پارتی و یەکێتی هاوپەیمانیی ڕاستەقینەن

‌پەيمان عيزەدين

هەمو هاوپەیمانیی و هاوبەشیەک، سیاسی بێ یا کۆمەڵایەتی یا ئابوری پێویستی بە بونی خاڵی هاوبەشە، هاوپەیمانێتی یەکێتی و پارتیش لەسەرئەم بنەمایە دروستبوە و توانیویەتی سەرکەوتوانە بەردەوام بێ .

شەڕی ئەم چەند ڕۆژەی دەزگا بەناوئاسایش و هەواڵگریەکانی ئەو دووحیزبە ئەگەر چی لە ڕواڵەتدا ناکۆکی نێوانیان دەردەخات بەڵام لەناوەڕۆکدا چەندین خاڵی هاوبەشی نێوانیانی خستەڕوو: 

۱-هەردولایان دەستیان سورە بە تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان وچالاکوانان و هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە .

۲-هەردولایان وەک یەک دادگاکانیان بەکارهێناوە بۆدروستکردنی سیناریۆی جیاجیا و ونکردنی ڕاستیەکان.

۳-هەردولا لەشکرێک لە ئەندام و لایەنگری بێدەنگ و ڕازیان دروستکردوە کە بەئاسانی دەبنە پشتیوانیی بۆ هەمو ئەو گەندەڵیانە .

٤-بە تۆمەتبارکردنی یەکتر و بڵاوکردنەوەی مشتێک لە خەرواری گەندەڵیەکانی یەکتر، سەلماندیان کە زۆرینەی ناڕازیی لە هەرێمی کوردستان لەسە هەقن و هەمو ئەو بێ متمانەیی وگومانانەی لەسەر ئەو دوو حیزبە هەیانە لەجێی خۆیەتی و ناهەقیان لێنەکردون .

٥-هەرولا سەلماندیان کە ئەمانە حیزبی حوکمڕانی نین و ناتوانن سەرو ماڵ و ئەمنیەتی هاوڵاتیان بپارێزن و دەستێکی ئەمین نین بۆ ئێستا و ئایندەی هەرێم .

٦-لەهەموی زیاتر سەلماندیان کە خاڵی هاوبەشی نێوانیان زۆر زیاترە لە ناکۆکیەکانیان ، بۆیە هاوپەیمانیەتیەکی تۆکمە بەیەکیانەوە ئەبەستێت.


PM:04:51:21/03/2020

ئه‌م بابه‌ته 2116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی