وره‌ی دابهشكراوو پشتگوێ خراو هه‌ست به‌و زوڵمه مێژووییه مه‌زنه ده‌كات كه لێیكراوهولهوساوه تا ئێسته كورد له هه‌ر چوار وڵاتی عێراق و توركیا‌و سوریا و ئێران هه‌رچه‌نده كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له شه‌ڕی چاڵدێرانهوهساڵی 1517 به‌ر ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی كه‌وت له شۆڕش و به‌رخۆداندایه بۆ پارێزگاری له بوون و مانه‌وه‌و به دیهێنانی مافه ڕه‌واكانی كه له سه‌د ساڵی ڕابردوودا مێژووی ناوچه‌كه گه‌واهی جینۆساید‌و مه‌رگه‌ساته‌كانی كورد ده‌ده‌ن كه ئێستا ناكرێت له وتارێكی ئاوادا هه‌مووی باسبكه‌م.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم پێش سه‌د ساڵ دیبلۆماتكاره ڕۆژئاواییه كان زۆر بێ ویژدانانه‌و كهللهڕهقانه به بێ ویستی گه‌لانی ناوچه‌كه ئه‌و نه‌خشه‌یان داڕشت و له‌سه‌ر خاكی واقیع جێبه‌جێ یان كرد ئایا ئێستا له پاش سه‌د ساڵ كه بارودۆخی ناوچه‌كه‌و جیهان زۆر گۆرانكاری گه‌وره‌و جه‌وهه‌ری به سه‌ردا هاتووه ئایا هه‌وڵناده‌ن ئه‌و زوڵمه ڕاست بكه‌نه‌وه ؟
ئه‌گه‌ر جاران كه به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا هێزی زل و دهستڕۆیشتووبوون له ئاستی جیهاندا ئه‌وا ئێستا ئهمریكاو ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تی زۆر ناوه‌ندی بڕیار و هێزی تازه پێگه‌یشتووی تر هه‌ن هه‌ر له چین و یابانان و ئه‌ڵمانیاو ڕووسیاو هێزی ئیقلیمی تر كه پارسه‌نگی هێزو هاوسه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ده‌پارێزن .
به‌ڵێ له‌و كاته‌وه‌ی كه تیرۆریسته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش خاڵی چاودێریه سنووریه‌كانی نێوان عێراق و سوریایان ته‌قانده‌وه‌و پێش دووساڵ و ڕایانگه‌یاند كه ڕێكه‌وتننامه‌ی سایكس _ بیكۆ هه‌ڵوه‌شایه‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌و سنوورانه دواتر و له كۆتایی بیسته‌كاندا به ڕێكه‌وتنه‌كانی ئینتدابی فه‌ره‌نسی وبه‌ریتانی دیاریكرابوون .
ئێستا ئه‌وه‌ی له عێراق ده‌گوزه‌رێت هیچ مانا‌و مه‌دلوولێكی ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتووی نه‌ماوه‌و شیعه له باشوور‌و كورد له باكوور‌و سونه‌ش له ناوچه‌كانی خۆیان كه هه‌ندێكی له ژێر ده‌ستی داعشدایه له ژیانێكی كوولهمهرگی پڕ قه‌یران و ئاڵۆزی دان .
سوریاش له ساڵی 2011 ه‌وه له شه‌ڕو پێكدانێكی خوێناویدایه كه‌نیوه‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته ئاواره‌ی وڵاتانن .
توركیاش له باكووری كوردستان شه‌ڕو پێكادانی خوێناوی له ئارادایه له دوای شكست هێنانی پرۆسه‌ی ئاشتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد و پێشبینی ئاڵۆزی زیاتری لێده‌كرێت.
له ئاوا بارودۆخێكدا كه ناوچه‌كه به گشتی و ئه‌و ناوچانه‌ی به‌و ڕێكه‌وتننامه دابه‌ش كراون خوێنی لێ ده‌چۆڕێت ئایا كۆمه‌ڵگای نێو ده‌ڵه‌تی تا ئێستاشی پێوه‌بێت كه پێداگیری له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هه‌مان سنوور ده‌كه‌نه‌وه كه‌ی به بڕیاره‌كانیاندا ده‌چنه‌وه‌و و دوای سه‌د ساڵ ماڵوێرانی و شه‌ڕو به فیڕۆدانی سامان و داهاتی ناوچه‌كه ؟؟؟؟!!!!!
ئه‌و خاڵه‌ی زۆر گرنگه به‌لامه‌وه كۆتایی وتاره‌كه‌می پێبهێنم سهرنجێكه كه چۆن سه‌ره‌تای دامه‌زراندن و ڕه‌نگڕێژی ئه‌م سنوورانه كاتێكی زۆری ویست هه‌ر له ساڵی 1916 ه‌وه و دواتر تا ڕێكه‌وتننامه‌ی لۆزان له 1923 درێژه‌ی كێشا و ئاواش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م سنوورانه كاتی زیاتر و بگره ئاڵۆزی زیاتر‌و قه‌یرانی گهورهتردهخوڵقێنن كه له ساڵی 1991 ه‌وه ده‌ستی پێكردووه دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 له باشووری كوردستان دواتر ڕاگه‌یاندنی فیدراڵی له ساڵی 1992 و واله ئێستا شدا ڕاگه‌یاندنی فیدراڵی له خۆرئاوای كوردستان وڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری له باكوور سه‌ره‌تای كۆتایی داوه‌شان وداڕزان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و سنوورانه‌ن .
PM:02:06:18/05/2016
ئه‌م بابه‌ته 4541
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی