بۆچی سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب دەکەین؟

‌پ. د. سەعید عەلی محەمەد

هەموان وابیردەکەنەوە سەردانی کردنی پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی کتێب تەنها بۆ کتێب کڕینە ، خۆ ئەگەر کتێب نەکڕین پێویست ناکات بڕۆین بۆ ئەو پێشانگایانە! لەڕاستیدا سەردانی کردنی پێشانگا جگە لە وەدەست خستنی کتێب چەند سوودێکی تری گرنگی هەیە ، لەوانە:

١ - ئاشنابوون بەدەزگاکانی چاپ و بڵاو کردنەوە و ،  ئەوەی ئەو دەزگایانە گرنگی پێ دەدەن لە چاپ و بڵاو کراوەکانیان دا.

٢ - ئاگادار بوون بە جیهانی کتێب لە ڕووی بیرۆکەو چاپ و  بڵاوکراوەو شتی تر.

٣ - بەدواداچوونی کتێب و بەرهەمە نوێکان و ،  بە ئاگابوون لە داهێنان و بیرۆکە و نوسینە مەعریفیە تازەکان.

٤ - هەلێکە بۆ ناسینی نووسەرو لێکۆڵەرەوان و  کەسانی ڕۆشنبیرو  قەڵەم بەدەست.

٥ - بزواندنی حەزو ئارەزووی زیاترە بەرەو  خوێندنەوەو دۆستایەتی کتێب.

٦ - وەدەست خستنی ئەو کتێب و بەرهەمانەیە کە لە کتێبخانە نێوخۆییەکاندا دەست ناکەون.

٧ - ئاشنابوون بەچەندین بیرۆکەی نوێ بۆ نووسین و توێژینەوە ،  لەڕێی ناوی کتێب و بینینی ناوەڕۆک و پێڕستەکانیان.

٨ - سەردانی کردنی پێشانگاکانی کتێب دەمەزەردکردنەوەی زیاتری حەماسەتی خۆپێگەیاندنە لە بواری زانست و مەعریفەدا.

٩ - کڕینی کتێب بە نرخێکی هەرزانترو کەمتر لەو نرخانەی کەلە کتێبخانە نێوخۆییەکان دا هەیە.


PM:08:43:28/11/2024

ئه‌م بابه‌ته 1560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی