وه‌ك من بیر بكه‌وه ئه‌گینا ده‌تكوژم
کەنعان بەهادين
نیقاشمان له‌سه‌ر ئه‌وه نیه كه ده‌وڵه‌تى عێراق داڕماو تێچكووه، له‌ماوه‌ى 100 ساڵى رابوردوو نه‌یتوانیووه وه‌ك وڵاتێكى فیدڕاڵى دیمو‌كراتى فره‌یی، هه‌موو پێكهاته‌كانى كۆبكاته‌وه و به‌لانى كه‌مه‌وه مافیان پێبدات..
قه‌زیه‌ى عیراق له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق پێكهاتووه له قه‌زیه‌ێكى فیكرى و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی، پێم وایه به‌هیچ شێوازێك په‌یوه‌ست نیه به سیاسه‌ته‌وه، یاخود سیاسه‌تكردن، ده‌شبینرێت كه ئه‌وانه‌ى له به‌غدا 100 ساڵه حوكم ده‌كه‌ن مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یین، له‌سه‌ر ئه‌ساسى ره‌تكردنه‌وه‌ى پێكهاته‌كانى دیكه‌ى به‌رامبه‌ر حوكمڕانیان كردووه، بۆیه به‌هه‌موو پێوه‌رێك و ته‌جره‌به‌یه‌ك ئه‌و شێوازه حوكمدارییه چاوه‌ڕێى رووخانى لێبكه.
له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه سه‌یرتره، دواى ئه‌و هه‌موو ماڵوێرانییه‌ى كه له عێراق بوونى هه‌یه، بۆ حوكمڕانان نه‌بووه وانه‌یه‌ك، دۆسیه‌ى زیاتر سه‌ریهه‌ڵدا كه كورد گووته‌نى خۆزگه به‌كفن دز، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و داخرانه فیكرییه‌ى كه هه‌یه، عێراق پڕ بوو له میلیشیا و گروپى چه‌كدارى بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ى به‌رامبه‌ر، به‌واتایه‌كى تر، ئه‌و پێكهاته‌ى كه له‌به‌غدا ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ئه‌ستۆی وا بیر ده‌كاته‌وه گه‌لان و میلله‌تانى عێراق وه‌ك ئه‌وان بن له بیركردنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر وا نه‌بوون ده‌بێت له‌به‌ین بچن.
بۆیه ئه‌و شێوازه بیركردنه‌وه‌ى كه له عێراق له‌ماوه‌ى 100 ساڵدا بوونى هه‌یه ده‌بێت بگۆڕدرێت و سیستمێكى فیدڕاڵى دیموكراسی و ئازادى حوكم بكات، كه هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك ده‌بێت به‌ئازادى موماره‌سه‌ى فیكرى خۆی بكات و ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه‌ى بۆ تاكى عێراقى رێكبخرێت و بتوانى به ئاسایشه‌وه ژیان بكات و به‌هۆی فیكر‌و مه‌زهه‌ب و دین و نه‌ته‌وه نه‌كوژرێت و ته‌سفیه نه‌كرێت.
به‌غدا له‌ماوه‌ى 100 ساڵى رابوردوو هه‌موو توانا مادى و مرۆیییه‌كانى خسته خزمه‌ت ته‌سفیه‌ى فیكرى و دینى و مه‌زهه‌بی، به‌ملیاره‌ها دۆلاری له‌و پێناوه سه‌رف كرد، له‌هه‌مووى سه‌یرتر ئێجگار به تووندى جه‌خت له یه‌كچارچه‌یی عێراقیش ده‌كاته‌وه، له‌ولا ناشهێڵێت نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانى به ئه‌مانه‌وه بژین و شه‌ر و ئاشووب كۆتایی پێبێت.
هه‌روه‌كو دكتۆر عه‌لى ئه‌لوه‌ردى گه‌وره بیرمه‌ندى عێراقى ده‌رباره‌ى ئه‌و جه‌نگه هه‌ر زوو گووتى: وه‌عزدان بۆته پیشه‌و پاره‌ى پێ په‌یدا ده‌كرێت، ئه‌و شوێنانه‌ى كه واعیزى لێیه بۆته ناوه‌ندێكى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌رمى، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: تاكى عێراقى ئه‌وه‌نده پابه‌ندى ئاین نیه به‌وه‌ى پابه‌ندى مه‌زهه‌بێك و ره‌وتێكى فیكرییه.
ده‌بێت ئه‌و جه‌نگه كۆتایی پێبێت و ده‌وڵه‌تێكى ئاسایی و مرۆیی له عێراق سه‌ر هه‌ڵبدات بگه‌ین به‌و ئاسته‌ى كه سامانى مرۆیی عێراق له پێناو مرۆڤ به‌كار بێت نه‌وه‌ك له‌پێناو قه‌تڵ و عامى سیاسی و تایفى و مه‌زهه‌بی.
بۆیه له‌م 100 ساڵه‌ى رابورد، كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى ته‌نها خه‌ریكى كوده‌تا و یه‌كتر سڕینه‌وه بوونه، بۆ ئه‌وه‌ى پره‌نسیپى (وه‌ك من بیر بكه‌وه ئه‌گینا ده‌تكوژم) بڵاوه‌ى پێبكرێت و وه‌ك بنه‌مایه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رمى به‌كار بێت.
AM:10:45:16/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی