سەرە مەنهۆڵ

‌عەزیز ڕەئووف

ئەو زێرابەی کە ناوی پارلەمانە هەر دەبێ ئیشی ئەوە بێ لەسەرە مەنهۆڵ بدوێ. ئەوە ئەو فەزا سیاسیەی دنیای ئێمەیە کە خاڵیکراوەتەوە لە عەقڵ، بەتاڵبۆتەوە لە ویژدان مرۆڤایەتی.

لە دروشم و داخوازیە گەورەکانەوە بۆ گۆڕین و دەسکاریکردنی سیستەمی سیاسی، دابەزیوە بۆ دەسکاریکردنی سەرە مەنهۆڵ و ناوی سەرە مەنهۆڵ، ئەمەش دەیسەلمێنێ کە دنیای ئێمە باش ناگوزەرێ، پێمان دەڵێ چ گوناهە ئەو کۆمەڵگەیەی ئەم مەعدەنە نوێنەرایەتی بکات.

کە تۆ لەجیاتی کاندیدکردنی کەسانی پسپۆڕ و شارەزا، بگەڕێی بەدوای کارەکتەری گوێڕایەڵ و موزیعی تەلەفزیۆن و کارەکتەری ڕوخسار جوان، ئیدی هەر دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکەی پارلەمان لەسەر شتە لاوەکیەکان بدوێ.

کە تۆ پارلەمانت نابووت کرد و هیچ حورمەتێکت بۆ ڕەئی خەڵک نەهێشتەوە ئیدی پارلەمان ئیشی چی دەبێ، خۆ جورئەتی ئەوەش ناکا تەنانەت لەسەر یەک کەیسی سادەی ئەم کۆمەڵگەیە بوەستێ جگە لە گۆڕینی ناوی بەروار بۆ ڕێکەوت و قەپاغە مەنهۆڵ بۆ سەرەمەنهۆڵ.

سەرە مەنهۆڵ کۆمەک بەم زێرابە ناکات، بەرامەی ئەو زێرابەی ناوی پارلەمانە دنیای پڕ کردووە.


PM:05:28:06/04/2021

ئه‌م بابه‌ته 2384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی