ڕووسیا بۆ هێزه‌كانی له سووریا كشانه‌وه ؟
بورهان شێخ ڕەئوف
ئه‌گه‌رچی فلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا ڕایگه‌یاند له دوای به‌دیهێنانی زۆربه‌ی ئامانجه‌كانیان بڕیاریدا زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری هێزه‌كانی له سووریا بكشێنێته‌وه هه‌وڵه دیبلۆماسی و سیاسیه‌كانی بخاته گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتی قه‌یرانه‌كه به‌لاَم ئه‌ولێدوانه بۆ چاودێرانی دۆخی سووریا ناوچه‌كه به گشتی جێگه‌ی گومان و پرسیاره.
له هه‌مان كاتیش‌دا یه‌كه‌م جار نیه چ سۆڤیه‌تی جاران و ڕووسیای ئێستاش له نیوه‌ی ڕێگادا دۆسته‌كانیان به جێبهێڵن هه‌ر له دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌مه‌وه ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ كورد‌و ئازه‌ره‌كان كردیان له ئێران و دواتریش له گه‌ڵ ڕژیّمه‌كانی سه‌دام و قه‌زافی .
ئه‌گه‌رچی خوێندنه‌وه‌ی جیاواز بۆ ئه‌و هه‌نگاوه كتوپڕ‌و له ناكاوه‌ی پۆتین بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا ده‌كرێت كه تاچه‌ند كاتژمێرێك پێش بڕیاره‌كه لایه‌نێكی ئاماده‌و كاریگه‌ری ململانێكانی سووریا بوو له لایه‌ك هه‌وڵی ناردنی چه‌ندین لایه‌ن و كه‌سایه‌تی كارای ده دا بۆ كوَنگره‌ی جنێف و له لایه‌ك چاودێری پێشێلكاریه‌كانی ئاگربه‌س و هه‌وڵدان بۆ پابه‌ند بوونی چه‌ندین گرووپی چه‌كداری تر به ئاگربه‌سه‌وه بوو ,
له پڕ و دوای گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنی له گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د دا بڕیاره‌كه‌ی ڕاگه‌یاندو زۆرێك له چاودێران بڕیاره‌كه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی و بۆچوونی جیاواز له نێوان ڕژێمی سوریا‌و كرملین دا ده‌گێڕنه‌وه كه پێشتریش له وتارێكی ترمدا ئاماژه‌م پیّداوه كاتێك به‌شار ئه‌سه‌د له مه‌رسوومێكدا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له مانگی نیسانی داهاتوودا دیاریكرد كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئاشتی و دان و سانه‌كانی لایه‌نه‌كان وزلهێزه‌كانی جیهان و ناوچه‌كه‌ی بێ ئاكام كرد ئیتر به پێویستی نازانن كۆمه‌ك و هاریكاری ڕژێم بكه‌ن هه‌روه‌كو به به رچاوی هه‌موو لایه‌كه‌وه ڕوونه هێزه‌كانی ڕووسیا ته‌رازووی هێزیان له به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێم گۆری له چه‌ند مانگی ڕابردوودا .
هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ش ئاشكرایه چۆن له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆسه‌ی ئاشتیه‌دا كه كاری بۆ ده‌كرێت ئێران كه‌فاله‌تی پابه‌ند بوونی گروپه شیعیه‌كان و حزبوڵایه و ئه‌مریكاش كه‌فیلی وڵاتانی ناوچه‌كه‌یه كه پشتیوانی تاقمه چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ن ڕووسیاش كه‌فیلی سووریایه بۆ پابه‌ند بوون به هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی ئاشتیه‌وه .خاڵی گرنگیش لێدوانه‌كانی وه‌لید موعولیم ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا و سه‌رۆكی شاندی دانووسانكاری ڕژێم بوو كه ووتی نه دیمستۆرا نه هیچ كه‌سێكی تر بۆی نیه باسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار بكات بۆ سووریا كه ئه‌مش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی خواسته‌كانی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزه‌سیۆنی سووریا بوو كه خوازیاری ده‌سته‌یه‌كی حوكمڕانی ڕاگوزه‌ر بوون به بێ ئه‌سه‌د .
له لایه‌كی تره‌وه پێده‌چێت ڕووسیا پاراستنی ڕژێمی سووریا بۆ ئێران و حزبوڵا به‌ته‌نیا به جێ بهێڵێت ئه‌و باره قوورسه بدات به شانیاندا له دوای ئه‌وه‌ی ئێران قایل نه‌بوو به‌و ڕێكه‌وتنه نه‌وتیه ی كه له نێوان عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌و ڕووسیا كرا بۆ دیاریكردنی ڕاده‌ی فرۆشتنی نه‌وت به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌و گومانه‌ی ڕه‌وانده‌وه كاتێك ڕووسیا ڕێگر بوو له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له بڕیارێكی ئه‌مریكا بۆ پرۆتستۆكردنی تاقیكردنه‌وه بالیستیه‌كانی ئێران .
خوێندنه‌وه‌یه‌كی دی بۆ بڕیاره‌كه بارودۆخی ئابووری ڕووسیاو دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كورتهێنانی بوودجه‌و داكشانی ڕاده‌ی گه‌شه ی ئابووری به ڕاده‌ی 3.7% و پێشبینیه‌كانیش ده‌ڵێن له 2016 خرابتر ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا به ڕاده‌ی 5% كه‌م بكرێته‌وه .
له به‌رامبه‌ریشدا جنراڵ فیلیب بریدلۆف فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ناتۆ له دانیشتنێكی گوێ‌گرتن‌دا له سه‌ر بوودجه‌ی به‌رگری ڕایگه‌یاند له كابیتۆل هۆڵ له واشنتۆن كه به نیازن لیوایه‌كی ته‌واو هێزی جه‌نگاوه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاو وڵاتانی به‌لتیق و ته‌واو سنووری ڕووسیا بڵاوه پێبكه‌ن , و له هه‌مان كاتیش‌دا بڵاوكراوه‌ی ( میدیڵ ئێست بریفینغ ) كه كۆمه‌ڵه‌ی ڕاوێژكاری ڕۆژهه‌ڵات بڵاوی ده‌كاته‌وه ڕایگه‌یاند كه بنتاگۆن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به هێواشی پرۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی هه‌موو چه‌كه ستراتیجی و ئه‌تۆمی و سیستمه‌كانی ئاسمانی و زه‌مینی و ده‌ریایی ده‌ستپێكردووه‌و ئاماده‌ده‌بن به‌رامبه‌ر ڕووسیا هه‌روه‌ها بنتاگۆن ئاماده‌ی ده‌ربڕیووه كه 10 بلیۆن دۆلار له ده ساڵی داهاتوودا خه‌رج بكات بۆ هه‌مان مه‌به‌ست .
خوێندنه‌وه‌یه‌كی تر بۆ بڕیاره‌كه‌ی پۆتین ئه‌وه‌یه كه هه‌روه‌كو جون كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی ئاگربه‌س و دانیشتنه‌كانی كۆنگره‌ی جنێف پلانی B و ئه‌ڵته‌رنه‌تیفی تریان ده‌بێت كه كۆمه‌كی زیاتر به هێزه‌كانی ئۆپۆزه‌سیۆن ده‌كه‌ن و دوورنیه ئابڵووقه‌و سزای ئابووری زیاتر بخه‌نه سه‌ر ڕووسیا به هه‌رحاڵ ڕووسیا به بیانووی لێدانی ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كانی وه‌كو داعش و به‌ره‌ی نوسره هاته سووریاوه و ئامانجه‌كه‌شی به‌دی نه‌هات له هێزه‌كانی ئۆپۆزه‌سیۆنی میانه‌ڕه‌ویشی دا و زیاتر له 9 هه‌زار گورزی ئاسمانی وه‌شاند هه‌رچه‌نده له سه‌ر زه‌وی هه‌ندێك خاكیان لێسه‌نرایه‌وه به‌ڵام له پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رماون و له جنێف ئاماده‌ی دانیشتنه‌كانن و خوازیاری گۆڕانكاری سیاسی و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتن له ڕژێمی ئه‌سه‌د هه‌رچه‌نده ڕژێم خۆی له داواكاریه‌كانیان ده‌شارێته‌وه‌و به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕووسیا به ده‌ستی هێنا مانه‌وه‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌ده له كاتی ئێستادا واته درێژه‌كێشانی شه‌ڕو تێوه‌گلانی ڕووسیا به‌و قه‌یرانه‌ی سووریا ونوقم بوونی له قوڕاوی ئه‌و وڵاته‌دا كه پێده‌چێت پۆتین به‌م هه‌نگاوه‌ی خۆی ده‌ربازبكات له‌و چڵپاوه‌ی كه تێ ی كه‌وتووه.
.
PM:07:34:17/03/2016
ئه‌م بابه‌ته 4564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی