بارزانی... هاوسه‌نگی عێراق و ناوچه‌كه
کەنعان بەهادين
له‌ماوه‌ی ده ساڵی رابردوو، هه‌رێمی كوردستان كه‌وته‌به‌ر شاڵاوی برسیكردن و ئابڵووقه‌دان، هه‌ربۆیه كورد په‌نای برده‌به‌ر ریفراندۆم و به سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردیشه‌وه، به رێژه‌ی زیاتر له سه‌دا 93 به‌ڵێیان بۆ ریفراندۆم دا.
دوای ریفراندۆم، فشاره‌كان بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان چڕتر بوونه‌وه، به‌وه‌ی نه بودجه و نه مووچه‌ی خه‌ڵك به چه‌ندین بیانووی جیاواز له‌لایه‌ن به‌غداوه ره‌وانه ناكرێت، كه كاریگه‌ری كردووه‌ته‌سه‌ر ئابووری و بازاڕی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها عێراقیش.
له‌سه‌رپێ وه‌ستانی هه‌رێم دوای ئه‌و هه‌موو فشاره، وای له به‌غدا و هه‌ندێ وڵاتی ناوچه‌كه كرد، بیر له‌وه بكه‌نه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بوه‌ستێنن، له رێگه‌ی دادگای پاریسه‌وه ئه‌وه‌شیان كرد و هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌شیان وه‌ستاند.
هێشتا هه‌رێم چۆكی دانه‌دا و له رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك پرسی ئابورییه‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستیكرد به بازاڕكردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵی و كانزاییه‌كان و پیشه‌سازی بۆ ده‌ره‌وه، كه وای له بازرگان و وه‌به‌رهه‌ێنه‌ران كرد، جوڵه‌یه‌ك بخه‌نه نێو بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بتوانێت له‌سه‌ر پێیه‌كانی بوه‌ستێت.
به‌هۆی ئه‌و هه‌موو هێزه‌ی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر فشاره‌كان نواندی، به‌غدا كه‌وته ده‌ركردنی كۆمه‌ڵێك بڕیار له رێگه‌ی به‌كارهێنانی دادگای ئیتیحادییه‌وه، ئه‌وانیش بریتی بوون له ده‌ستخستنه نێو كاروباری حكومه‌تداری و ده‌وڵه‌تداری و كاروباری په‌رله‌مان و چه‌ندین پرسی دیكه، كه كۆمه‌ڵێك هه‌وڵی دیكه بوون بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مانه هه‌مووی له رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ك حزبی یه‌كه‌می كوردستان خه‌ریكه پووچه‌ڵ ده‌بنه‌وه، كاتێك رایگه‌یاند، كه به‌شداری هه‌ڵبژاردنێك ناكه‌ن، به‌سه‌ر ئیراده‌ی كورد به‌سه‌پێندرێت، ئیدی سه‌ركردایه‌تی سیاسی عێراق و جیهان كه‌وته راكردن به‌ره‌و هاوینه‌هه‌واری پیرمام و له ده‌رگای سه‌رۆك بارزانی‌یان دا، كه عێراق و پرۆسه سیاسییه‌كه‌ی بپارێزێت نه‌كشێته‌وه.
كه‌وایه، كورد تا سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌بێت، كه‌رامه‌تی پارێزراوه، ئه‌وه‌تا به‌غدا به نوێژی نیوه‌ڕۆ قوت و نانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بڕێت و ژماره‌یه‌ك پارتی سیاسی كوردستانیش موباره‌كه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ن، كه رۆژێك دێت له‌و هه‌نگاو و كارانه‌یان پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه.
هه‌میشه‌ش بارزانی بۆ عێراق و ناوچه‌كه هاوسه‌نگییه و پارێزه‌ری یه‌كڕیزی ساسه‌ته له عێراق و هه‌رێمی كوردسشتان.
AM:10:07:02/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی